کاوە شێخ سەلام

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٣:٠٤، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «شاعیر و نووسەر و لێکۆڵەری ئەدەبی کاوەی شێخ سەلام لەساڵی ١٩٦٦ لەشاری '''سلێمانی''' لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە '''سلێمانی''' خۆێندووە. وێنۆک لەساڵی ١٩٨٧ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە. لەسەرەتای هەشتاکانی س...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

شاعیر و نووسەر و لێکۆڵەری ئەدەبی کاوەی شێخ سەلام لەساڵی ١٩٦٦ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی خۆێندووە.

386888627 .jpg

لەساڵی ١٩٨٧ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە.

لەسەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە خولیای شیعر و ئەدەبی هەبووە و دەستی بەخوێندنەوە ی دیوانەکانی بەردەست لەو سەردەمەی کردووە و تائێستا بەردەوامە.

لەساڵی ١٩٨٣ پەیوەندی بەڕیزەکانی خەباتی نەتەوایەتی کردووە و لەساڵی ١٩٨٦ تا ساڵی ١٩٨٩ لەناوچە ئازادکراوەکان ژیاوە و بە پەرجوو لەپڕۆسەی ئەنفال دەربازی بووە و زیندانی سیاسی بووە و چەندین ساڵ لەو پێناوەدا ئاوارەبووە .

دوو دیوانی شیعریی بەناوەکانی ( تەواری ئاسۆ ) لەساڵی ٢٠١٨ و ( پەیامی پاییز ) لەساڵی ٢٠٢۲ چاپ و بڵاوکردووەتەوە.

کەوێڕای دەقی ڕۆمانسی دەیان پارچە شیعری بۆ خۆشەویستی و بەرگری لە نیشتمان و کۆمەڵایەتی و ڕەخنەیی نوسیووە.

شیعر و نووسین و لێکۆڵینەوەکانی لەڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا بڵاو کراونەتەوە .

416034420 .jpg

خاوەنی دەیان خەڵاتی ئەدەبی ناخۆی کوردستانە و بەشداری دەیان کۆڕ و ڤیستڤاڵی شیعری و دیداری ڕۆژنامەوانی و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کردووە .

کادری سەندیکاییە و ئێستا جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستانە .


بابەتە پەیوەستکراوەکان