سەرنجێک لەسەر ژیانی هونەرمەند مامۆستا عەلی مەردان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٢٨، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک هونەرمەند '''عەلی مەردان''' لەساڵی 1904ی زایینی لە گەڕەکی تەکیەی شێخ عەلی شاری '''کەرکووک''' لە دایکبووە. خوێندنی لە تەکیەی '''کەرکووک''' و لە لای ماموستا ساڵەح دەست پێکردووە و دواتر لە لای مامۆستای دەنگ خۆش مەلا ڕەئوف فێری تەجویدی...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
Mard4.jpg

هونەرمەند عەلی مەردان لەساڵی 1904ی زایینی لە گەڕەکی تەکیەی شێخ عەلی شاری کەرکووک لە دایکبووە. خوێندنی لە تەکیەی کەرکووک و لە لای ماموستا ساڵەح دەست پێکردووە و دواتر لە لای مامۆستای دەنگ خۆش مەلا ڕەئوف فێری تەجویدی قوڕئان و ھەندێک مەقاماتی کوردی و تورکمانی بووە.

عەلی مەردان پاش ھەشت ساڵ مانەوە لە تەکیە، شاری کەرکووکی بە جێھێشتووە و بە ماڵەوە لە گوندی لەیلان گیرساوەتەوە. لەو گوندەدا تەمبوور ژەنێکی لێزانی بە ناوی خدر بارام ناسیوە و سوودێکی زۆری بۆ مەقاماتی کوردی لێ وەرگرتووە.

بەڵام عەلی مەردان کە دواتر بەرەو بەغدا دەڕوات، مەقاماتی کوردی و فارسی و عەرەبی لە مامۆستایانی تری فارس و عەرەب و کوردەوە فێر دەبێت.

Mard1.jpg

بەشێک لە گۆرانییەکانی بریتین لە: شیرین کەلامە، گیانە بەسییەتی، یاریکە ڕاکە پێکەنە، خۆم و عودەکەم، کەتان کەتانە مێوڵێ و دێلێژە، ئەسمەر، وەرە قوربان، ھۆ برای جوتیار، لەیلێ، ڕەنجی بێوەرم، ھەوری لە قەدی ئاڵاوە، ە دەنگی خۆش بمھێنە جۆش، کە ئەو جوانە، ئەڕۆی ئۆغر، دایم دڵ تۆی ئەوێ، مامە، کەی دێتەوە، لە خرنە خرنە، ھەتا مردن، ئەڵوەن ناوت شیرینە، ئای چەندم خۆش دەوێ، ھەر تۆم ئەوێ تۆ، مینا گیان، لە کەلە دەنگی ساز دێ، شەو ڕۆژ، گۆڵە باخ، دەھەستە، کراس کودەری ئاوریشم، سەد جار بەو مانگە، ھەستە با بچین بکەین تەماشا، کۆڵان بە کۆڵان، ئەم پەرچەم و ئەگیجە، ئاخ چی بکە نیمە چارە، ئەو چاو جوانە، ھۆ کاکەی شوان، وەرە قوربان، فاتمە، برای شیرینم، خاڵۆ خاڵۆ، شەو و ڕۆژ لە خایاڵ و لە بەرچاوی.

بەشێک لە مەقامەکانی: لەبەر چاوی بەد (مەقامی ماھوور)، چەند جارم وت (مەقامی ھەمایۆن)، با یادم کا فریادم کە (مەقامی ھیجران)، ڕەنجی بێوەرم (مەقامی بەیاتی شور)، ڕاستەی خیابان (مەقامی ئەڵاوەیسی)، لێم یاخی (مەقامی ئای ئای)، لەبەر نازی چاو بازان (مەقامی خورشیدی)، ئەی مانگ (مەقامی بەیات)، چی بکەم (مه‌قامی نەوا)، دڵ لە حەسرەت (مەقامی ئورفە)، مەمکوژە گیانە بە ھیجران (مەقامی دەشت)، بە داوی زۆڵفت (مەقامی ڕاست)، بە بەردی فیرقەتت (مەقامی ماڵەڵا ھیجرانی)، بە غەمزەی چاوی مەخموری (مەقامی نەوا)

عەلی مەردان جگە لە دەنگە بەسۆز و ڕەسەنەکەی شارەزای ژەنینی چەن ئامێری مۆسیقا بووە کە خۆی ئامێری عودی زیاتر لا پەسەند بووە.

ھەروەھا شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی، عەرەبی، فارسی و تورکمانی بووە. شێعری زۆربەی شاعیرەکانی لە دەیان بەستە و مەقامات دا خوێندووەتەوە.

شارەزایی و کارامەیی عەلی مەردان لە ھونەری مەقام دا ئەوەندە ئاشکرایە کە مامۆستاکانی مەقامی کوردی و عەرەبی ناوبراو بەمامۆستا و ڕابەری خۆیان دەزانن.

مەردان بێجگە لە کارەکانی ڕادیۆ کوردی بەغدا، لە ساڵی 1965 چەندین مەقام و گۆرانی لە ئیزگەی ڕادیۆی تاران و کرماشان تۆمار کردووە.

عەلی مەردان مەقام زان و داھێنەری کورد، پاش نیو سەدە خزمەتی بێووچان بۆ ئاواز و گۆرانی کوردی، لە ڕۆژی ھەینی 24ی ژووییەی 1981ی زایینی لە نەخۆشخانەی نەفیسی بەغدا کۆچی دوایی کردووە و لەگۆرستانی شێخ محێدینی کەرکووک ئەسپاردەی خاک کراوە.