ڕوانسه‌ر
شارستانی ڕوانسەر یان شارستانی سه‌راوی ڕوانسه‌ر، لە دابەشکاریی وڵاتیی ئێران‌دا، یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کرماشانە. ناوەندی ئەم شارستانە ڕوانسەرە و لە دوو ناوچە پێکھاتووە:
ناوچەی ناوەندی
ناوچەی شاھۆ
بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١١دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە ٤٦،٣٩٥ کەس بووە.
سه‌راوی ڕوانسه‌ر به یه‌کێک له گرنگترین ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان داده‌نرێت که سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ شاخه‌کانی شاهۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ساڵانی ڕابردوو وشکه‌ساڵی و که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی ئاو کاریگه‌ری نه‌رێنیی له سه‌ر ئه‌م سه‌راوه دانابوو. کاریگه‌رییه‌که به‌و ئاسته گه‌یشتبوو که ئه‌مساڵ به ته‌واوی سه‌راوی ڕوانسه‌ر وشک بوو و چیدی ئه‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی به ڕووی گه‌شتیاران و دانیشتووانی شاره‌که‌دا پێنه‌ده‌که‌نین.
به‌ڵام پاش ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه بارانه‌ی که پارێزگای کرماشان و ناوچه‌که‌ی گرته‌وه، دیسانه‌وه وه‌ک ساڵانی پێشوو ده‌نگی ئاوه‌که‌ی سه‌راوی ڕوانسه‌ر مۆسیقای ئۆمێد و هیوای پێشکه‌ش به خه‌ڵک کرد و له ئێستادا سه‌ر له نوێ باوه‌شی بۆ هاتنی گه‌شتیاران کردووه‌ته‌وه.
ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که ده‌یبینن، ئێستای ئه‌م سه‌راوه جوانه پیشان ده‌دات که تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئێجگار زۆری به ڕوانسه‌ر و ناوچه‌ی ئه‌ورامانات به‌خشیوه.