داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

دکتۆر تەها ڕەسوڵ

2024 132434.jpg

دکتۆر تەها ڕەسوڵ سەرمایەدارێکی سەنگین و دەست و دڵ کراوەو بە سەلیقەی شاری سلێمانیە.

دکتۆر تەها ڕەسوڵ لە ساڵی 1962 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

ساڵی 1993 دکتۆرای لە رووسیا تەواو کردووە.

ساڵی 2005 دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفانی دامەزراندووە.

ساڵی 2007 دەزگای خێرخوازی کەریمی عەلەکەی دامەزراندووە.

ساڵی 2009 کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت دامەزراندووە .


دکتۆر تەها ڕەسوڵ زیاتر لە شەش دەیەییی لە ژیانی خۆی تەرخانکردووە بۆ ژیرخانی مەعریفی و ئابووری کوردستان، هەروەها بەردەوام کارەکانی لە خزمەت نەتەوەکەیدایە بووە ناوبراو پشتگیری زیاتر لە 500 پرۆژە و چاپکردنی هەزارن پەرتووک، هەروەها پشتیگیری 5000 هەزار پرۆژەی خێرخوازی بێ جیاوازی شاروشارۆچکەکانی کوردستان کردووە.

وەک خۆشی دەڵێت: 60 ساڵ خەباتی بێ ووچان ئامانجی ژیانم لە دەوری پەرەدان لە خێرخوازی، مافی مرۆڤ و دەوڵەمەندکردنی کولتووری کوردیە. سەرکەوتنی کوردەکان لە سەرانسەری جیهاندا بە وزەیەکی پێ دەبەخشێت، ئەمەش وادەکات کە بەردەوامبم بە پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ هەر کوردێک لە سەرانسەری جیهان.




بابەتە پەیوەستکراوەکان


درێژەی بابەت