شاکر فەتاح

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٨:٢١، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (Manu پەڕەی شاکیر فەتاحی گواستەوە بۆ شاکر فەتاح)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

ساڵی 1914 لە شاری سلێمانی لەدایکبووەو هەر لەوێش خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی و کۆلیژی حقوقی لە بەغدا تەواوکردووە.

00101.2.jpg

ناوی تەواوی (شاکر فەتاح ئەحمەد) ە، ساڵی 1914 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای خوێندنی لە حوجرە بووە، دواتر چووەتە قوتابخانە و قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی و بەغدا تەواوکردووە و ساڵی 1936 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی حقوقی لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە، لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و ئێراق وەک بەڕێوەبەری شارەدێ و قائیمقام خزمەتی کردووە.

ساڵی 1933 کارگێڕی قوتابخانەی زانستی بووە لە سلێمانی، ساڵی 1934 سکرتێر و جێگری سەرۆکی نووسینی گۆڤاری (دیاری لاوان دیاری لاوان) بووە، ساڵی 1970 بووەتە جێگری سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد، ساڵی 1971 بووەتە ئەندامی کۆری زانیاری کورد، کۆتایی ساڵی 1977 بووەتە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی یاسا دانانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی، لە 1980/11/15 خانەنشین بووە، مامۆستا شاکر فەتاح سەرباری خزمەتە ئیدارییەکانی بەشێکی زۆری ژیانی بۆ خزمەتی ئەدەب و کەلتوور تەرخانکرد و هەر لەسییەکانەوە بەرهەمەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو کردەوە.

وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووسێک لە ڕێی قەڵەمەکەیەوە خزمەتی زۆری کرد و خاوەنی سەدان وتارە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی، وەک نووسەرێکیش 64 پەڕتووک و نامیلکەی چاپکراویشی هەیە کە نووسینی خۆین یاخود وەریگێڕاون، شاکر فەتاح ئەگەرچی ماوەیەک ئەندام و جێگری سەرۆکی دەزگا کارتۆنییەکەی مەجلیسی تەشریعی ڕژێمی بەغدا بوو، بەڵام بەهەڵوێستێکی بوێرانە و بەگیان و خوێنی خۆی ئەو لەکەیەی سڕیوەتەوە،ئەویش بەوەی کە لەسەروبەندی ئەنفال و لە 11-13ی ئازاری 1988 ئەمیندارێتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەولێر چەند سیمنارێکی بەناوونیشانی (گەلی کورد لەویژدانی سەرۆک سەدام حسێن دا) ڕێکخستبوو.

شاكر فەتاح.jpg

بەشدارانی ئەو سیمینارە بەشان و باڵای سەدام و دەستکەوتەکانی ڕژێمی بەعسدا بۆ کورد هەڵیان دابوو، بەڵام مامۆستا شاکر فەتاح بە پێچەوانەی ئەوانەوە قسەی کردبوو و بەرگری لە شۆڕش و گەل و نیشتمان و زمانەکەی کردبوو وتبووی ئەبێ حکومەتی ئێراق گفتۆگۆ لەگەڵ هێزە کوردستانییەکان بکات و گەمارۆی سەربازی لەسەر شارو گوندەکان لاببات و بەندەکانی بەیاننامەی ئازار جێبەجێ بکات و زمانی کوردی بەپێی ئەو بەیاننامەیە کارا بکات، ئەو هەڵوێستە نیشتمانییەی ئامادەبوانی سەرسام و نیگەران کردبوو هەر لەتۆڵەی ئەوەدا دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێنی بەعس شەوی 18 لەسەر19ی ئازاری 1988 لەماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی دەستگیری دەکەن و دەیبەن بۆ ئەمنی هەولێر و پاش ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر لە 1988-6-27 شەهیدی دەکەن و بە نووسراوێک وەک تێکدەر پێناسەی ئەکەن و داوای لە نەخۆشخانەی کۆماری هەولێر دەکەن کە بڕوانامەی وەفاتی بۆ دەربکەن، ئەمنی هەولێر تەرمەکەی ڕادەست بە کەسوکاری کاری ناکەنەوە و تا ئێستا گۆڕ ونە، دروود بۆ گیانی پاکی مامۆستا شاکر فەتاحی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و نیشتمانپەروەر.[١]

شاکر فەتاح ئەحمەد نووسەر، وەرگێڕ و قایمقامێکی کورد بوو. لە ساڵی 1914 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە27ی حوزەیرانی 1988 لەلایەن حکوومەتی بەعس گوللە بارانکراوە.

ژیان

لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار پەروەردەکراوە لە سەرەتایی منداڵیدا چووەتە بەر خوێندن لە حوجرەی فەقێیان. سەردەمی منداڵی گوندەکانی شارباژێڕ و شاری سلێمانی بەسەربردووە و خوێندنی سەرەتایی لەوێ تەواوکردووە. خوێندنی دواناوەندی و کۆلێژی مافی لە بەغدا تەواوکردوە. دوای ئەمە ماوەیەک لە لوبنان و فەڵەستین ماوەتەوە، ئینجا گەڕاوەتەوە بەغدا و لەوێ کۆلێژی مافی تەواو کردووە. لە دوای سێ مانگ بووەتە مووچەخۆری میری و لە گەلێک لە ناوچەکانی باشووری کوردستان خزمەتی کردووە، تا گەیشتووەتە پلەی سەرۆکی شارەوانی و قایمقامیەتی.

لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا (1975) کە ئاواتەکانی شۆڕشی ئەیلوولی 1961ی کورد بەدی نەھاتن، دەسەڵاتی بەغدا یەک لایی ئیدارەی ئۆتۆنۆمی کوردستانی عێراقی دامەزراند و ھەولێر کرا بەناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق.

