کارگێڕانی چاپخانەی ڕۆژنامەی (کوردستان) لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا.

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٠:٣٢، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

کارگێڕانی چاپخانەی ڕۆژنامەی (کوردستان) لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا.

Komar chapxane.jpg

کرێکاران و سه‌رۆکی بونگاهی چاپخانه‌ی کوردستان


ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ حه‌وشه‌ی " چاپخانه‌ی کوردستان " له‌ مەهاباد گیراوه‌ و له‌وانه‌یه‌ ڕۆژی کرانه‌وه‌ی چاپخانه‌ واته‌ 20ی به‌فرانباری 1324 هه‌ڵگیرابێ.

که‌سه‌کان ریزی پشته‌وه‌ له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ: مسته‌فا ئه‌یووبی، عه‌زیزی نانه‌وازاده‌، (دوکتور عه‌زیزی ژیان ی دواتر)، هاشمی کاکاغازاده‌(هاشمی کاکاغای)، ڕه‌حیمی یه‌عقووبی، عه‌بدوڵڵای ده‌بباغی،ڕه‌حیمی شه‌مع ئه‌فرووز.

ڕیزی دوویه‌م له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ: ڕه‌حمانی ڕزگه‌یی، حوسێنی فه‌قێ زاده‌ [(میرزا حوسێنی که‌لبێ‌ڕه‌زاخانی)،

دانیشتوو موته‌لیبی شێخ محه‌مه‌دی، ڕاوه‌ستاو سه‌عیدی زه‌رگه‌یی (حوروف کۆکه‌ره‌وه‌ی چاپخانه‌)، 5. ڕاوه‌ستاو یۆسفی ئه‌ورامی، دووکه‌سی له‌ پێشه‌وه‌ له‌ سه‌ر کورسی دانیشتوون، له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆچه‌پ: 1.سه‌دیقی عه‌لایی، 2. قادری موده‌ره‌سی سه‌رۆکی بونگاهی چاپخانه‌ی کوردستان، له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ژ.ک

ئه‌و که‌سانه‌ی پێشه‌وه‌ له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ: 1.محه‌مه‌دی شاپه‌سندی، ئه‌ندامی چالاکی ژ.ک ، 2. برایمی که‌ریمی [ برایمی ده‌رزیان]

ئه‌و وێنه‌یه‌ گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌.،جێژنی کرانه‌وه‌ی "چاپخانه‌ی کوردستان" و بڵاو بوونه‌وه‌ی " ڕۆژنامه‌ی "کوردستان" به‌یه‌که‌وه‌ کراوه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی کوردستان له‌ ژماره‌ی 3ی خۆیدا [ دووشه‌ممو 24ی به‌فرانباری 1324 = 15ی ژانویه‌ی 1946 ] ده نووسێ: " جیژنی کردنه‌وه‌ی اداره‌ی روژنامه‌ی (کوردستان) رۆژی 20/10/24 ساتی 5 پاش نیوه‌رو له‌ اداره‌ی روژنامه‌ و کوواری "کوردوستان" به‌ مناسه‌به‌تی کردنه‌وه‌ی اداره‌ و بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌وه‌ل ژماره‌ی رۆژنامه‌ی کوردوستان جیژنیکی به‌ شه‌وکه‌ت گیرا.علمای اعلام واعضای حزبی دموکرات و نوینه‌رانی نقاطی کوردوستان و تجارو محترمینی مهاباد و زور له‌ آغایانی [ا]طراف له‌م جیژنه‌ دا حضوریان بوو، له‌ پیشدا جنابی حاجی باباشیخ به‌ نطقیکی کورت جلسه‌ی افتتاح فه‌رموو له‌ ضمن دا له‌ جنابی آغای قاضی محمد ره‌ئیسی حزبی دموکرات و پیشوای ملی و دینی کوردوستان زوری تمجید و تحسین کرد و فه‌رموی:" وجودی وی بو مه‌ غنیمته‌ و هه‌ر ئه‌و ده‌توانی که‌شتی کوردوستان به‌ نیو شه‌پولی سیاسه‌ت دا بگه‌یه‌نیته‌ ساحل.

