شارۆچکەی کانی دارا لە ئاوەدانیەوە بۆ کاولکاری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
380887.jpg

شارۆچکەی کانی دارا لە ئاوەدانیەوە بۆ کاولکاری

ئامادەکردن و نووسینی: جوان عومەر ئەحمەد

گرێ ئەندارێ یانژی کانی دارا بەعەرەبی (عین دارة) شارۆچکەیەکە نزیکەی 5 کیلۆمەتر لە باشووری شاری ئەفرینی(عەفرین) رۆژئاوای کوردستانەوە دوورە ئەم شارۆچکەیە لە نێوان 1300 بۆ 800 سال پیش مەسیح لەلایەن هیتییەکان (Hittite)ئاوەدانکراوەتەوە شارۆچکەیەکی زۆر دیێرن و پر شوێنەواری سەرنجراکێشە ئەم شارۆچکەیە بە بە شاری ئارشیۆلۆک ناسراوە (archaeological city).

لەم شارۆچکەیەدا ژمارەیەکی زۆر شوێنەوار و تیمپڵ(tempel) دۆزراونەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 3000 ساڵ بەرلە مەسیح جگەلەوە لەدەروازەی شارەکەدا دوو جێ پێ(footprints) دۆزراونەتەوە کە درێژی پێەکان 1 مەتر و پانی 31 سانتیمەترە. کانی دارا نزیکە 5 کیلۆمەتر لە باشوری شاری ئەفرین و 67 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەلاتی شاری حەڵەبەوە دوورە بەگوندێکی درێن و سەرماییەی شوێنەوارناسی ناوچکە ناسراوە ئەم گوندە 3000 ساڵ بەر لە زاین لە لایەن هیتییەکان دروستکراوە.

هیتییەکان شوێنەوارێکی فرەزۆریان بۆ ئێمە جێهیشتووە لەمێژووشدا وەها باسی هیتیەکان کراوە. 3000 ساڵ بەر لە مەسیح هاتوونەتە ناوچەی ئەندۆلیا و هیتییەکان، نەتەوەیەکی دێرینی ئاسیای بچوک و باکووری سووریان، هیتییەکان زمانی هیندۆ ئەوروپیان و بەگەلی هیندۆ ئەورپیان ناسراون. لە 3000 ساڵ پ.ز لە سووریا نیشتەجێبوون، لە هەمان ئەو کاتانەی سۆمەرییەکان لە وڵاتی ڕافیدەین نیشتەجێبوون، هۆز و تیرەی ئەنەدۆڵ بوون ناسرابوون بە خاتا، وڵاتەکەیان لە رۆژانی شانشینی دووەمدا بە وڵاتی خاتتا یان (حاتتا)یان خاتی ناوئەبرد.

0008 (1).jpg

شوێن پێ


وڵاتەکەیان ئەندۆڵ لەگەڵ بەشێکی عێراق و سووریای ئێستای ئەگرتەوە لە سەردەمی هیتییدا ئەوەی جێگەی باسە و جێگەی داخە ئەو شوێنەوارە دێرینانەی کە 3000 ساڵ بۆ نەتەوەی کورد وەک میرات مابۆوە دیسان لەلایەن دووژمانی کورد دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کاتی کاولکاری شەری (چڵە زیتوون) لە 20-01-2018 لەلایەن فرۆکەکەکانی تورکیاوە بۆردمان کراوە بەشێوەیەک لەسەدا 60 بۆ سەدا 80ی ئەو شوێنەوەرە وێرانکرا و لەگەڵ زەویدا تەختیان کرد ئەم تاوانکارییە نەک هەر دژی میللەتی کورد بەڵکو دژی تەواوی مرۆڤایەتی بوو لەهەمان کاتێشدا هەموو جیهان بێ دەنگبوو.