وێنەیەکی گەنجی مامۆستا شەماڵ موفتی
پێداچوونەوی ٠٨:٢٣، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
لە گرنگترین وتەکانی مامۆستا شەماڵ موفتی کە تاوەکو ئێستاش بە زیندوویی ماوەتەوە، دەڵێت؛ من ئاوا لە ئیمان تێگەیشتووم، نورێکی خواییە دێتە دڵەوە و دەبێت دەرکەوێت لە:
رووخسار: پاکی لەش، پاکی و ڕێکوپێکی جلوبەرگ (نە ژیرەکان لۆمەت بکەن لەسەری و نە جاھیلەکان توانجت لێ بگرن لە سەری).
فیکر: خاوەن ئەقڵ و بۆچوون و خوێندنەوەی حەکیمانە بۆ کەسەکان و رووداوەکان.
رەوشت و ھەڵسوکەوت: بەھاکانی ئاسمان بەرجەستە بکرێت وەک (راستگۆیی، خۆنەویستی، ھاوکاری، مەردایەتی، ئارامی).
سۆز: خۆشەویستی بۆ کەسانی شیاو و بوغزاندنی کرداری ناشرین و خراپ.
رۆح: لە ئەنجامی خواپەرستییدا، رۆحێکی بەھێز و یەقینێک پەیدادەبێت سێ بەرھەمی لێ دەبێتەوە وەک خەڵاتێکی خوایی:
(رێزی خەڵک، تێگەیشتنی تایبەت، بینین بە چاوی دڵ).[١]
- ↑ سەرچاوە: کەناڵ8