تابلۆكه‌ی كچی كافرۆشیش ڕاست ده‌رنه‌چوو!

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٤٨، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤ لە لایەن Dler Rafeq (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

تابلۆکەی کچی کافرۆشیش ڕاست دەرنەچوو!

تابلۆكه‌ی كچی كافرۆش

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆرێک لە میللەتان هەندێک بۆچوون و باسی دەماودەم هەیە هەتا سەر ئێسک باوەڕیان پێیەتی بەڵام لە بنەڕەتدا هیچ سەرەتایەکی بۆ ئەو میللەتە ناگەڕێتەوە و بە پینە و پەڕۆ و دەماودەم گەیشتووە بەم ڕۆ. بە زمانێکی سادە بیڵێم، ئینتەرنێت زۆرێک لەم بۆچوون و باسانەی پووچەڵ کردووەتەوە و هێناوەتە سەر پلێتە ئەسڵیەکە.


چیرۆكی کچەکەی کافرۆش بە کورتی بەم شێوەیەیە:

کاتێک سوپای ئینگلیز لە ساڵی 1917 عێراق داگیر دەکات ئەم بابەتە دروست دەبێت کە کاتێک ئەفسەرێکی ئینگلیز چاوی بە کچێکی جوانی نەشمیلانە دەکەوێت و عاشقی دەبێت پاشان دەیڕفێنێت و دەیبات بۆ بەریتانیا لەوێ لە لایەن نیگارکێشێکەوە وێنەی دەکێشرێت و پاشان لە سییەکانی سەدەی ڕابردووەوە وێنەکەی بڵاو دەبێتەوە و تا دەگات بەوەی لە زۆرێک لە ماڵان و دووکان و شوێنەکان وێنەکەی هەڵبواسن لەبەر جوانیی ئەم کچە.

هەر یەک لە نەتەوەی کورد و عەرەب و تورکمان خۆیان بە خاوەنی کچەکە دەزانن و پێیان وایە ئەو کچە سەر بەو نەتەوەیەیە.

  • کورد پێی دەڵێت کچی کافرۆش، نازناوەکەی بەهۆی کاری کا فرۆشییەوە بووە. پێی وایە کچەکە کوردە ناوی خەجیجی کچی جومعە مەولوود بووە و لە هەولێر لە لایەن ئەفسەرێکی ئینگلیزەوە ڕفێنراوە و براوە بۆ بەریتانیا.
  • عەرەب پێی دەڵێت بنت المعیدی، پێی وایە کچێکی عه‌ره‌بی ئەهوارەکانی عەممارەیە و لە لایەن ئەفسەرێکی ئینگلیزەوە ڕفێنراوە و براوە بۆ بەریتانیا.
  • تورکمان پێی دەڵێم (صمانجی قیزی) کە هەر کچەی کافرۆشە و تورکمانە و خەڵکی قەڵای هەولێرە و بە هەمان شێوە لە لایەن ئەفسەرێکی ئینگلیزەوە ڕفێنراوە و براوە بۆ بەریتانیا.
وێنه‌ی ڕه‌سه‌نی تابلۆكه‌


هەر سێ نەتەوە لەسەر ئەوە کۆکن کچێکی جوان بووە و لە لایەن ئەفسەرێکی ئینگلیزەوە ڕفێنراوە و براوە بۆ بەریتانیا، دوای چوونی بۆ بەریتانیا هەمووشیان کۆکن لەسەر ئەوە کە لە لایەن نیگارکێشێکەوە وێنەی دەکێشرێت و پاشان وێنەکەی لە عێراق بڵاو دەبێتەوە.


ئەوەی دەمەوێت بیڵێم سەبارەت بە ڕووداوەکە نییە بەڵکوو سەبارەت بە تابلۆکەیە!

(تابلۆی كچه‌ی كافرۆش) دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بەو کچەی (کورد و عەرەب و تورکمان)ەکەوە نییە، بەڵکوو تابلۆی کچێک یان شازادەیەکی ئەڵمانییە و ساڵی 1914 له‌لایه‌ن نیگاركێشێكی ئه‌ڵمانیی وێنه‌ی کێشراوە.


ئاشكرا بوونی ڕاستیی ئه‌م تابلۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ تابلۆکە لە سایتی eBay دانرا بۆ فرۆشتن بە ناونیشانی ORIGINAL 1914 ANTIQUE COLOR PRINT Miss MARA BOBEVA، لە پشتی تابلۆکە کە ئۆرجیناڵە نووسراوە MARA BOBEVA ساڵی 1914. وەک لە وێنەکەش دەردەکەوێت تابلۆکە بە نرخی US $86.40 فرۆشراوە.

تابلۆكه‌ له‌ سایتی eBay، دانراوه‌ بۆ فرۆشتن
تابلۆكه‌ له‌ سایتی eBay، دانراوه‌ بۆ فرۆشتن. بڕوانه‌ ناوه‌كه‌ی و ساڵه‌كه‌ی!

لینکی تابلۆکە له‌ سایتی eBay:

https://www.ebay.ph/itm/293836198639?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTAAAR0zuTRJRzYbW2Y1AZcHUH5U1Y-9cdxj6ABLC5VKWiuzEzLsJeZh4KqmuGA_aem_Aae6uW9k_PFtw92XLPfSNWcDHE2wxcTPdb9uK587m0NNzz9br-nVH0ZziC-lUdRPGtUJm9Fz3SpFP3vk_3z8Cg1-

کارەساتەکەش بۆ ئێمەی کورد خراپترە چونکە ساڵی 2014، فیلمێکمان لەسەر کچەکەی کافرۆش دەرکرد بە هەمان مۆدێل و ستایلی ناو تابلۆکە!

پۆسته‌ری فیلمی كچی كافرۆش، 2014

لێرەدا جێی خۆیەتی سوپاسی م. زیرەک ئەحمەد ڕەحمان بکەم کە لینکەکەی بڵاو کردەوە و ئاگادار بووینەوە.

ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق