گیوی موکریانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عەبدولڕەحمان لەتیف ئیسماعیل عەبدوڵڵا لەتیف" ناسراو بە "گیوی موکریانی" ڕۆژنامەنووس و فەرهەنگ‌نووسی کورد لەساڵی 1282ی هەتاوی / 1903ی زایینی لە مەهاباد لەدایکبووە.

7-2024 105110.jpg

لە تەمەنی 11 ساڵیدا دەچێتە شاری حەڵەبی سووریا و لەلای براکەی "حسێن حوزنی موکریانی" دەمێنێتەوە.

لە ساڵی 1922ی زایینی بەیارمەتی براکەی چاپخانەیەک بەناوی "چاپخانەی زاری کرمانجی" لە شاری ڕواندز دادەمەزرێنن.

حسێن حوزنی کاتێک لە ساڵی 1926 گۆڤاری "زاری کرمانجی" دەردەکرد، گیو سەرپەرەشتی ئەم گۆڤارەی لەئەستۆ بووە، دەرچوونی ئەم گۆڤارە تا ساڵی 1932ی زایینی بەردەوام بووە و 24 ژمارەی لێ دەرچووە. دواتر کە چاپخانەکە بۆ هەولێر گوازراوە، چاپخانەکە، بە نێوی "چاپخانەی کوردستان" کارەکانی گەشە پێدا.

بە جۆرێک کە لەماوەی ئیش کردنی چاپخانەکەدا 300 کتێبی جۆراوجۆر چاپ و بڵاو کرانەوە کە لەتەنیشت ئەم کارانە دەرکردنی 11 ژمارەی گۆڤاری "ڕووناک" لەساڵی 1935 و چاپ و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری "هەتاو" لە 179 ژمارەدا لەساڵی 1954 هەتا 1960 یەکێکی تر لەم حەول و تەقەلا فەرهەنگیانە ئەژمار دەکرێن.