داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

قەناتی کوردۆ - کوردۆیڤ

کوردناس و زانای مەزنی کوردی یەکێتی سۆڤیەتی جاران پڕۆفیسۆر قەناتی کوردۆ 97 ساڵ لەمەوبەر لەڕۆژی 1909-09-12 لە گوندی سوسزی ناوچەی قانزمانی هەرێمی قارس لەکوردستانی باکورری سەر بەدەوڵەتی عوسمانی لەدایکبووه، ناوی تەواوی قەنات کوڕی کوردۆ کوڕی کەلەش کوڕی خدرەو لەسەر ئایینی ئێزیدی بووه. لە کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی لەساڵی 1918دا کە تورکەکان جینۆسایدی ئەرمەنی کرد، بنەماڵەی قەنات و خەڵکی ئاواییەکەیان خۆیان لەچنگی تورکەکان رزگار کردو بەرەو ناوچەی ئاپارانی ئەرمەنستانی ژێر دەستی رووسیا کەوتنەڕێ و لەو ناوە لە گوندی کۆربلاخ نیشتەجێ بوون، کەخەڵکی گوندەکە هەموویان کورد بوون، هەر لەو ساڵەدا تورکەکان ناوچەی ئاپارانیان داگیر کرد، بەتایبەتی گوندەکانی کورد، بۆیەماڵی قەنات ماوەیەک دەربەدەربوون و لەدواییدا گەڕانەوە ئاپاران و باوکی بە حەماڵی گوزەرانی دەکردو لەساڵی 1920دا روویان کردە گورجستان و لەشاری تفلیس نیشتەجێ بوون و ملیان دایە ڕەنجبەری و باوکی لە1921دا کۆچی دوای کرد و پەروەردەکردنی ئەو کوڕە 12 ساڵییە کەوتە ئەستۆری دایکی و هەر لەو ساڵەدا لەقوتابخانەی هاگۆب گازاریانیی ئەرمەنی ناسراو بە لازۆ دەستی بەخوێندن کرد و ئەو زانایە بە پیتی لاتینی ئەرمەنی فێری کورد و ژنەکەشی زمانی ئەرمەنی فێرکرد.