کۆسرەت ئەحمەد بێکەس

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
410046811 .jpg

کۆسرەت ئەحمەد بێکەس لە دایکبووی شەستەکانی شاری هەولێرە.

مامۆستای فیزیایە بە زمانی ئینگلیزی لە ئامادەیی شەهید فاخر مێرگەسۆری.

لە هەرزەیی دەستی بە نووسین کردووە و لە لە دوای راپەڕین لەم دوو لە رۆژنامەیەکاری کردووە:

104160992 .jpg

رۆژنامەی برایەتی 1992

رۆژنامەی رزگاری 1994

ئەندامی بۆردی ئەکادیمیای سیاسەت و ھزری دیموکراسی یە، هەروەها ئەندامی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتیە.

لەبواری چالاکی مەدەنی ئەندامێکی کارایە و لە چەندان رۆژنامە و گۆڤار و تیڤەکان بەرنامەو بابەتی ئەدەبی و سیاسی و ھزری ھەبووە و بلاوکراوەتەوە بە چوار زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و سویدی گۆ دەکات.

273674347 .jpg


خاوەنی دوو کتێبی چاپکراوە:

  • لەبیرکردن .com ی ئەحلام موستەغانمی لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی 2019
  • دیوانی شیعری ( سەمای تابلۆیەکی سپی ) 2019
  • دیوانی (ژن ژیان دەنووسێتەوە ) کارێکی ھاوبەشی ژنانی کوردستانە چەندان شیعر و ڕانانی ڕۆمانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی نما، دیوان، ڕامان، کوردستانی نوێ و هەولێر و چەندانی دیکە بڵاوبۆتەوە.
  • بە خوێندنەوەی شیعر بەشداریی لە چەندان فستیڤاڵ و کۆڕی ئەدەبی و بۆنەکان کردووە .
  • لە زۆربەی چالاکیە مەدەنیەکان بەشداری کردووە بۆ کۆمەک و بەرگری کردن لەبواری نیشتیمانی و نەتەوایەتی و ژنان و ڕۆژنامەنوسان و مامۆستایان.
  • لە ساڵی نەوەتەکان چەندان چیرۆک و وتار و ڕێپۆرتاژ و بابەتی جیاجیای لە ڕۆژنامەکانی برایەتی و ڕزگاری بڵاو کردۆتەوە.

لە ئێستادا دوو پڕۆژەی نووسین و وەرگێڕانی لەبەردەست دایە، هەروەها دیوانێکی شیعری ئامادەیە بۆ چاپ.





تێبینی: تۆمارێکی تایبەت لەلایەن بەرێز (کۆسرەت ئەحمەد) بۆ کوردکۆلێکت سەبارت بەژیان و کارنامەی خۆی.