مەستوورەی ئەردەڵان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١١:٠٣، ٩ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «یەکێکە لە شاعیر و مێژوونووس و فەیلەسووفەکانی کورد، لە بنەماڵەی قادرییەکانی شاری '''سنە'''ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، بە تاکە ئافرەتی شاعیر و مێژوونووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانراوە تا کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم. '''ژیاننامە''' مەستوورەی ئەردەڵان ل...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

یەکێکە لە شاعیر و مێژوونووس و فەیلەسووفەکانی کورد، لە بنەماڵەی قادرییەکانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، بە تاکە ئافرەتی شاعیر و مێژوونووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانراوە تا کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم.

ژیاننامە

مەستوورەی ئەردەڵان لە ساڵی ١٨٠٤ لە شاری سنە لەدایکبووە، کچی ئەولەسەن بەگی کوڕی محەمەد ئاغای نازیری کوردستانی بووە، باوکی یەکێک بووە لە پیاوە ڕەسەنەکانی سنە و خوێندنی بە ماهـ شەرەف خانمی کچی تەواو کردووە و لەگەڵ خۆی بردوویەتی بۆ کۆڕە ڕۆشنبیرییەکان، مەستوورە لە مزگەوتی گەورەی سنە خوێندوویەتی و زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی زانیوە، مەستوورە خانم جگە لەوەی شاعیر بووە لەناو خەڵکیدا بە خانمێکی باوەڕدار و بە ڕەوشت ناوی دەرکردووە، هەروەها لە خەتخۆشیدا زۆر لێهاتوو بووە، خوسرەو خانی ئەردەڵان کە والی سنە بووە و بە ناکام ناسراوە چاوی بڕیوەتە مەستوورە و بۆ بەدەستهێنان و هاوسەرگیریکردن لەگەڵ مەستوورە تۆمەتی بۆ بنەماڵەکەی هەڵبەستووە، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو بنەماڵەکەش هاوسەرگیری مەستوورە و خوسرەو خان لە ساڵی ١٨٢٨-١٨٢٩ ئەنجام دراوە، خوسرەو خان جگە لە مەستوورە خاوەنی هاوسەرێکی تریش بووە و سێ منداڵی لێی هەبووە، خوسرەو خان وەک مەستوورە شاعیر بووە لە دیوانەکانیان چەندین شیعریان بەسەری یەکتردا هەڵداوە، لە ساڵی ١٨٣٤ خوسرەو خانی هاوسەری بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی دەکات، پاشان مەستوورەی ئەردەڵانیش ساڵی ١٨٤٨ لە تەمەنی ٤٤ ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و هەر لەوێش دەنێژرێت، مەستوورە خانم لە شارەکانی هەولێر و سنە پەیکەری بۆ دروست کراوە.

بەرهەمەکانی

مەستوورە خانم لە نووسینی شیعر بە زمانی کوردی و فارسی باڵادەست بووە، هەرچەندە زۆربەی شیعرەکانی لەناوچوون بەڵام دوو هەزار بەیت لە شیعرەکانی ماوەتەوە و لەلایەن (میرزا ئەسەدوڵڵا خانی کوردستانی) لەژێر ناوی (دیوانی ماهـ شەرەف خانمی کوردستانی) لە ساڵی ١٩٢٥ لە تاران چاپ کراوە، هەروەها نووسەری کتێبی مێژووی ئەردەڵانە کە لە ساڵی ١٩٤٧ لەلایەن (ناصر آزادپور) چاپکراوە، نامیلکەیەکی بچووکیشی لە ژێر ناوی (عقاید مستورە) نووسیوە کە باس لە بیروباوەڕی خۆی دەکات دەربارەی مەزهەبی سوننەی شافیعی و ئەمەش بوێری مەستوورەی ئەردەڵان دەردەخات و هیچ ژنێکیش پێش مەستوورە ئەم کارەی ئەنجام نەداوە. نموونەیەک لە شیعرەکانی مەستوورە خانم: گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت بریندارم بە نێشی سینەدۆزی تیری موژگانت

مەستوورە و شاعیرانی تر

چەندین شاعیر شیعریان بەسەر مەستوورەدا هەڵداوە، نالی شاعیریش لە کاتی خوێندن لە شاری سنە مەستوورەی بینیوە هۆنراوەی پێداهەڵدانی بۆ نووسیوە بەهۆی ئەمەشەوە دووچاری ڕەخنەیەکی زۆر هاتووە، ئەم شیعرەی مامۆستا مەولەوی تاوەگۆزیش یەکێکە لەو شیعرانەی بۆ مەستوورە خانم نووسراوە:

  • خورشیدەکەی ناز، ئەوجی بورجی سەور
  • سەرتوغرای دەفتەر مەحبووبان جەدەور
  • ها لەخانەکەی بورجی شەرەفدا
  • نوورئەفشانیشەن وە هەر تەرەفدا