شاکر فەتاح لەم دامودەزگایەدا بەشداری کرد.

دوا کاری لێرەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان بوو.

لە یادی ڕێکەوتننامەی ١١ی ئازار ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی ئازاری ١٩٨٨ لە ھەولێر سیمینارێک بەناوی (سیمینارێکی زانستی لە بابەت کوردەوە لە بیری سەرکردە سەدام حوسێن)دا ساز کرا. شاکر فەتاح بەئاشکرا لەناو سیمینارەکەدا ووتی:

باشترین چارەسەر بۆ مەسەلەی نەتەوایەتی کورد ئەوەیە دەسەڵاتی دەوڵەت لەگەڵ تێکۆشەرانی بزووتنەوەی ڕزگاری کورد لە عێراق ڕووبەڕوو دابنیشێ و بکەوێتەوە وتووێژەوە، بەمە نەبێ چاک نابێ، چەک و سیلاح مەسەلەکە ناگەیێنێتە ئەنجام.

ئیتر لە دوای کۆتایی ھاتنی سیمینارەکە ھۆڵەکەی بەجێھێشت و گەڕایەوە سلێمانی پاش ھەفتەیەک شاکر فەتاح گیراوە و ھێناویانە ئەمنی ھەولێر، دوای سێ مانگ ئەشکەنجەدان کوشتویانە.

شاکر فەتاح ئەمەی لە پشتکەکەی‌دا نووسیوە: 02-01-1932 بابە گیان، دایە گیان، ئەمەم حەلێک گرتووە کە لە بەغدا خەریکی ڕۆیین بووم بۆ سەفەر. من لە ناوەڕاستدام، ئیسماعیل ئەفەندی لەلای ڕاستمەوەیە، قادر ئەفەندیی حاجی فەتاحیش لەلای چەپمەوەیە. ئەوا بۆ دڵ‌ڕووناککردنتان پێشکەشم‌کردن.
شاکر فەتاح ئەمەی لە پشتکەکەی‌دا نووسیوە: 02-01-1932 بابە گیان، دایە گیان، ئەمەم حەلێک گرتووە کە لە بەغدا خەریکی ڕۆیین بووم بۆ سەفەر. من لە ناوەڕاستدام، ئیسماعیل ئەفەندی لەلای ڕاستمەوەیە، قادر ئەفەندیی حاجی فەتاحیش لەلای چەپمەوەیە. ئەوا بۆ دڵ‌ڕووناککردنتان پێشکەشم‌کردن.


شاکر فەتاح یەکێکە لە نووسەرە ناسراو و ناودارەکانی گەلی کورد، بەردەوام قەڵەمەکەی بۆ مەبەستی وشیارکردنەوەی میللەتەی خستووەتە کار. یەکێکە لەو نووسەرانەی کە بەھۆی بەرھەمەکانییەوە وای کردوە بچێتە ڕیزی پێشەنگی ئەو نووسەرانەی کە بەرھەمیان زۆرە، محەمەد ئەمین زەکی بەگ و تۆفیق وەهبی و حوسێن حوزنی موکریانی جێ پەنجەیان لەسەر کەسێتی شاکر فەتاح دیارە و ھەروەھا ھۆنراوەکانی حاجی قادری کۆیی زۆر کاریان تێکردوە٫ لە ڕۆژنامەکانی بانگی کوردستان، ڕۆژی کوردستان، ئومێدی ئیستقلال و بانگی ھەق کاری نووسەر بووە، لە لای پیرەمێرد فێری خوێندن و نووسینی کوردی بووە. وەکو قایمقام لە شارۆچکەکانی کوردستان خەریکی دەرکردنی ڕۆژنامە و شانۆگەری و کردنەوەی کتێبخانە بووە، کتێب نزیکترین ھاوڕێی بووە.

نووسینەکان

شاکر فەتاح لە گەلێ بواردا بەرھەمی ئەدەبی ھەبووە لەوانە

ھۆنراوە :- زۆربەی ھۆنراوەکانی مەبەست بوە لە کۆمەڵایەتی و وەسف و نامەی شیعری و وەسفی سروشتی کوردستان و ژن و بە شێوەیەکی دیار لە ھۆنراوەکانیدا ڕەنگدەداتەوە.

وتار :- وتارەکانی بە زۆری کۆمەڵایەتی بووە و گرنگی بە وتاری ئەدەبی داوە و ھەندێک وتاری سیاسیشی نووسیوە.

چیڕۆک :- لە چیرۆکەکانیدا باسی کێشەی کۆمەڵایەتی و دواکەتنی کۆمەڵگای کردوە.

چیڕۆک بۆ منداڵان

گەشتنامە :- گەلێک گەشتنامەی نوسیوە وەک گەشتی پێنجوێن و گەشتی شارباژێر و گەشتی سرۆچک و گەشتی ھەڵەبجە و ھەورامان.

لێکۆڵینەوەی ئەدەبی :- لە بەرھەمی شاعیرانی کۆڵیوەتەوە.

وەڕگێران :- گەلێک کتێبی نووسەرە ناودارەکانی جیھانی وەرگێراەتە سەر زمانی کوردی.

نموونەیەک لە پەخشانی شاکر فەتاح (بەرخەکە)

مردن

شاکر بەھۆی ڕەخنەگرتن لە حکوومەتی بەعس لە بەھاری 1988 فڕێندراو و لە 27ی حوزەیرانی 1988 گوللەبارانکرا، و تەرمەکەی بەمردوویی درایەوە دەست خێزانەکەی.

بابەتە پەیوەستکراوەکان

  1. سەرچاوە: کوردکۆلێکت دڵنیا نییە کە سەرچاوەی ئەم بابەتە هی کێیە و لە کوێوەیە! یارمەتی کوردکۆلێکت بدە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکەی