داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شێخ لەتیفی حەفید

YR1bS ple.jpg

شێخ لەتیف کوڕی شێخ مەحموودی حەفیدی کوڕی شێخ سەعید کوڕی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ مارفی نۆدێیە لە ساڵی 1917 لە شاری سلێمانی لەو بنەماڵە تێکۆشەرەدا و لە سەردەمێکی پڕ کارەسات و تەقینەوەی مێژووییدا چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.

شێخ لە تیف هێشتا منداڵ بووە تەمەنی نەگەیشتبووە سێ ساڵان دوای بە دیل گیرانی شێخ مەحموودی حەفیدی باوکی بە خاو و خێزانەوە ڕوویان کردە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای سمکۆ (ئیسماعیل ئاغای شکاک) . شێخ لەتیف ساڵی 1930 لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا بەشداریی شۆڕشی چەکدارانەی کوردی کردووە.

لە ساڵی 1942 لە لایە ن حکومەتی پاشایەتی پەلاماردراوە ، بەڵام دەستگیرنەکراوە و خۆی گەیاندۆتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوای سالێک گەڕاوەتەوە . بەشداریی لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد کردووە، دەربەدەری و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی زۆر بینیوە و چەندین جار لەلایەن دوژمنانی کوردە وە زیندانی کراوە.

شێخ لەتیف کوڕی سەرکردەی بەناوبانگی کورد شێخ مەحموودی حەفید کوڕی شێخ سەعید کوڕی کاک ئەحمەد کوڕی شێخ مارفی نۆدێیە کە یەکێک بووە لە زانا بەناوبانگەکانی ئایینی لە کوردستان. (ئەحمەد تەقی)ی کۆچکردوو دەلیَ:

ئەم خێزانە خانەدانەی شێخ مەحموودی حەفید پتر لە ١٥٠ سال لە کوردستاندا ناوبانگیان بڵاوەو جێگایەکی تایبەتیان ھەیە ھەموو کوردستان و بەتایبەتی لە لادێکاندا بە چاوی ڕێزو پیرۆزەوە تەماشای ھەموو وەچەیەکانی شێخ مارفیان کردووە.


درێژەی بابەت