ڕەشید سندی
ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار ڕه‌شید حاجی به‌دری عه‌بدوڵڵا محێ، ناسراو به (مولازم ڕه‌شید سندی)، ساڵی ١٩٥٤ چووەته كۆلێژی سه‌ربازی له شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٥٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە
ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار رەشید حاجی به‌دری عه‌بدوڵڵا محێ، ناسراو به مولازم ڕه‌شید سندی، ساڵی ١٩٥٤ چووەته كۆلێژی سه‌ربازی له شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٥٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٥٧ كۆلێژی سه‌ربازیی تەواوکردووە، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستان بووە، ساڵی ١٩٧٠ و له کۆنگرەی هه‌شته‌مدا بووەته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٩٣ و له کۆنگرەی یازده‌ی پارتیدا به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندیی پشكنین و چاودێری هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامه
ڕه‌شید حاجی به‌دری عه‌بدوڵا محێ، ساڵی ١٩٣١ له شاری دهۆك لەدایکبووه. باوكی یه‌كێك له سه‌رۆك تیره‌كانی هۆزی سندییە و برای سلێمان حاجی به‌دری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراقه، سه‌ره‌تا بە خوێندنی ئایینی ده‌ستی پێده‌كات و دواتر له شارۆچكه‌ی زاخۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی دەخوێنێت و قۆناغی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی له شاری موسڵی ته‌واو كردووه و ساڵی ١٩٥٧ كۆلێژی سه‌ربازیی لە به‌غدا تەواوکردووە. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزییه.
ڕه‌شید حاجی به‌دری عه‌بدوڵا محێ ساڵی ١٩٥٥ له‌ڕێی ئه‌فسه‌ر یوسف جه‌میل میران په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان- عێراقه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٨ له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مستەفا بارزانی ١٩٠٣-١٩٧٩ له یه‌كێتی سۆڤیەت، به به‌رگی ئهفسهرییەوە سه‌ردانی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی کردووە له هۆتێل سهمیرئهمیس له شاری به‌غدا.
ساڵی ١٩٦٢ له‌به‌ر كورد بوونی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوپای عێراقەوە بۆ فه‌رمانگه‌ی سه‌ربازگیری كه‌ربه‌لا دوورده‌خرێته‌وه و ساڵی ١٩٦٣ له سلێمانی له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی سوپای عیراقەوە به ده‌ستبه‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووك و دواتر به‌غدا كراوه.
له ٣ی ئاداری ١٩٦٣ به پله‌ی مولازمی یه‌كه‌م ڕیزه‌كانی سوپای عێراقی به‌جێ هێشتووه و په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه كردووه و به سه‌رلق له لقی شه‌هید سدیق له ده‌ڤه‌ری شوان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستنیشان كراوه و له هه‌مان ساڵدا به‌رپرسی كه‌رتی چواری ده‌ڤه‌ری خانه‌قین ـ هه‌ڵه‌بجه ـ پێنجوێن بووه، له ٢٠ی حوزه‌یرانی ١٩٦٣ فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی شوان دژ به هێزی زه‌مینی سوپای عێراق و ملیشیای عه‌ره‌بی حه‌ویجه بووه و له‌م شه‌ڕه‌دا توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، وەکو فەرماندەیەکی سەربازیی بەشداری و سەرپەرشتیی چەندین شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی کردووە.
ساڵی ١٩٦٤ له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ماوه‌ت له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌فسه‌رانی له‌شكری شۆڕشگێڕی كوردستان بڕیاری پشتگیری له سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) داوه و دژ به تاقمی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ستاوه‌ته‌وه، لە حوزه‌یرانی ١٩٦٤دا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه.
لە شۆڕشی ئەیلوولدا به‌رپرسی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری (نووسینگه‌ی سه‌ربازی) سه‌ر به نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٧٠ و له کۆنگرەی هه‌شته‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
له ٤ی كانونی دووه‌می ١٩٧٥ كراوه‌ته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پلانی سه‌ربازی شۆڕشی ئەیلوول و ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی ئێران بووه، ساڵی ١٩٧٧ له ژێر سه‌رپه‌رشتیی ئیدریس بارزانى (١٩٤٤-١٩٨٧)دا به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی كه‌ره‌جدا كردووه، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەروەها سه‌رپه‌رشتیکردنی ١٥٠٠٠٠ په‌نابه‌ری باشووری كوردستان له وڵاتی ئێران.
ساڵی ١٩٧٩ گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان و له ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٩ به فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی عێراق به ڕاوێژكاری لێژنه‌ی كاروباری باكوور دامه‌زراوه، له پاش ڕاپەڕینی باشووری کوردستان به ئه‌ندامی به‌ش له به‌شی سه‌ربازیی پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زراوه و ساڵی ١٩٩٢ به پله‌ی لیوا (جه‌نه‌راڵ) له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خانه‌نشین كراوه، له ٢٢ی ئابی ١٩٩٣ و لە کۆنگرەی یازده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندیی پشكنین و چاودێری پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو هەڵبژێردراوە، نوێنه‌ری کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ و كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م ٢٠١٠ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.[١]
ڕۆژی ١٢-٠٢-٢٠٢٤ بە لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
- ↑ سەرچاوە: پارتی پیدیا