حەمەفەریق حەسەن
محەمەدفەریق حەسەن لە ١٩ی ١١ی ١٩٤١ له ده‌ڤه‌ری قه‌ره‌داخ له دایک بووه.
سه‌ره‌تایی له قەرەداغ، ناوه‌ندی له هەڵەبجە و خانه‌ی مامۆستایانی له سلێمانی خوێندووه.
نزیکه‌ی (٣٠) ساڵان له گونده‌کانی ده‌شتی هەولێر، ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ناو شاری سلێمانیدا مامۆستا بووه.
١٩٧١- ١٩٧٤ ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری دەنگی مامۆستا بووە.
١٩٧٩-١٩٨٣ به سکرتێری کارگێڕی لقی سلێمانیی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد هه‌ڵبژێردراوه.
ڕاپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١، به سه‌رۆکی لقی سلێمانیی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد هه‌ڵبژێردراوه.
یه‌که‌مین کتێبێک له هونه‌ری شێوه‌کاری خۆمانی کۆڵیبێتەوە و له باشوور، چاپ و په‌خش بووبێت، (هونه‌رو مه‌سه‌له‌کانی سه‌رده‌م)ه و ناوبراو نووسیوێتی. ١٩٨٥ له چیا له لایه‌ن یه‌کێتیی هونه‌رمه‌ندانی کوردستانه‌وه چاپ بووه.
١٩٨٩ حیکایه‌تی بۆ یه‌که‌مین فیلمی سینه‌مایی (٣٥ملم) له باشووری کوردستان به ناوی (نێرگز بووکی کوردستان) نووسیوه، که له ده‌رهێنانی جه‌عفه‌ری عه‌لی یه.
٢٠١٥ خەڵاتی حسێن عارفی بۆ چیرۆکی کوردی وەرگرتووە.
له کۆتایی ١٩٩٨ ەوە له وڵاتی دانمارک ده‌ژی.
ژمارەیەک لە چیرۆکەکانی بۆ زمانەکانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، سوێدی و دانمارکی دەرگێڕدراون.
ژمارەیەک چیرۆکی کراون بە فیلمی کورت و درێژ.
بەرهەمەکانی
- کۆچیرۆک
- سێبه‌ری ئه‌سپه‌شێ، چاپخانەی کامەرانی، سلێمانی، ١٩٧٨
- ڕستێک زه‌نگیانه‌ی ئاوی، چاپخانەی عەلاء، به‌غداد، ١٩٧٩
- په‌ریخان، کاتریناهۆڵم، چاپخانەی هەڵەبجە، سوێد، ١٩٩١
- دووربین، چاپخانەی ئاپێک، ستۆکهۆڵم، ١٩٩٢
- ملوانکه‌ی ستیل، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠٠٤
- شه‌وه‌که‌ی عه‌ریف زباله، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠٠٦
- ڕۆبۆته‌کان ده‌چنه به‌هه‌شت، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠٠٨
- مێزهرفڕێنهکانی شه‌و، له بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد/ لقی هه‌ولێر، ٢٠١٢
- سەد ڕاز و ڕازێک، چاپخانەی شەهید ئازاد هەورامی، سلێمانی، ٢٠١٤
- خۆرکه‌وتن، کۆی کورته‌چیرۆکه‌کانم، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، ٢٠١٣
- کۆلارەی ڕەنگاوڕەنگ، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، ٢٠٢٢
کۆچیرۆکی منداڵان
- باپیره کوردۆ، ستۆکهۆڵم، ١٩٩٢
- کۆتر شین و زه‌وی سپی، ستۆکهۆڵم، ٢٠٠٥
- هه‌نگه‌ژاڵ، ستۆکهۆڵم، ٢٠٠٥
- سێ وێنه، ستۆکهۆڵم، ٢٠٠٧
- ئه‌های ئه‌های بۆره‌مار، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠٠٩
توێژینه‌وه:
- هونه‌ر و مه‌سه‌له‌کانی سه‌رده‌م، چاپخانەی شەهید ئیبراهیم عەزۆ، چیا، (ی. هـ. ک)، چاپی (١) ١٩٨٥
- تکایه ده‌ست به شیعره‌وه بگرن، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠٠٥
- هێمن و بۆنی غه‌ریبی، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠٠٨
- مێنته‌لێتیی خێڵ، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠٠٨
- ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و زمانی ته‌له‌ڤزیۆن، سەردەم، سلێمانی، ٢٠٠٧
- لێشاوی ده‌نگۆ، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠٠٩
- زمانێکی نێرسالار، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠١٠
- به‌کولتوورکردنی خوێندنه‌وه، بڵاوکراوەی ئاراس، چاپی (١)، هه‌ولێر، ٢٠١١
- ئەوساو ئێستای چیرۆکی منداڵان، دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، ٢٠١٦
- تایبەتمەندیی تاکی کورد، دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، سلێمانی، چاپی (١) ٢٠٢٠
- بەرهەمێکی فەرامۆشکراوی شێرکۆ بێکەس، سلێمانی، ٢٠٢٣
ڕۆمان:
- که‌سێ لازۆی دیبێ، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠٠٤
- کوڕەزاکەی زیتۆ، سلێمانی، چاپخانەی مەحوی، ٢٠١٦
- کچانی مەلەک تاوس، دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، ٢٠٢٣
وه‌رگێڕان:
- دوژمنی گه‌ل (شانۆگەری) به‌غداد، ١٩٨٦
- سێ شانۆگه‌ری، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر،٢٠٠٢
- گوڵیش نیشتمانی خۆی هه‌یه، (کۆچیرۆکی منداڵان) بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠٠٩
- دار گێلاس (چیرۆکی منداڵان)، بڵاوکراوەی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٨
- کچە ئەستێرە (چیرۆکی منداڵان)، بڵاوکراوەی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٨
- پاپۆڕی فڕیو (چیرۆکی منداڵان)، بڵاوکراوەی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٨
- بەسەرهاتی دەستکێشێک، (چیرۆکی منداڵان)، بڵاوکراوەی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٨
- دەرمانی عیشق، ژمارەیەک ئەفسانە، بڵاوکراوەی ئاراس، ٢٠١٢
بەرهەمی هەمەڕەنگ
- دارا و نه‌سرین، پرۆگرامی خوێندن، گۆڕینی بۆ شیوه‌زاری سۆرانی، چ (١)، ١٩٩٥
- مه‌مله‌که‌تی ماسی، (٣٧ حیکایه‌ت و توێژینه‌وه) سلێمانی، چاپی (١) ١٩٩٦
- مین و ژیان، پرۆگرامی خوێندن، سلێمانی، له‌سه‌ر ئه‌رکی یونسیف، ١٩٩٦
- سندووقی هه‌زار پیشه، سندووقی یه‌که‌م، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠١٢
- سندووقی هه‌زار پیشه، سندووقی دووه‌م، بڵاوکراوەی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠١٢
- له گێژه‌نی پرسیاردا، له بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد/ لقی کەرکووک، ٢٠١٢
- ئه‌زموونی چیرۆکنووسین، به‌ڕێوه‌به‌رێتیی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی، سلێمانی، ٢٠١٢
- سلێمانی و جەنگی کەنداو، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ٢٠١٦
- فەرهەنگی وشە زبرەکان، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢١
بابەتە پەیوەستکراوەکان.