پەرلەمانی کوردستان- مێژووی هەڵبژاردنی خولی سێیەم ساڵی 2009
به‌ر له 04-06-2009 كه‌رۆژی كۆتایی هاتنی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بوو عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا كه‌رۆژی 01-05-2009 دهرچوێنراوهو ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، تیایدا پێشنیاری رۆژی19-05-2009 ی كردبوو بۆ هه‌لبژاردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌لبژاردنی ئه‌و رۆژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌راندبۆوه كه یه‌كه‌م هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی له كوردستان له19-05-2009 ئه‌نجامدراوه.
له‌نووسراوێكی تریشدا كه‌ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی عیراقی كردووه‌و میژووی 26-03-2009 ی به‌سه‌ره‌وه‌یه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خولی دووه‌م جارێكی تر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر رۆژی 19-05 كردۆته‌وه كه هه‌لبژاردنی تیائهنجامبدرێت بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌نووسراوه‌كه‌دا داوای له كۆمسیۆن كردووه بۆ دیاری كردنی رۆژی هه‌لبژاردن ته‌نسیق له‌گه‌ل سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
دوای تاووتوێكردنی ئه‌و پێشنیاره‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ل كۆمسیۆنی بالای هه‌لبژاردن له‌عیراقدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لهنامهیبهدا كه مێژووی 11-04-2009ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردووه تیایدا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه له‌به‌ر ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ كۆمسیۆنی بالا له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرال و نه‌بوونی پلانی دارایی روون و توانای ته‌كنیكی پێویست كۆمسیۆن ناتوانێت له‌رۆژی 19-05-2009 هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدات.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی بالای هه‌لبژاردن له‌عیراق رۆژی 02-05-2009 سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ئاگادار كرده‌وه كه له 20-07-2009 به‌دواوه ئاماده‌ن هه‌لبژاردن به‌رێوه‌ببه‌ن ئه‌وه‌بوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژی 05-05-2009 له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره 9ی خولی دووه‌می ساڵی چواره‌می له خولی دوومی هه‌لبژاردن ئاماده‌بوو له وتارێكدا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 25-07-2009ی دیاری كرد وه‌ك رۆژی هه‌لبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان و داواشی كرد هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام بدرێت.
دواتر رۆژی 25-07-2009 پرۆسه‌ی خولی سێیه‌می هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كه‌شێكی ئارام و به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین چاودێری نێوده‌وله‌تی و بیانی و عه‌ره‌بی و ناوخۆیی سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه‌چوو.
له‌هه‌لبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا 24 لیست به‌شداری هه‌لبژاردنیان كرد، بۆ كێبركێ له‌سه‌ر 111 كورسی و تیایدا 11 لیست توانیان رێژه‌ی یاسایی به‌ده‌ست بێنن و بێنه ناو په‌رله‌مان. ئه‌نجامی كۆتایی ههلبژاردنهكهش وه‌ك له‌نووسراوی ژماره ( خ/1431-09 لە 18-08-2009 ) ی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان له‌عیراق هاتووه‌و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌و تیایدا موساده‌قه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كه كردووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
- 01سەرۆکی هەرێمی کوردستان[١]
- ↑ سەرچاوە: payinstitute