ده‌سه‌ڵات و پێداگۆگی و ئهوتیزم دیالۆگ له‌گه‌ڵ بو هێلسكۆڤ
ده‌سه‌ڵات و پێداگۆگی و ئهوتیزم دیالۆگ له‌گه‌ڵ بو هێلسكۆڤ
سازدانی: شارا تاهیر
بو هێلسكۆڤ یۆرگنسن (Bo Hejlskov Jorgensen)، ده‌رونناسێكی دانیماركیه‌كه‌بۆ ماوه‌ی بیست و شه‌ش ساڵه‌له‌وڵاتی سوید نیشته‌جێیه.
كه‌سێكی ناسراوی دونیای ئه‌وتیزمه و وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، خاوه‌ن دیدێكی مرۆڤدۆستانه‌یه‌له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا.
هێلسكۆڤ نوسه‌ری چه‌نده‌ها كتێبهبهزمانی سویدی، دانیماركی و ئینگلیزی. نوسینه‌كانی زیاتر تایبه‌تن بهمیتودهكانی پێداگۆگی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سی ئه‌وتیست به‌هه‌موو چه‌شن و جۆرهجیاوازهكانیهوه.
ئه‌م ده‌رونناسه وه‌ك پێداگۆگێك ئیشلهسهر چه‌مكی ڕه‌فتاری ڕكابه‌ریی (Challenging Behavior) ده‌كات، ڕه‌فتاری ڕكابه‌ری به‌مانای هه‌موو ئه‌و ههڵسوكهوتانهیكهلایهن كه‌سی بیركۆڵ و ئهوتیستهوهئهنجامدهدرێن و ده‌بنه‌هۆی دروستكردنی كێشه و گرفت بۆ دهورربهر: (له‌خۆدان، گازگرتن، جنێودان، شت هاویشتن، ئازارادانی به‌رامبه‌ر و تفكردن و هتد.).
میتۆده‌كانی هێلسكۆڤ جهختكردنهلهسهر چۆنیه‌تی مامهڵهكردنلهگهڵئهم ڕهفتارانهلهڕێی ڕاهێنان و ڕێنماییكردنی دایك و باوك، مامۆستا و ئه‌و كارمهندانهیئیش له‌گه‌ڵ مناڵ و گه‌نج و كه‌سی گهورهكهئهوتیزم و (ADHD) و بیركۆڵه‌كان ده‌كه‌ن، یان ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن.
هێلسكۆڤ خاوه‌نی چه‌نده‌ها خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی تایبه‌ته، له‌وانه‌ش: خه‌ڵاتی په‌زڵ یان مه‌ته‌ڵ (Puzzelpiec) كه‌ساڵی (2009) له‌سه‌ر ئیشه‌كانی ده‌رباره‌ی ئهوتیزم، پێیبه‌خشراوه، وه‌كچۆن‌هه‌مان ساڵ خه‌ڵاتی باشترین وانه‌بێژیشی له‌لایه‌ن كۆنفێكسی دانیماركیهوهپێبهخشراوه، ئه‌ندام و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پلانی نه‌ته‌وه‌یی ئهوتیزمهلهدانمارك (National Plan Autism).
