محه‌مه‌د فه‌قێ ئه‌حمه‌د بابه‌كر (محه‌مه‌د بیكه‌یسی)
ئامادەکردنی: شاڵاو عه‌بدوڵڵا شێخ وه‌سانی
شه‌هید محه‌مه‌د فه‌قێ ئه‌حمه‌د بابه‌كر ناسراو به محه‌مه‌د بیكه‌یسی، له‌دایكبووی ساڵی 1961ی گوندی شێخ وه‌سانانه، ساڵی 1974 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاواره‌ی ئێران بوون و له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان، گواستراونه‌ته‌وه بۆ باشووری عیراق.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان، ساڵی 1978 ده‌چێته شاخ و ده‌بێته پێشمه‌رگه له یه‌كێك له مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان و دواتریش كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه.
ساڵی 1980 به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌وه له ناوچه‌ی به‌رده‌سن له بناری چیای شۆپه به سه‌ختی بریندار بووه.
ماوه‌یه‌ك له هێزه‌كه‌ی شه‌هید سهیدكهریم كراوه‌ته‌وه فه‌رمانده‌ی ده‌سته و دواتر كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رتی 3ی تیپی 83ی هه‌ورێ، دواتریش كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌ی تیپ.
دوای ئه‌نفال، یه‌كێك ده‌بێت له فه‌رمانده پارتیزانه‌كانی ره‌تڵی خۆشناوه‌تی-شاورێ.
له كاتی پارتیزانیدا له شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا له نۆژه‌ن، خۆی و حاجی شێخ وه‌سانی بریندار ده‌بن و به زه‌حمه‌ت خۆیان رزگار ده‌كه‌ن، پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به ناوی (غازی خالید بێراوه‌یی) شه‌هید ده‌بێت.
له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداری و سه‌رپه‌رشتی ده‌یان چالاكی و نه‌به‌ردی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه، له وانه (شه‌ڕی دۆڵی سماقوڵی و بنه‌باوێ و گرتنی بێتواته و گرتنی قۆپی سوور و نه‌به‌ردییه‌كانی دۆڵی بالیسان و دۆڵی ئالانه و شاخی كۆڕه‌ك و دۆڵی ئاكۆیانی رواندز و شه‌ڕی شیشار و داستانی قه‌یوان- ماوه‌ت و داستانی رزگاری.
سه‌ره‌ڕای بریندار بوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌كی كیمیایی، به‌ڵام به‌شداریی شه‌ڕه‌كانی ساڵی 1988ی كردووه، له‌گه‌ڵ زۆر نه‌به‌ردیی دیكه.
له پێشمه‌رگایه‌تیدا چاو نه‌ترس و به دیسپلین بووه، هه‌میشه جێگه‌ی متمانه و رێزی به‌رپرسان و هاوڕێیانی بووه، به‌رده‌وامیش چه‌كی بیكه‌یسی پێبووه و له شه‌ڕه‌كاندا به‌كاریهێناوه، بۆیه به (محه‌مه‌د بیكه‌یسی) ناسراوه، چه‌ندینجاریش برینداركراوه.
له راپه‌ڕیندا سه‌رپه‌رشتی ئازادكردنی سنووری خۆشناوه‌تی و ناحیه‌ی بێتواته و سه‌روچاوه و شكارتهی پێ سپێردراوه، كاتێكیش رژێم په‌لاماری كوردستانی دایه‌وه، شه‌هید محه‌مه‌د و پۆلێك پێشمه‌رگه له پردی هیزۆپ و گوندی قه‌مته‌رانی بیتوێن ئازایانه پێشیان به سوپای دوژمن گرت و به‌هۆی رۆڵی ئازایانهیهوه كرا به فه‌رمانده‌ی به تالیۆنی 61ی هه‌ورێ، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌دان رۆڵه‌ی ئازا‌و تێكۆشه‌ری سنووری بیتوێن و خۆشناوه‌تی په‌یوه‌ندییان كرد به تالیۆنهكهیهوه. به‌داخه‌وه، رۆژی 1/6/1991 له‌كاتی خۆ ئاماده‌كردن بۆ یادی دامه‌زراندنی ی.ن.ك، به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن شه‌هید بوو.