ھەڵۆ خانی ئەردەڵان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢١:٥٤، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ھەڵۆ خانی ئەردەڵان یەکێک لە بەناوبانگترین و بەدەسەڵاتترین میرەکانی میرنشینی ئەردەڵانە کە لە سەدەی شانزە و حەڤدەدا ژیاوە. کوڕەکەی ھەڵۆخان واتە خان ئەحمەد خان زاوای شا عەباسی سەفەوی بووە. ھەڵۆ خان لە ماوەی ساڵانی ١٥٩٠ تا ١٦١٦دا والیی ئەردەڵان بوو...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

ھەڵۆ خانی ئەردەڵان یەکێک لە بەناوبانگترین و بەدەسەڵاتترین میرەکانی میرنشینی ئەردەڵانە کە لە سەدەی شانزە و حەڤدەدا ژیاوە.

کوڕەکەی ھەڵۆخان واتە خان ئەحمەد خان زاوای شا عەباسی سەفەوی بووە.

ھەڵۆ خان لە ماوەی ساڵانی ١٥٩٠ تا ١٦١٦دا والیی ئەردەڵان بووە و بە بەھێزترین حاکمی ئەردەڵان دەناسرێت. یەکێک لە بنکەکانی حکوومەتەکەی ھەڵۆ خان لە قەڵای مەریوان بووە.


ھەڵۆ خان ھەوڵی زۆری لە پێک ھێنانی سوپا و سەروازاندا دەدا و ھەوڵی دەدا کە بە پشت گوێ خستنی دوو دەوڵەتی عوسمانیی و سەفەوی بە جۆرێکی سەربەخۆ بە سەر کوردستاندا حکوومەت بکات.

ئەو ھەروەھا فەرمانی نۆژەن کردنەوەی قەڵای مەریوان و کردنەوەی مزگەوتی سووری دا. مەلا ئەبووبەکری چۆڕی کە لە مزگەوتە سوورەدا دەرسی دەوتەوە ئەم دێڕە شێعرەی بۆ مزگەوتەکە نووسیوە:

  • مسجدعالی هلو خانی
  • حیفش این است که میشود فانی

واتە: مزگەوتە بەرزەکەی ھەڵۆ خانی؛ زۆر حەیفە کە دەبێ فانی.[١]

  1. سەرچاوە: ویکیپیدیا