پێشتر من له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌ی كتێبهكانیهوهناسیبووم، به‌تایبه‌تی كتێبی (ڕه‌فتاری گرفتخوڵقێنه‌ر)، پاشتر به‌هۆی ئامادهبوونمهوهلهلێكچهرێكیداكهدهربارهی ئه‌و كێشانه پێشكه‌شی كرد، توانیم ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی له‌گه‌ڵدا دروستبكه‌م و داوای لێبكه‌م چاوپێكه‌وتنێك سازبكه‌ین. ئه‌وه‌بوو ئه‌ویش خۆشحاڵی خۆی نیشاندا. ئه‌مه‌ی خوارهوهدهقی ئه‌و دیالۆگه‌یه كه‌به‌رواری 14\06\2013 له‌شاری ڤاربێری (Varberg) له‌وڵاتی سوید له‌گه‌ڵی سازكراوه:
. سوپاس بۆئه‌م ده‌رفه‌ته. وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك حه‌زده‌كه‌م له‌زاری خۆتهوهبزانم كه هێلسكۆڤ كێیه؟
هێلسكۆڤ: وه‌ك ده‌روونناسێك نزیكه‌ی پانزه ساڵه له‌بواری سایكۆلۆژییدا كارده‌كه‌م، پێشتر له‌بواری پیشه‌سازیدا كارم كردوه. ته‌مه‌نم ٢٧ ساڵ بوو كاتێك ده‌ستم كرد به‌خوێندنی نیرۆسایكۆلۆژی.
له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌مدا ده‌ژیم و پێكهوهمناڵێكی زۆرمان هه‌یه، كهئێستاكهههموویان گه‌وره بوون .
بچوكترین مناڵم به‌یانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری هه‌یه، ده‌زانم كهئاههنگێكی خۆش و گه‌وره‌ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی خوێندنم ته‌واو كرد ده‌ستم كرد به‌ئیشكردن له‌بواره‌كه‌ی خۆمدا. سه‌ره‌تا ئیشم لێكۆڵینهوهبوو له‌كاریگه‌ری و ئیشی مێشك و په‌یوه‌ندی بهدهوروبهرهوهلهسهر ئاستی تاكه‌كه‌س، به‌تایبه‌تی كاره‌كه‌م په‌یوه‌ندی به‌و كهسانهوهههبوو كهلهژیانیاندا سه‌ركه‌وتو نه‌بوون، زیاتر مه‌به‌ستم له‌و لاو و ههرزهكارانهیهكهدوچاری ڕه‌فتار و كرده‌وه‌ی تاوانكاری هاتوون و كۆمهڵگهبهتاوانباریان ده‌زانێت.
ئه‌وه‌بوو دواتر لێكۆڵینه‌وه‌كانمان برده‌ناو كایه‌ی پێداگۆگیهوه.
لهتوێژینهوهكهماندا بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كار له‌گه‌ڵ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تدا ده‌كه‌ن، شێوازی زۆر توندوتیژیان له‌گه‌ڵدا به‌كارده‌هێنن:
بۆنمونهبهستنهوهیان یا زۆر كار‌و كرده‌وه‌ی نابه‌جێی تر. ده‌ره‌نجام گهیشتینهئهوهی كه‌ده‌بێت ئه‌م كه‌سانه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر مامه‌ڵه بكرێن. ئه‌م توێژینه‌وانه‌ی ئێمهبوونهمایهی مشت‌ومڕ و گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ئیتر خه‌ڵك كهوتهپرسیاركردن له‌وه‌ی كه‌ده‌بێت چی بكه‌ین و چۆن مامهمهڵهبكهین تا بارودۆخی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت باشتربكه‌ین.
من خۆم له‌م پێنج ساڵه‌ی دواییدا زیاتر وه‌ك پێداگۆگ به ته‌نیا له‌ڕێی كۆمپانیا تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆمه‌وه كارمكردوه، و له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر له‌سوید و دانمارك و ئینگلته‌راش هه‌ر كارمكردوه.
ئێمهئیشمان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و میتودانهكردهوهكهیارمهتی هه‌رچی زیاتر باشتركردنی ژیانی ئه‌م كه‌سانه ده‌دات.
بۆ من كتێبی ڕه‌فتاری گرفتخوڵقێنه‌ر (Troublesome Behaviour)، كتێبێكی گرنگهلهبواری پێداگۆگی ئهوتیزمدا، تۆ ئیشت له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی پراكسیس و تیۆری كرده‌وه.