9531 10630224.jpg

له‌ دوای ئه‌و،آغای سید محمدی طه‌ زاده‌ معاونی حزبی دموکرات له‌ لایه‌ن پیشوای معظمه‌وه‌ خیر مقدمی به‌ جنابی حاجی باباشیخ و سایر محترمین که‌ له‌ جلسه‌ حضوریان بوو اظهاهر و مبارکبادی کردنه‌وه‌ی اداره‌ی روژنامه‌ی له‌ هه‌موان کرد و : 1- آغای قادری مدرسی به‌ سه‌روکی بنگاه‌ چاپخانه‌ و آغای علی خسروی به‌ مدیری داخلی چاپخانه‌ معرفی کرد.2- آغای سید محمد حمیدی به‌ مدیر و سردبیری روژنامه‌ و گوواری کوردوستان ناساند.له‌ پاش وی آغای سید محمد حمیدی ، پاش ئه‌وه‌ی خیرمقدمی به‌ جنابی آغای حاجی باباشیخ عرض کرد و مراتبی تشکر و سوپاس گوزاری خوی به‌ حضوری علمای اعلام و سه‌رانی حزبی و محترمین گه‌یاند و وتی: روژی بیسته‌می مانگی به‌فرانبار "دی ماه‌" 1324 روژیکه‌ که‌ ئه‌ستیره‌ی خوشبه‌ختی کورد هاتوته‌ دره‌وشین له‌ نه‌تیجه‌ی کوششی جه‌وانانی به‌ غیره‌ت و پیرانی صاحب تدبیر توانییان چاپخانه‌یه‌کی وا که‌ بتوانی ده‌گه‌ل چاپخانه‌ی شارانی گه‌وره‌ به‌رابه‌ری بکا بکرین و له‌ (مهاباد) که‌ امیدوارم له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا ببیته‌ هه‌وه‌ل شاری تاریخی کوردوستان وه‌کارخه‌ین. ایمه‌ که‌ سالها و به‌لکو قه‌رنه‌هایه‌ آرزومان ده‌کرد که‌ روژی بتوانین به‌ زمانی شیرینی کوردی که‌ ده‌توانی ده‌گه‌ل زیندوترین زمانی دونیا به‌رابه‌ری بکا بخوینین و بنوسین و خاوه‌نی مطبوعات و انتشارات بین. راستی ئه‌م آرزوه‌ بو ایمه‌ خه‌یالی بوو و باوه‌مان نه‌ده‌کرد روژی بتوانین بی هینینه‌ حیزی عه‌مه‌ل ، وه‌لی حقتعالی مرحمتی فه‌رمو خه‌یالی محالی ایمه‌ صورتی عملی به‌ خوی پوشی.هه‌وه‌ل ژماره‌ی کوردوستان چاپ و بلاوکراوه‌ " به‌ هه‌ر یه‌ک له‌ حضار 1 نسخه‌ روژنامه‌ پیشکه‌ش کرا" ایمه‌ که‌ تا چه‌ند سال له‌مه‌وبه‌ر هیچ اختیاراتمان نه‌بوو و حتی لباس ده‌به‌رکردن و جولانه‌وه‌مان به‌ ده‌س خومان نه‌بوو ایستا بحمدالله‌ به‌ند به‌ندی زنجیری اسارتیمان پساند و ته‌واوی اموری کوردستان به‌ ده‌ستی خومان اداره‌ ده‌که‌ین. ئه‌وه‌تا ئه‌ورو جیژنی کردنه‌وه‌ی اداره‌ی روژنامه‌ و گووار و بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌وه‌ل ژماره‌ی (کوردوستان) مان گرتوه‌ واثبات ده‌که‌ن که‌ کورد هه‌رچه‌نده‌ دولی استعماری بو نابودی ئیمه‌[..] و قوربانی مادی و معنویان داوه‌ و دیسان ده‌یده‌ن ، قه‌ت نه‌مردوه‌ و هه‌رگیز نامری و ئه‌م موفقیته‌ به‌ حضرتی آغای قاضی محمد سه‌روکی حزبی دیموکرات و پیشوای معظمی کوردوستان و جنابی آغای حاجی باباشیخ سه‌روکی ده‌وله‌تی خودمختاری کوردوستان تبریک پیشکه‌ش ده‌که‌م، و پیش که‌وتی ته‌واوی برایانی حزبی و کارکه‌رانی چاپخانه‌ له‌ خودا ده‌خوازم. له‌ دواییدا به‌م ترتیبه‌ احساسات نویندرا......... 4. آغای صدیقی حیدری بیاناتیکی مهیجی کرد و آفرینی لی کرا. له‌م آنه‌ دا که‌ حضار له‌ نیو شادی و چه‌پله‌ریزاندا غرقی شادی بون چرا برق هه‌لبو و چاپخانه‌ ده‌ستی کرد به‌ کار وحضار بو دیتنی چاپخانه‌ بانگ کران ده‌سته‌ ده‌سته‌ آغایان ده‌ستگای چاپخانه‌یان دیدن کرد و جیژن ساتی 7ی پاش نیوه‌رو ته‌واو بو. "

جێی سه‌رنجه‌ که‌ دوای کرانه‌وه‌ی چاپخانه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی گووار و ڕۆژنامه‌ی کوردستان شارومه‌ندان ده‌سته‌ ده‌سته‌ چوونه‌ دیده‌نیان و باربوویان کردوون. کوردستان له‌ چه‌ند ژماره‌ی خۆیدا ناوی ئه‌و که‌سانه‌ و بڕی یارمه‌تییه‌که‌یانی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌. تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه‌: میرزا حوسێنی که‌لبێ ڕه‌زاخانی داویه‌ به‌ لێکۆله‌ره‌وه‌ سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی و ئه‌ویش له‌ وه‌رگێراوی کوردی کتێبه‌که‌ی ئیگلتن دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌. بنکه‌ی ژین - ئاراس به‌رگی پشته‌وه‌ی چاپکراوه‌وه‌ی زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان یان به‌و وێنه‌یه‌ ڕازاندووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناوی پچووکی یه‌ک له‌ کارکه‌رانی چاپخانه‌یان به‌ هه‌ڵه‌ نووسیوه‌.ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ سپاسه‌وه‌ له‌وان وه‌رگیراوه‌.[١]