ناسری حیسامی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:١٠، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ناسری حیسامی، لە ساڵی 1959، لە گوندی شێخاڵی، ناوچەی موکریان لەدایکبووە. لە شێخاڵی و بۆکان ونەغەدە و کەرەج خوێندوویەتی. وێنۆک لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردوو، دەبێتە ئەندام لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان. لە ساڵی 1981 لە بۆکان دەبێتە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ناسری حیسامی، لە ساڵی 1959، لە گوندی شێخاڵی، ناوچەی موکریان لەدایکبووە. لە شێخاڵی و بۆکان ونەغەدە و کەرەج خوێندوویەتی.

5254746.jpg

لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردوو، دەبێتە ئەندام لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان.

لە ساڵی 1981 لە بۆکان دەبێتە ئەندامی "جەمعییەتی دیموکراتیکی موعەلیمان" و دواتر ئەندام و لێپرسراوی دەستەی نووسینی کتێبەکانی خوێندن لەو ڕێکخراوە.

ساڵی 1983 بووە بە ئەندامی کۆمسیۆنی فێرکردن و بارهێنانی کۆمەڵە و ئەندامی دەستەی نووسینی کتێبەکانی خوێندن. لەوێوە دەبێتە ئەندامی کۆمەڵە و دواتر لە دامەزراندنی "کانوونی هونەر و ئەدەبیاتی کرێکاری"دا بەشداری دەکات و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی "پێشەنگ" و ماوەیەک سەرنووسەری گۆڤارەکە بووە. لە کۆمەڵە، ماوەیەک ئەندامی گرووپی وەرگێران، هاوکاری رادیۆ، نووسەری گۆڤاری "پێشڕەو"، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامی دەفتەری سیاسی بووە.

لە ساڵی 2006 تاوەکو 2012 لە هاوکارانی دوو تەلەڤزیۆنی "ڕۆژهەڵات" و "ئاسۆسات” بووە.

ساڵی 2009 لە کۆمەڵە کشاوەتەوە.

شیعری کۆمەڵێک شاعیری ئێرانی لە فارسییەوە کردووە بە کوردی.

وەرگێڕانی شیعری باباتاهیری هەمەدانی بۆ سۆرانی، ساخکردنەوەی دیوانی وەفایی، هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڤار و ڕێکخراوی فەرهەنگی و نووسینی کۆمەڵێک وتار و لێکۆڵینەوە لە بوای زمان و ئەدەبیاتدا لە کارەکانی بووە و وەکو خۆی دەڵێت جاروباریش شیعری نووسیوە.

ئێستا لە سوێد دەژی و مامۆستای زمانی کوردییە.[١]

  1. سەرچاوە؛ ڕووداو