به‌ڕای تۆ بۆچی پێویست ده‌كات ئه‌م كتێبهوهك پرۆگرامی خوێندن له‌لایه‌ن پێداگۆگ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ئیش له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه‌دا ده‌كه‌ن، بخوێنرێت؟
هێلسكۆڤ: به‌ر لهوهیكتێبهكهی خۆم بنوسم، هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی كه ده‌مخوێندنه‌وه، زیاتر باسیان له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م جۆرهكهسانهدهكرد. به‌ڵام ئێمه‌ده‌زانین ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیشیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، لهنهخۆشیهكانیان چاك نابنه‌وه، هه‌ر بۆیهوا باشترهزیاتر كارله‌سه‌ر ئه‌و میتودانهبكهین كهژیانیان باشتر ده‌كات.
ئه‌م كتێبه‌ی من باسكردنهلهو میتۆدانه‌ی كه‌ژیانی ئه‌م كهسانهباشتر و ئاسانتر ده‌كات، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و ههلومهرجانهیبۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه‌دا پێویستن، دیارهئهویش له‌ڕێگه‌ی ڕاهێنان و ڕێنماییكردنی كارمه‌نده‌كان و ئه‌و كهسانهوهكهئیشیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
تۆ باس له‌چه‌مكی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌یت، ده‌توانیت بۆم ڕونبكهیتهوهپهیوهندی ده‌سه‌ڵات به‌بواری پێداگۆگیهوه چیه؟
هێلسكۆڤ: له‌ڕاستیدا چه‌مكی ده‌سه‌ڵات زۆر زۆر ئاڵۆزه. له‌جیهانی خۆرئاوادا هۆبز یهكێكهلهوانهی كه‌زۆر به باشی وه‌سفی ده‌سه‌ڵات ده‌كات و پێیوایهبریتیهلهو هێزهیكهتۆ وه‌ریده‌گریت، واتهلهو كهسانهوهوهریدهگریت كهدهسهڵاتت به‌سه‌ریاندا هه‌یه.
ئه‌و خهڵكهدهسهڵاتی خۆی به‌قه‌رز ده‌دات به‌تۆ تاوه‌كو تۆش ئیش بۆ خۆشگوزه‌رانی ئه‌وان بكه‌یت.
ئهوهیلهوهسفهكهی هۆبزدا بۆ ده‌سه‌ڵات گرنگهئهوهیهكهخهڵكی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ تۆجێدههێڵێت و ڕاده‌ستت ده‌كات. گه‌ر تۆش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌خزمه‌تی خه‌ڵكیدا بهكارینههێنیت، ئه‌وا تۆ وه‌ك خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات دهبیتهدیكتاتۆر! لێره‌دا مهسهلهكهپهیوهندی به‌كات و زهمهنهوهههیه، چونكهخهڵك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ت لێ وهردهگرێتهوهكهپێشتر به‌ئاره‌زووی خۆی پێیبهخشیویت.
به‌ڵام بهداخهوهئهمجارهیان به‌زه‌بروزه‌نگ و له‌ڕێی به‌كارهێنانی توندوتییژیهوهخهڵك ده‌سه‌ڵاتی خۆییت لێده‌سه‌نێته‌وه. ده‌توانین بڵێین ئهمهدۆخی ته‌واوی ئه‌و سیستمهسیاسیانهیهكهلهخۆژههڵاتی ناوه‌ڕاستدا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كه‌ن.
واتهبه پێی هزرو بیریهۆبز و ئاكاری مۆدێرنه‌ی خۆرئاوا، پێویستهكهسی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، كه‌سێكی باش بێت. تۆ بۆ ئهوهدهسهڵاتت نیه‌تا خۆت ده‌وڵه‌مه‌ند و خۆشگوزه‌ران بكه‌یت، به‌ڵكو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بهدهستهوهیههی خه‌ڵكه و پێویستهلهبهرژهوهندی خه‌ڵكدا به‌كاریبهێنیت.
