ژنی کورد لە مێژووی جوولەکەدا، سینات بارزانی بە نموونە
مێژووی کوردە جوولەکەکان لە کوردستان
ئەگەرچی تا ئیستا سەبارەت بە ساڵ و سەردەمی هاتنی جوولەکەکان بۆ ناوچەی مێزۆپۆتامیا کوردستان سالێکی دیاری کراو نەخراوەتە ڕوو یان ئاماژە بەهیچ سالێک نەکراوە، زۆربەی زۆری ئەو نووسراوو سەرچاوانە جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە بوونی جوولەکەکان لە کوردستان و ناوچەکەدا دەگەرێتەوە بۆ سەردەی 7ی پێش زایین هەندێک سەرچاوەی تر بۆ سەدەی 8ی پێش زایین.
مێزۆپۆتامیا: (Mesopotamia) بەزمانی گریکی (Μεσοποταμία) واتا وڵاتی نیوان دوو ڕووبار، مێزۆپۆتامیا ناوچەیەکی جوگڕافییە لە نێوان هەر دوو ڕووباری دیجلە و فوڕات، زۆربەی ئەم ناوچە کەوتووەتە کوردستانەوە. مێزۆپۆتامیا خاوەنی خاکێکی بەپیتە و هەر بەو هۆیەوە بە درێژایی مێژوو شوێنی کشتو کاڵ و بێشکەوتنی شارستانیەت بووە.!!
لەو سەردەم و ساتەوەختەشدا سەدەی 7یی پێش زایین ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتدارێتی ئاشوورێکاندا بووە. هەروەها لەسەردەمی بابلییەکاندا و بە هۆی هێرەشەکانی (نەبووخەدنەسر) دووەم 605 -562 پێش زایین بۆ سەر جولەکەکان و بەهەزاران جوولەکە بە دیل دەگرێت و رەوانەی شارو گوندەکانی بابل دەکرێن هەندێکیشیان بۆ ناوچە شاخاویەکانی باکووری ئیمپراتۆرێتی بابل کە دەکاتە ئیستای کوردستان.
ئەبێت ئالێرەدا باس لە دوو سەردەمی جیاوازی کاولکاری و کۆمەڵکوژیەکانی جوولەکەکان بکەین سەرچاوەکان بە گشتی ئاماژە بۆ ئەوە ئەکەن ئاشوریەکان زیاتر لە جارێک هێرشی داگیرکاریان کردۆتە سەرخاکی ئیسرائیل دواتریش بابلیەکان هەروەها 10 لە هۆزە گەورەکانی بەنی ئیسرائیل بەدیل و کۆیلە کراوون راگویزراون، هێرشی یەکەم لەلایەن ئاشووریەکان و سەد ساڵ دوای هێرشی یەکەم (نەبووخەدنەسر) دووەم، جارێکی تر کۆمەلکوژیان دەکات ژمارەیەکی زۆر کەم لە جوولەکەکان دەمێننەوە هەروەک (بینجامین تۆدێلا) باسی دەکات کە لەتەواوی کۆمەلکوژی هۆزە جوولەکەکان تەنیا چەند هەزار جوولەکەیەک دەربازیان دەبیت سەرجەمیان کوژراون..
بینجامین تودێلا کێیە؟
گەریدەیەکی جوولەکە بووە لە سەدەکانی ناوەڕاست و لە سەدەی دوازەهەمدا گەشتی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقای کردووە و هەروەها گەشتەکەی بینجامین بۆ خۆرئاوای ئاسیا بە سەد ساڵ پێش گەشتەکەی (مارکۆ پۆلۆ) بووە بیینجامین توانایەکی رادەبەردەی هەبووە زمان زان و جوگرافیست و هیستۆرکاڵیکی بلیمەت بووە بینجامین بەیەک لە کەساییەتیە شارەزاو بە توانا و دیارەکانی جوولەکە دادەنرێت بەتایبەت لە سەدەکانی ناوەڕاستد.
بینجامین کارو چالاکیەکانی گرنگی تەنها بۆ گەلی جولەکە نەبووە بەڵکو بە سەرچاوەیەکی گرنگی جوگرافیای و کۆمەڵناسی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەژمار دەکرێت، هەندێک لە باسەکانی بینجامین ژیانی ڕۆژانە و ئاسایی ئێستا و ڕابووردووی ڕۆژهەڵات پیشانی خوێنەر ئەیات. هەروەک لە کتێبەکەی (هێبریو) نووسیویەتەوە و پاشان کراوە بە لاتینی و دواتریش وەرگێردراوەتە سەر چەندین زمانی تری ئەوروپی و جیهانی کە زیاتر بۆتە جێی تێڕامان لە سەدەی شانزەهەمین کە بە سەدەی گەشەسەندن ناو دەبرێت. گەڕان و رووماڵکردنی رووداوەکان لەسەردەمی بینجامین بە گرنگرترین کار هەژمار دەکرێت لە مێژووی جولەکەکاندا.
نەبووخەدنەسری دووەم یەکێک بوو لە پاشاکانی بابل کە لەنێوان ساڵانی 605 هەتا 562 پێش زایین فەرمانڕەوای ناوچەکەی کردووە.!!
جگە لە سەرچاوە مێژووییەکان ئەم بۆچوونەش لەگەل تەواوی ئەو دەقە ئایینانەدا دێتەوە کەلە (بایبڵ) ئینجیل دا ئاماژەی بۆکراوە کە: جوولەکەکان لە پێش ساڵانی زایینیدا، راپیچ و دیلکراوی شارەکانی بابل کراون. هەروەها لە (تەورات) یشدا هەمان زانیاری پشتڕاست کراوەتەوە ئاماژە بەهەمان زانیاری کراوە کە ساڵی حەوتەمی هۆشەعدا پاشای ئاشووری (شەلمانسەر) تەواوی جنۆکاکانی بۆ ئاشوور راگواستووە، هەروەها (بینجامین تۆدێلا) ئاماژە بەوە دەکات کە 2800 ساڵ بەر لە ئێستا جوولەکەکان لەلایەن پاشای ئاشووری (شەلمانسەر سێیەم) 858-824 پیش زایین بۆ کوردستان راگوێزراون و لەسەر رووباری خابوور نیشتەجی کراون، هەروەها لە (تەلموود) دا هەمان زانیاری دووبارە پشتڕاست کراوەتەوە.