داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئێران موجەرەد (ئێران خانم)

39743.jpg

ئێران خانم لە گوندی ئیچکەسۆ سەر بە ناوچەی برادۆست لە 01-01-1951 لەدایکبووە. ناوی باوکی عەبدوڵڕەحمان و ناوی دایکیشی پەریبشان بووە. بنەماڵەکەی فەقیر و جووتیار بوون و لە منداڵییەوە کاری کردووە و لە بواری ئابوورییەوە یارمەتی بنەماڵەکەی داوە؛ ھەر بۆیەش لە سەختی و ناخۆشیدا گەورە بووە.

ھاوسەرگیری لەگەڵ سەعید ناوێک کردووە و لە گوندی سۆماناوا ژیانی بەسەر بردووە. بە پشتیوانیی مێردەکەی درێژە بە کاری دەنگبێژی داوە. لە سەعید کچێک و دوو کوڕی ھەبووە، کاتێک سەعید ویستوویەتی ھەوێی بەسەر بھێنێت ماڵ و منداڵی بەجێ ھێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵە بابی.

ساڵی 1971 بە یارمەتیی مستەفا عەلیزادە، حەمید یوسفی و ئیبراھیم نەورووزی بە شێوەی فەرمی لە بەشی کوردیی ڕادیۆی ورمێ دەستی بە دەنگبێژی کردووە.

لە وێڕا ناسراوە و خەڵک خۆشی ویستووە و ھەموو کوردستان گوێی لێ گرتووە. شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕەوشی ڕادیۆ و ھونەرمەندانی گۆڕاند و ھەر کوردێک بیویستبا بە ئازادی زمان و کلتووری خۆی بەکارھێنابا بەرەوڕووی گوشار و زەخت دەبۆوە، لەو کاتەدا ئێران خانم ناچار بووە بە شێوەی نھێنی درێژە بە کاری ھونەریی خۆی بدات، چەند بەرھەمی خۆی بۆ بڵاوکردنەوە بە شێوەی قاچاغ بردووەتە باکووری کوردستان و لەو ڕێگەوە خەڵکی باکووریش بە دەنگی ئاشنا بوونە و گوێیان لێ گرتووە.

ئێران خانم مێردی بە پیاوێک بە ناوی داداش ناسری کردووەتەوە و چوونەتە تاران و لەوێ ماونەتەوە.

پاش سێ ساڵان چوونەتە شاری سەڵماس و بۆ ماوەی 15 ساڵ لەوێ ماونەتەوە و پاشی وێ بڕیاریان داوە بگەڕێنەوە ورمێ و لەوێ دووکانێکیان داناوە و پێکەوە کاریان لێ کردووە و بژێوی ژیانیان دابین کردووە.

درێژەی بابەت