ئه‌و یاسایه‌ی كه‌بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌یه، به‌م شێوه‌یه ئیشده‌كات: خه‌ڵكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، هێزی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێده‌سه‌ڵاتدا پیاده‌ده‌كات و به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتی بهدهستهدهبێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خۆشبوێت كه بێده‌سه‌ڵاته. له‌كاتێكدا مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی كهبێدهسهڵاتهخاوهن ده‌سه‌ڵاتی خۆشبوێت. دیاره‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆی زۆر شتێكی باشه.
تا ئێرهپهیوهندی بهئاستهسیاسییهكهوهیه، به‌ڵام هه‌مان لێكدانهوهبۆ ئیشكردن له‌بواری پێداگۆگی و پرۆسه‌ی فێربوونیشدا هه‌ر ڕاسته، به‌و مانایه‌ی كه‌مامۆستا یاخود كارمه‌نده‌كان تا ئه‌و كاتهدهسهڵاتیان ههیهكهخوێندكارهكان ده‌سه‌ڵاتیان پێده‌به‌خشن.
ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك بیه‌وێت لهڕێیقیژه و هاوار و لێدانهوهدهسهڵاتی خۆی ڕاگرێت ئه‌وا دڵنیابهكهمامۆستایهكی سهرنهكهوتوهلهكارهكهیدا و هیچ مه‌عریفه‌یه‌كی پێداگۆگیبۆ فێركردنی خوێندكاره‌كانی پێ نیه.
به‌مانایه‌كی دی، كاتێك مامۆستا ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ڕێی توندوییژیهوهبهسهر خوێندكاردا ده‌سه‌پێنێت، زۆر جار ڕوبه‌ڕوی ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بێته‌وه: یا ده‌بێته‌مایه‌ی ترساندنی خوێندكاره‌كه، كه‌له‌م دۆخه‌شدا هیچ فێرنابێت.
یان خوێندكارهكهههست ده‌كات مامۆستایه‌كی گه‌مژه‌و نه‌فامی هه‌یه، كه‌دیسان له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌ر هیچ فێرنابێت.
كهواتهبۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی فێربوون سه‌ركه‌وتو بێت، پێویستهمامۆستا كار و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات (ههڵبهتمهبهستم لهخوێندكارهكانیهتی) كهپایهو ده‌سه‌ڵات (واتهئۆكتۆریتێت) ی ئه‌ویان ڕاگرتوه. وه‌ك ده‌بینین وشه‌ی ئۆكتۆریتێت زۆر سه‌رنجڕاكێشه و ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندكاران ئۆكتۆریتێتی خۆیان ده‌ده‌نه‌ده‌ست مامۆستا تا بڕیاری به‌سه‌ردا بدات، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ته‌نها لهوكاتهداسهركهوتو ده‌بێت كهمامۆستابهشێوهیهك ئیش به‌م دهسهڵاتهبكات كهخوێندكارهكانی پێی بڵێن به‌ڵێ، واتهبڕیارهكانی قبوڵبكه‌ن.
به‌مانایه‌كی دی، به‌كارهێنانی هێز و توندوتیژی پرۆسه‌ی فێركردن په‌كده‌خات، لهكاتێكدابهكارهێنانی هێزی نه‌رم یان‌هێزی میتوده‌كانی پێداگۆگی، خوێندكاری ڕه‌خنه‌گر و به‌هره‌مه‌ندت بۆ دروست ده‌كات. تۆ دهتوانیتمامۆستایهكی به‌ده‌سه‌ڵات بیت و خوێندكاری به‌توانا و بیرفراوان دروستبكه‌یت.
