سەروەت ئەنوەر سەوز

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٢٥، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «سەروەت ئەنوەر سەوز لە 01-04-1954 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی سەرشەقام لە دایکبووە. ساڵی 1960 لە قوتابخانەی خالیدییە لە شاری سلێمانی خوێندویەتی دوایی ماوەیەک بەهۆکاری باوکییەوە کە ژمێریاری پۆلس بووە. ماڵیان گواستراوەتەوە بۆ شاری هەولێر. دوایی خوێندی سەرە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

سەروەت ئەنوەر سەوز لە 01-04-1954 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی سەرشەقام لە دایکبووە.

ساڵی 1960 لە قوتابخانەی خالیدییە لە شاری سلێمانی خوێندویەتی دوایی ماوەیەک بەهۆکاری باوکییەوە کە ژمێریاری پۆلس بووە. ماڵیان گواستراوەتەوە بۆ شاری هەولێر.

دوایی خوێندی سەرەتایی لە شاری هەولێر دەگەڕێنەوە بۆ شاری سلێمانی.


له‌ ماوه‌ی خوێندنی ناوه‌ندیدا به‌شداری چه‌ندین پێشانگه‌ی چالاكی قوتابخانه‌ی كردوه‌، ساڵی (1970) له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رگیراوه‌، له‌وێ‌ به‌شی گرافیكی به‌پله‌‌یه‌كی به‌رز ته‌واوكردوه‌، پاشان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ چۆته‌ ئه‌وروپاو دیسان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان.

سه‌روه‌ت سه‌وز یه‌كه‌م پێشانگه‌ی له‌زانكۆی سلێمانی به‌هاوبه‌شی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر له‌ساڵی (1976)دا كردۆته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ چه‌ندین پێشانگه‌ی له‌شاره‌كانی (سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق) كردۆته‌وه‌.

له‌ساڵی (1992)دا، سەروەت سه‌وز له‌گه‌ڵ‌ هونه‌رمه‌ند (نامیق عه‌لی قادر) پێشانگه‌یه‌كیان له‌شاری پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ره‌نسا كرده‌وه‌، ساڵی (1993)ش له‌سه‌ر بانگهێشتنی (فرانسوا میته‌ران)ی‌ كۆچكردو، پێشانگه‌یه‌كی هاوبه‌شی كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كورد‌ له‌و وڵاته‌، له‌وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك (به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا) پێشانگه‌ی تایبه‌ت‌و هاوبه‌شی‌ هه‌بوه‌، چه‌ندین پێشانگه‌ی هاوبه‌شیشی‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (سامان كه‌ریم) كردۆته‌وه‌.

له‌ساڵانی‌ نه‌وه‌ده‌كاندا، سه‌روه‌ت سه‌وزی هونه‌رمه‌ند، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌ڕێكخراوی مه‌گ دا كاری مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی كردوه‌.

دواهه‌‌مین پێشانگه‌ی هاوبه‌شی بۆ یادی ساڵڕۆژی شازده‌ی مانگی مارت بو، له‌ ڕۆژی‌ 16-03-2004 دا هه‌ر له‌و ڕۆژه‌‌شدا بو كه‌ توشی‌ ڕوداوێكی‌ هاتوچۆ بو، ئۆتۆمبێلێك لێیداو به‌سه‌ختی برینداربو، له‌ڕۆژی‌ 28-03-2004واته‌ (12) ڕۆژ دوای‌ تووشبوونی‌ به‌وكاره‌ساته‌ و برینداربونی‌، له‌نه‌خۆشخانه‌ی (جادری) له‌شاری به‌غدا، كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ گیانی له‌ده‌ستداو به‌ یه‌كجاری‌ ماڵئاوایی له‌هونه‌رو هونه‌ر دۆستان‌و شه‌یدایانی‌ كاره‌كانی‌ كرد.

سەروەت ئەنوەر سەوز لە دوایی خۆی چوار منداڵی بە جێهێشتووە سێ کوڕ و کچێک بەناوەکانی: نامۆ، بابۆ، زامۆ، لەگەڵ دییە خان.