حوسێن حوزنی موکریانی
حوسێن حوزنی موکریانی ساڵی 1883 لە گوندی بوغدەکەندی نێوان شاری بۆکان و سەقز لەدایکبووە.
حوزنی موکریانی خوێندنی لە حوجرەی مزگەوتەکان دەستپێکردوە.
لەبەر لێھاتویی نەوەستاوە و دەستیکردووە بە راهێنانی خۆی لە رێگەی ئەو کتێبانەی کە بە زمانەکانیتر ھەبوون لەو سەردەمەدا.
حوسێن حوزنی سەرەتا لای باوکی و خاڵەکانی خوێندویەتی و لەتەمەنی 21 ساڵیدا ئاوارەبووە و چەندین وڵاتی دەرەوەی بینیوە بۆ نموونە: ڕووسیا، ئەفغانستان، سووریا، لوبنان، میسر، حیجاز، فەڕەنسا.
حوسێن حوزنی ھەموو کوردستانی بەردەستی ئێران و عوسمانی ئەوکاتە گەڕاوە و بە مۆرھەڵکەنی بەڕێچووە.
ساڵی 1915 لە حەڵەب چاپخانەیەکی بچوکی پێکەوە ناوە و ئەدەب و مێژووی کوردیی تێدا بڵاوکردۆتەوە.
شێخ عومەر وەجدی ،مامۆستای ڕەواقی ئەکراد لە ئەزھەر بۆ مامۆستا "گیوی موکریانی" نووسیوە، دەڵێ: لە محەمەد عەلی عەونیم بیستووە گوتویەتی: چاپخانەی حوزنیم لە حەڵەب دیتووە کە ئەدەب و مێژووی کوردی لێ چاپ دەکرد.
خەیاڵم بووە بچمە سوێرەک و سەر لە خزمان بدەم؛ بەڵام حوزنی ئەوەندەی کار تێ‌کردم وازم لە گەشتەکەم ھێنا و گەڕامەوە میسر و بڕیارم دا منیش چاو لەو پیاوە بکەم و خۆم بۆ خزمەتی مێژووی کورد تەرخان بکەم.
حوسێن حوزنی ساڵی 1925 ھاتۆتە ڕەواندز و چاپخانەی زاری کورمانجی دامەزراندووە. ساڵی 1943 لە ڕەواندز دوور خراوەتەوە و تا کۆتایی ژیانی لە بەغدا ژیاوە.
....
حوزنی موكریانی مێژوونووس و ڕۆژنامه‌گه‌ریی لێهاتووی كورد ناوی ته‌واوی (سه‌ید حوسێنی كوڕی سه‌ید عه‌بدولله‌تیفی كوڕی شێخ ئیسماعیل)ه و له ساڵی 1893دا له شاری مه‌هاباد چاوی ژیانی هه‌ڵهێناوه و هه‌ر له منداڵییه‌وه نیشانه‌ی به‌هره‌و بلیمه‌تی لێ به‌دی كراوه‌و سه‌ودای كورد په‌روه‌ریی بووه.
حوسێن حوزنی موكریانی
له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا كه‌س و كاری خۆی و مه‌هابادی به‌جێهێشتووه ڕووی كردۆته مه‌راغه‌و ته‌ورێز و یه‌ریڤان و 12 ساڵیش به به‌رگی ئه‌فغانی هه‌موو كوردستان و هه‌نده‌ران گه‌ڕاوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مێژووی كورد و تۆماركردنی و یه‌كه‌مین كه‌س بووه بایه‌خی تایبه‌تی دابێ به نووسینی مێژووی كورد به‌زمانی كوردی.
حوزنی له هه‌موو چه‌شنه زانیارییه‌ك ده‌داو، له مێژوو، وێژه، ڕۆژنامه‌گه‌ریی، مۆرهه‌ڵكه‌نی، وێنه‌گری و خۆشنووسی و كڵێشه‌ی وێنه هه‌ڵكه‌ندن له‌دار. بۆیه ده‌بینین گه‌لێك به‌رهه‌می وێژه‌ی و مێژوویی داناوه‌و چاپی كردوون و تا خۆی له ژیاندا بووه له نێوانی 1925 تاكو 1947 هه‌ژده په‌رتووكی به‌نرخی چاپكردووه كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر مێژووی كورد و كوردستان و بایه‌خی زانیاری خۆیان هه‌یه.
له‌ناو كورد دا یه‌كه‌مین كه‌س بووه چاپخانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زمان و مێژووی و وێژه‌ی كوردی دامه‌زراندووه و له ساڵی 1915دا له‌شاری "حه‌ڵه‌ب"ی داناوه‌و له دوایی دا له ساڵی 1925دا گواستوویه‌تییه‌و بۆ كوردستانی باشوور و له‌شاری ڕه‌واندزی داناوه و له ساڵانی 1926-1932دا گۆڤاری (زاری كرمانجی)پێ چاپكردووه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا 24 ژماره‌ی پته‌وی لێ بڵاوكردۆته‌وه.
له ساڵانی 1935 و 1936شدا له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر شێخ مسته‌فا گۆڤاری ڕووناكی ده‌رچوواندووه‌و له ساڵانی 1943-1947یشدا گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی (ده‌نگی گێتی تازه)ی به هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ مامۆستایان تۆفیق وه‌هبی و حه‌سه‌نی شێخ حه‌مه مارف له شاری به‌غدای پایته‌ختی ئێراق ده‌رچوواندووه‌و گه‌لێك و تاری مێژووی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌قی وێژه‌ی فولكلۆری كوردی له‌و گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌دا بڵاوكردۆته‌وه‌و دوای گه‌یاندنی خزمه‌تێكی زۆری زمان و كلتوور و مێژووی كورد و ڕۆژنامه‌گه‌ریی له 1947.09.20 له به‌غدا كۆچی دواییكردووه ، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی هاتۆته‌وه شاری هه‌ولێر و له گۆڕستانی ئیمان محه‌مه‌د به‌ڕێزێكی زۆره‌وه نێژراوه.
هه‌ندێك له‌و په‌رتوكانه‌ی كه حوزنی له‌سه‌ر مێژووی كوردی نوسیوونی ئه‌مانه‌ن:
- - مێرگه‌ی دڵان
- - خونچه‌ی به‌هارستان
- - پێشكه‌وتن
- - ئاوڕێكی پاشه‌وه
- - میرانی سۆران
- - كوردستانی موكوریان
- - به‌كورتی هه‌ڵكه‌وتی دێریكی
- - لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌دێریكی كوردستانی موكوری
- - ناودارانی كورد
حوزنی گه‌لێك ڕوپه‌ڕی گۆڤار و ڕۆژنامه و به‌گه‌لێك نامێلكه‌ی هێژا خزمه‌تی زۆری وێژه و مێژووی كورد كردوه.