ئه‌ڵبه‌ته كاتێك دێته‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئیشكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، كێشهكهزۆر سه‌ختر ده‌بێت، چونكه ئهستهمهبۆ ئه‌م كهسانهبتوانن هه‌موو شتێك به‌ڕاستی و دروستی ئه‌نجامبده‌ن، هه‌ر بۆیهئیشی پێداگۆگ یان كارمه‌ندێك كه‌ده‌سه‌ڵاتی بهدهستهبریتیهلهڕهخساندنی ئه‌و كه‌شوهه‌وا و هه‌لومه‌رجه‌ی وا ده‌كات ئهوكهسانهبتوانن كاره‌كانیان به‌ئاسانی ئه‌نجامبده‌ن، له‌وه‌ش گرنگتر، ئه‌ركێك نهخهنهسهرشانیان كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مان توانای جێبه‌جێكردنیان نیه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگهئهوهیه كهپێویستهكهسی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات توانای به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ڕه‌چاو بكات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی .
له‌یه‌كێك لهنوسینهكاندا باس لهوهدهكهی كه‌تۆ بۆت ههیهبهسهرۆك وه‌زیران بڵێت گه‌مژه‌و نه‌فام، به‌ڵام ئه‌و بۆی نیه‌وا به‌تۆ بڵێت! مه‌به‌ستت چیه؟
هێلسكۆڤ: به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه.ئازادی ڕاده‌ربڕین مافێكی گرنگی مرۆڤه. من بۆم ههیهبهڕاینفیڵدی سه‌رۆك وه‌زیران بڵێم گه‌مژه‌و نه‌فام، چونكهئهو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی سویددا هه‌یه، منیش یه‌كێكم له‌و خه‌ڵكه، جا با حه‌زم بهچارهشی نه‌بێت، لێ ئه‌و بۆی نیهبهمن بڵێت گه‌مژه‌و نه‌فام، چونكه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران پێویستهڕێزی هاونیشتیمانیانی خۆی بگرێت. گه‌ر ڕێزی خه‌ڵكی خۆی نه‌گرێت، ئه‌وا هێدی هێدی خه‌ڵك له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات لایده‌بات.
كهواتهسهرۆكی ئاقڵ و زیره‌ك ئه‌و سهرۆكهیهكهئیش بۆ ئه‌وه دهكاتخهڵكهكهی خۆشیانبوێت، سه‌رۆكی زیره‌ك پایه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی (واتهئۆكتۆریتی خۆی) به‌خۆشه‌ویستی خۆی بۆ خه‌ڵك ده‌هێڵێته‌وه، له‌ڕێی ئه‌وه‌ی كه‌خه‌ڵكی خۆشبوێت،نه‌ك به‌توندوتیژی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك.
ئه‌م وه‌ڵامه‌ت پرسیارێكی تری لا دروستكردم سه‌باره‌ت به‌به‌كارهێنانی توندوتیژی وه‌ك تاكهچارهیهك بۆ گۆڕینی ڕه‌فتاری ئه‌وی تر، جا له‌بواری پێداگۆگیدا بێت یان له‌سیستمی سیاسی‌دا، ڕای تۆ له‌م بارهیهوهچیه؟
هێلسكۆڤ: ده‌بێت هه‌مووان ئه‌و ڕاستیهبزانن كه‌توندوتیژی تا سه‌ر بڕ ناكات. واتهرهنگهتۆ بتوانیت كه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بێده‌نگ بكه‌یت، به‌ڵام ئهمهمانای ئهوهنیهكهكێشهكهت چاره‌سه‌ركردوه.
چونكهتوندوتیژی به‌ته‌نها توندوتیژی به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه.گه‌ر من له‌پرۆسه‌ی پیداگۆگی یان سیاسیی‌دا به‌ته‌نها میتۆدی (هێز) م به‌كارهێنا، ئه‌وا بێگومان هه‌ر به(هێز) یش وه‌ڵامم ده‌درێته‌وه.
