نیاز بەیاتی
پێداچوونەوی ١٠:٢٩، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
ساڵی 1961 لە شاری خانەقین لەدایکبووە، ساڵی 1982 لە کۆلێژی هونەر دەر کراوە، پاشان چۆتە دەرەوەی وڵات و بەم شێوەیەی خوارەوە درێژەی بە چالاکییە هونەریەکانی خۆی داوە:
- 1987 بە دیزانی کتێب دەستی بەکارەکانی خۆی کردوەتەوە.
- 1991 لە زانکۆی (Kolding Design)بەشی سیرامیک و بڕۆنزی تەواو کردووە.
- 1991 لە شەریکەی (Scanintra) دیزاینێری کەوچک بووە.
- 1991 لە ئینگلیس دیزاینێری پاسکیل بووە.
- 1992 بەشی (تصمیم صناعی) ی لە کۆلێژی (Kolding Design) تەواو کردووە.
- 1992 بۆ شەریکەی (Bando) دیزاینی تەلەفوونی کردووە.
- 1993 لە زانکۆی (Kolding Design) بۆتە مامۆستا و هەر ئەو ساڵە لە زانکۆی Danimark Design School KBH) (، هەروەها هاوکات لە زانکۆی مەلەکی لە KBH و کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە ئاهوس ئودنس HBK یش، محازر (وانەبێژ) بووە.
- لە ساڵی1993 بەولاوە، لە بەشی هەندەسە و دیزاین، لە سوئێد بە ناوی Nordic Ligt، لە وڵاتانی ئیسکاندیناوی دا، نوێنەری دانیمارکە.
- 1994 لە شەریکەی (Scandinavian Leathes) دیزاینێری کورسی بووە.
- 1995 لە مۆزەخانەی (Darids samling) محازر بووە.
- 1995 لە بەشی ئەندازیاری (میعماری ژوورەوە) لە زانکۆی (Brev Schoole) کاری کردووە.
- 1997 لە KBH، دیزاینێری دیکۆڕاتی دووکانی جل و بەرگ بووە.
- 1998 لە کۆلێژی مەلەکی Gis ی هونەرە جوانەکانی تەواوکردووە
- Danske Kunstakademi) (Deb Kongelige
- 1998 لەم ساڵە بەدواوە، لە وڵاتانی دانیمارک، فەرەنسا و ئیتالیا بۆ شەریکەی:
- (Blae Horizan) دیزاینێری جلووبەرگ بووە.
- 1999 بۆ هەندەسەو دیزاین، دیزاینی ستۆدیۆی کردووە.
- 2000 خوێندنی باڵای (Avancere) لە زانکۆی (Team Vision) و خۆێندنی 3D Studio تەواو کردووە.
- 2002 لە زانکۆی (Andebolle Hoiskoley)مامۆستای هونەر و دیزاینی قوتابیانی بێگانە بووە.
- 2004 بۆ کەڵەی چیکی لای خوێندوویەتی
- (Antonin muller Michaela Bartonova)
- هونەرمەند نیاز بەیاتی، لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و یابان، پێشانگای تایبەتی و هاوبەشی کردۆتەوە و ئێستاش لە وڵاتانی:
- دانیمارک، چیک، سوید، ئێران، بریتانیا، تورکیا، ئەڵمانیا، پۆلونیا، هەنگاریا و کوردستان، مامۆستایەتیی هونەری کردووە و بەردەوا.
سەرچاوە: (ناسر فەتحی)