کوردیپیدیا لە خەونەوە بۆ خەنە!

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٥٢، ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

هاورێیان ئەوانەی دوور یان نزیک لەرێگەی کوردیپیدیاوە من دەناسن منیش لێرەوە بۆ رای گیشتی و بۆ ئێوەی ئازیز ئەوە دەخەمە روو کە لەبەرواری 08-05-2021 بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیم بە ماڵپەر و بەناو رێکخراوی کوردیپیدیاوە نەماوە. فەرموون ئەوەش نامەی دەستلەکارکیشانەوەکەم کا تا نووسینی ئەم چەند دێرە وەڵام نەدراومەتەوە دیارە لە رووی یاساییەوە ئەگەر وەڵام نەدرێتەوە واتا قبولکراوە.!!

به‌ڕێزان:

  • سه‌رۆكى ڕێكخراوى كورديپيديا
  • جێگرى سه‌رۆكى ڕێكخراوى كورديپيديا
  • ده‌سته‌ى گشتيى ڕێكخراوى كورديپيديا
  • ده‌سته‌ى كارگێڕيى ڕێكخراوى كورديپيديا

بابه‌ت/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌

دوابه‌دواى نووسراوى داواكارى و پێشنيازم له‌ 30/4/2021 تايبه‌ت به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌و كاره‌ ناياساييانه‌ى كه‌ ڕێكخراوى (كورديپيديا) له‌ماوه‌ى ڕابردوودا گرتويه‌تييه‌ به‌ر و نووسراوى دووه‌مم له‌ 1/5/2021 تايبه‌ت به‌ ئاگادابوون و به‌دواداچوون له‌وه‌ى كه‌ نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامم نادرێته‌وه، بگره‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆكه‌وه‌ به‌بێ خواستى خۆم به‌شداريم له‌ كورديپيديادا ڕاگيراوه‌!؟‌ به‌داخه‌وه‌، له‌لايه‌ن هيچ يه‌ك له‌ ئێوه‌شه‌وه‌‌وه،‌ دوور و نزيك وه‌ڵامم نه‌درايه‌وه‌! بۆيه‌ ئه‌م بێده‌نگييه‌تان له‌لايه‌ك به‌ واتاى به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنى ئه‌و ڕه‌خنه‌ و گله‌ييانه‌يه‌ كه‌ من هه‌مه‌ و له‌لايه‌كى تريشه‌وه‌ به‌ماناى‌ ڕه‌زامه‌نديتانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ ناياساييانه‌ى كه‌ له‌ ڕێكخراوه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت.

له‌به‌ر ئه‌مه‌ و له‌ ئه‌مڕۆ و له‌م نووسراوه‌ به‌دواوه‌، به‌نده‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى ده‌خاته‌ ڕوو و خۆى به‌ به‌رپرسيار نازانێت له‌هه‌ر ده‌رئه‌نجامێكى ئه‌م بێده‌نگى و بێمنه‌تييه‌ى كه‌ هه‌يه‌ و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ماف و خستنه‌ڕووى ڕاستييه‌كانيش په‌نا بۆ ياسا و ئاگاداربوونى ڕاى گشتى و زنجيره‌يه‌ك له‌ نووسين ده‌به‌م كه‌ ئه‌م نووسراوه‌ و هه‌ردوو نووسراوى پێشووتريشم تێيدا وه‌ك به‌ڵگه‌ به‌كارده‌هێنم.

مانو بەرزنجی 08-05-2021