ڕهنگهئهم میتودهبۆ په‌یوه‌ندیه‌ك ڕاست و شیاو بێت كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی دروستنه‌بووه، به‌ڵام بۆ په‌یوه‌ندیه‌ك كهلایهنهكانی یه‌كسان بن (بۆ نمونهپهیوهندی نێوان دوو برا كه هاوتا و هاوشێوه‌بن)، دوو شێواز هه‌یه‌بۆ مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری: یان ئه‌وه‌تا باشن بۆ یه‌ك و ته‌باو هاوكاری یه‌كن، یان توندتیژن به‌رامبه‌ر یه‌ك و شه‌ڕده‌كه‌ن!
دیارهبهڕای من باشتر وایهشێوازی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێرن، واتههاوكاری یه‌ك بكه‌ن و ته‌بابن.
به‌ڵام گه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كمان هه‌بوو له‌نێوان برا گه‌وره‌یه‌كی به‌هێز و برا بچوكێكی لاواز و بێده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌وا ئه‌ركی سه‌رشانی برا گهورهبههێز و دهسهڵاتدارهكهیهكهبهرگری له‌برا بچوكهلاوازهكهی بكات و نه‌یچه‌وسێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا گرنگه‌و مهبهستمهبیڵێم ئهوهیهكهبرا گهورهلهم دۆخه‌دا هێزی خۆی له‌پێناوی هه‌رچی زیاتر باشكردنی برا بچكۆله‌كه‌یدا به‌كاربهێنێت، واتهلهپهیوهندی ده‌سه‌ڵاتدا پێویستهچهوسانهوهو توندوتیژی له‌فه‌رهه‌نگی خۆیدا لاببات و له‌جێیان ته‌بایی و هاوكاریكردن به‌كاربهێنێت.
پێناسه‌ی من بۆ پێداگۆژی ئه‌وه‌یه‌كه كه‌سی پێداگۆگ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌رك و مه‌رج بۆ خوێندكاره‌كه‌ی دابنێت كه‌ئه‌م خۆی به‌و شێوهیهبیری لێنه‌كردۆته‌وه. به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر ئهوهیهكهبتوانێت به‌شێوازێك ئه‌و ئهركهبهسهر شانی خوێندكاره‌كه‌دا بدات كه‌بتوانێت قه‌بوڵی بكات و بڵێت به‌ڵێ! لێ ئه‌گه‌ر هاتو خوێندكارهكهوتی نه‌خێر بۆ ئه‌و مه‌رج و ئه‌ركانه، ئه‌وا كۆی پرۆسهپهروهردهییهكهشكستیهێناوه. كهواتهپێویستی بهوهیههێز به‌كاربهێنێت تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، له‌كاتێكدا به‌كارهێنانی هێز و زه‌بروزه‌نگ له‌لایه‌ن پێداگۆگهوهبهئامانجی په‌روه‌رده‌كردن هیچ نیه‌جگه له‌شكستی پرۆسه‌ی فێربوون.
له‌و وڵاتانه‌دا كه‌توندوتیژی وه‌ك سیستمی سیاسی تێدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ده‌بینین كه‌ژیان تیایدا ئاژاوه‌و كاوسه، خه‌ڵكه‌كه‌ی توندوتیژن، كه‌چی هه‌مووشیان باس لهڕێكخستن و هه‌بوونی سترهكتور دهكهنبۆ ڕێككردنه‌وه‌ی ژیانیان.
ده‌مه‌وێت به‌شی دووه‌می گفتوگۆكه‌مان تایبه‌ت بێت به‌قسه‌كردن بێت له‌سه‌ر ئهوتیزم.
من خۆم وه‌ك پێداگۆگێك له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئه‌وتیست و بیركۆڵ ئیش ده‌كه‌م، پێشموایهكهم تازۆر هه‌موو كه‌سێك شتێك له‌نیشانه‌كانی ئهوتیزمی تیایه. مه‌به‌ستم زیاتر ئهوتیزمی ناوازه‌یه(A typical Autism).
