سەڵاحەدین حەسەن ئەمین

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
415749685 .jpg

رەوانشاد سەڵاحەدین حەسەن ئەمین لە ساڵی ١٩٣٧ لە خانەوادەیەکی رەسەنی گەرەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

420145582 .jpg

لەمناڵیەوە نیردراوەتە بەر خویندن خویندنی سەرەتای لە قوتابخانەی فیسەڵیە تەواواکردووە.

ناوەندی لە دواناوەندی سلێمانی بە سەرکەوتووی تەواوکردووە ،لە بەر باری ئابوری و باوەژنداری ریگەی پێنەدراوە زانکۆ تەواو بکات.

بۆیە دەچێتە خولێکی شەش مانگی بۆ مامۆستای سەرەتای.

420432216.jpg

یەکەم دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٥٩. بە مامۆستا لە پشدەر لە گوندی مەرگە دەبێت ، پاش دوو ساڵ واژەکەی دەگوێزرێتەوە بۆ ناو شاری سلێمانی.

ھەر لەو ساڵەدا پەیوەندی دەکات بەریزەکانی حزبی شیوعی عێراقەوە لە رێگای مامۆستایەکی ھاورێیەوە ( مامۆستا عەتا رەشید).

لە ساڵی ١٩٦٢ لە بەر چالاکی سیاسی دوور ئەخرێتەوە بۆ ناسریە دوای کۆدەتا شوومەکەی ١٩٦٣ ھەر لە ناسریە دەستگیر دەکرێت ، پاش ئازار و وئەشکەنجەدانێکی زۆرو خۆراگرتن بە ١٠ ساڵ حوکمی حوکم دەدرێت.

پاش 5 ساڵ لە زیندانی بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت.

ساڵی 1968 دەگەڕێتەوە سەر کارو پیشەی خۆی لە چوارقوڕنەوە قەڵادزی دەبێتەوە بە مامۆستا.

تا سەرەتایی حەفتاکان لە قوتابخانەی چوارباخ و ئەیوبییە وەک مامۆستا وانە دەڵیتەوە.

416012947 .jpg

تا وازهێنان لە مامۆستایەتی مامۆستایەکی دڵسۆز و هێمن و لێهاتوو بووە لە نێوو مامۆستاکاندا.

کادێر و ئەندامێکی پێشکەوتووی حیزبی شیوعی بووە.

لە ساڵی 1977 هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ خاتوو ئافتاو عەزیز عەلاف دەبنە خاوەنی سێ منداڵ بە ناوەکانی ئەستێرە و دەریا و دەوەن.

لە ساڵی ١٩٧٨ دوایی هێرشە دڕندانەکەی بەعس بۆ سەر رێکخراوەکانی حیزبی شیوعی بڕیاری دەستگیرکردنی دەردەچێت.

415904581 .jpg

بەناچاوری دەست لە کاری مامۆستایی دەکێشێتەوە و خۆی دەشارێتەوە لە ناو شاردا بۆ ماوەی ساڵێک هاوکات سەرپەرشتی رێکخراوەکانی حیزبیش دەکات بە نهێنی.

پاشان ھاوسەرەکەی خاتوو ئافتاو عەزیز عەلاق دەستگیر دەکرێت کە ئەویش ئەندامیکی چالاکی حیزبی شیوعی دەبێت.


لە ساڵی ١٩٧٩ شار بەجێدەهێڵیت و پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە وەک کادێری سیاسی لە کاتی پێشمەرگایەتیدا بەشداری چالاکێکانی هێزی پێشمەرگە دەکات دژی سوپای ئێراقی.

لە ساڵی ١٩٨٨ لە کاتی شاڵاوەکانی ئەنفالدا لە دوایی هەشت ساڵ پێشمەرگایەتی و خۆ ونکردن بەبڕیاری حیزبی شیوعی دەگەرێتەوە ناو شاری سلێمانی بەهۆی ئەو سێ رۆژە لێبوردنەی کە حکومەتی ئێراقی بۆ گوندنشینەکانی دەرکرد بوو ئەمیش خۆی تێکەڵی ئەوان دەکات و بە مەبەستی هاتنەوە بۆ شار لە دوایی تەواو بوونی ئەو سێ رۆژە هێرشیان بۆ دەکرێت هەرچیان دەستبکەوێت ئەنفالی دەکەن ئەم ڕووداوە بە دروستی لە رێکەوتی 31-03-1988دا روویداوە لەو کاتەوە بێ سەروشوێن دەکرێت.


تێبینی: تۆمارێکی تایبەت لەلایەن بەرێز خاتوو( ئافتاو عەزیز عەلاف) سەبارتەت بەژیان و کارنامەی شەهید(سەڵاحەدین حەسەن ئەمین).