داڕێژە:ههڵبژاردهی یهكهم
پێداچوونەوی ١٨:٠٣، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
قەناتی کوردۆ - کوردۆیڤ
کوردناس و زانای مەزنی کوردی یەکێتی سۆڤیەتی جاران پڕۆفیسۆر قەناتی کوردۆ 97 ساڵ لەمەوبەر لەڕۆژی 1909-09-12 لە گوندی سوسزی ناوچەی قانزمانی هەرێمی قارس لەکوردستانی باکورری سەر بەدەوڵەتی عوسمانی لەدایکبووه، ناوی تەواوی قەنات کوڕی کوردۆ کوڕی کەلەش کوڕی خدرەو لەسەر ئایینی ئێزیدی بووه. لە کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی لەساڵی 1918دا کە تورکەکان جینۆسایدی ئەرمەنی کرد، بنەماڵەی قەنات و خەڵکی ئاواییەکەیان خۆیان لەچنگی تورکەکان رزگار کردو بەرەو ناوچەی ئاپارانی ئەرمەنستانی ژێر دەستی رووسیا کەوتنەڕێ و لەو ناوە لە گوندی کۆربلاخ نیشتەجێ بوون، کەخەڵکی گوندەکە هەموویان کورد بوون.درێژەی بابەت