ده‌توانیت باسی ئه‌م جۆرهلهئهوتیزم بكه‌ی؟
به‌ڕای تۆ كه‌لتور یان كۆمه‌ڵگه هیچ ڕۆڵ و كاریگه‌ریه‌كیان هه‌یه‌له‌سه‌ر تۆخكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌له ئهوتیزم؟
هێلسكۆڤ: به‌ڵێ. بهدڵنیاییهوهههردووكیان كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه.
دیارهئهوتیزمی ناوازه سیفه‌ت و خاسیه‌ته‌كانی نه‌رمترن، به‌ڵام ئهمهمانای ئهوهنیهئهو كه‌سه‌ی كه‌ئه‌م جۆرهلهئهوتیزمی هه‌یه،هه‌ڵگری سیفات و خاسیه‌تی بیۆلۆژی ئهوتیزم نیه.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر توێژه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌ناوی (سباستیان لوندستروێم)له‌شاری (یۆتۆبۆری) توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌شتا هه‌زار دایك و باوك ئه‌نجامدا.
مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌كه‌ی لوندستروێم دۆزینه‌وه‌و دیاریكردنی نیشانه‌كانی ئهوتیزم بوو.
ئه‌و گه‌یشته‌ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌به‌پێی مانوێلی (DSM 5)*2*، (12) نیشانه‌ی ئهوتیزم هه‌یه.
له‌كۆی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كهتوێژینهوهكهی له‌سه‌ر ئه‌نجامدابوون، ده‌ركه‌وت كه(1%) یان هه‌موو نیشانه‌و خاسیه‌ته‌كانی ئه‌وتیزمیان هه‌بووه، (3%) یان شه‌ش سیفات و نیشانه‌یان هه‌بووه،(35%) یشیان یه‌ك نیشانه‌یان هه‌بووه. كهواتهبهپێی ئه‌و توێژینهوهیهلهسێ به‌شی ئه‌و دانیشتوانهكهمه به‌شێكی ـ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ـ هه‌ڵگری سیفات و خاسیه‌تی ئهوتیزم بوون.
به‌ڵام به‌شێكی زۆری هۆكاره‌كانی تۆخبوونه‌وه‌ی ئه‌و نیشانانه‌ش په‌یوه‌ندیان به‌و كۆمه‌ڵگه‌و سیستمهوهیهكهمرۆڤهكانی تیا ده‌ژین.
واتهگهر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌رك و فه‌رمانێكی زۆر بخاته‌سه‌ر تاكه‌كانی، ئه‌وا تا بێت كه‌سی ئه‌وتیست زیاتر ده‌كات لهكۆمهڵگهكهدا.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه،گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه‌بێت و ئیش له‌سه‌ر ئارامی و دڵنیایی تاكه‌كانی بكات ئه‌وا تا بێت هه‌رچی كه‌متره سیفات و خاسیه‌ته‌كانی ئهوتیزمی ناوازه لهتاكهكانیدا ده‌بینیت.
هه‌ر بۆیهدهبینیت ده‌ستنیشانكردنی نیشانه‌كانی ئهوتیزم لهووڵاتێكهوهبۆ ووڵاتێكی تر ده‌گۆڕێت.
كاتێك كه‌باسی ئهوتیزمی ناوازه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی كاره‌كته‌ری ئه‌وتیستی بێت و له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ستراكتوریدا بژی (واتهكۆمهڵگهیهك كه‌هه‌موو شتێك به‌پلان وبهرنامهڕێژی ده‌كات)، ئه‌وا كێشه‌ی نیه‌و به‌باشی ژیانی خۆی به‌ڕێده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی ئه‌م سیفات و خاسیه‌تانه‌ی نه‌بێت، ناتوانێت له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌هادا به‌باشی هه‌ڵبكات، سه‌یر نیهئهمه؟!
له‌په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا له‌ئه‌وروپا، ساڵانی (1950-,1960) كۆمه‌ڵگه‌یه‌كمان هه‌بوو كه‌تیایدا ئه‌ندازیار خاوه‌نی پله‌وپایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، لهبهرئهوهكهسی خاوه‌ن كاره‌كته‌ری ئه‌وتیستیمان زۆر بوو. ده‌مه‌وێت بڵێملهكهلتور و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه‌تیایدا گرنگیه‌كی زۆر به‌ته‌كنیك ده‌رێت، كه‌سانی خاوه‌ن سیفه‌ت و خاسیه‌تی ئهوتیزم باشتر ژیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ئه‌م جۆرهكهلتورهكۆمهڵگهكهیان به‌دیوێكی ئهوتیزمدا ده‌به‌ن. به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه‌ئیش له‌سه‌ر چهمكهمرۆییهكان ده‌كات و به‌ها و دید و بۆچونی مرۆییبۆ ژیان هه‌یه، له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا مرۆڤ كهمتركارهكتهری ئهوتیزمی هه‌یه، به‌ڵام ژیان بۆ كه‌سێك كهئهوتیزمی هه‌بێت زۆر زه‌حمه‌ته! به‌مانایه‌كی دی، كه‌لتور كاریگه‌ریه‌كی دوولایه‌نه‌و دووفاقی هه‌یه. بۆ نمونهژاپۆن وڵاتێكهكهسی ئهوتیزمی زۆره، به‌ڵام ئه‌م كهسانهزۆر به‌باشی ده‌توانن له‌گه‌ل سیستم و ستراكتوری ئه‌و كۆمهڵگهیهههڵبكهن.
له‌كاتێكدا لێره كه‌سانی ئه‌وتیست به‌باشی ناتوانن هه‌ڵبكه‌ن له‌گه‌ڵ سیستمی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا.
من حه‌زده‌كه‌م ئه‌و كتێبه‌ت(ڕه‌فتاری گرفتخوڵقێنه‌ر) وه‌ربگێڕم بۆ كوردی.
به‌ڕای تۆ ئه‌م كتێبهچۆن ده‌توانێت سود بهكۆمهڵگهیهك بگه‌یه‌نێت كه‌هێشتا ئیشكردن تیایدا بهپێداگۆگی له‌بواری ئهوتیزمدا شتێكی تازه‌یه؟
هێلسكۆف: له‌هه‌موو دونیادا كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ئهوتیزم هه‌یه. به‌ڵام هه‌ندێ كۆمهڵگهبههۆی هه‌ندێك ڕووداوی مێژوویه‌وه، جا چه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی بێت یان هه‌ژاری، نایپهرژێتهسهر پێداویستی و ژیانی كهسهلاواز و بێده‌ره‌تاكانی خۆی، چونكهبهلای ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌وه هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه‌ی میله‌ته‌كه‌یان وه‌ك گشت گرنگترهلهبایهخدان به‌گروپێكی تایبه‌ت له‌مرۆڤ.
به‌ڵام تا وڵاتدهوڵهمهندتر بێت و به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌كردنی زیاتر بڕوات، ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی كه‌زیاتر گرنگیش بهكهسهكهمئهندام و لاوازه‌كانی بدات. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌مڕۆ كوردستان وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و بهپرۆسهیگهشهكردنێكی به‌رده‌وامدا تێده‌په‌ڕێت، لهبهرئهوههیچ بیانویه‌كی نیهكهئیدی ئاوڕ لهكهسهلاواز و كه‌مئه‌ندامه‌كانی نه‌داته‌وه. ئه‌م كاره‌ش به‌ر له‌هه‌ر شتێك پێویستی بهمهعریفهیهلهوبوارهدا تا به‌باشترین شێوهیارمهتی ئه‌م جۆرهمرۆڤانهبدهن، ڕهنگهكتێبهكهی من له‌م ڕوهوهبایهخ وگرنگی هه‌بێت.