لەمیعە کاکە موراد عەلی قەرەلۆسی - بووکی مەندەلی
ناوی لەمیعە موراد کاکە عەلی قەرەلۆسی، لە خێڵی قەرەلۆسی کوردن. چیرۆکەکەی چیرۆکێکی ڕاستەقینە و خەیاڵ و ئەفسانەی جەنگ نییە.
لەمیعە موراد کاکە عەلی لە ڕێکەوتی 01-02-1967 لە شاری مەندەلی لە دایکبووە.
ئەو بووکە کوردە بوو کە لە 26-02-1983لە ڕۆژی زەماوەندەکەیدا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی ئێرانی بۆ سەر شوێنی هاوسەرگیرییەکەی لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا گیانی لەدەست دا کوژرا.
لە کاتی زەماوەندەکەی لەمیعەدا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی ئێرانی بۆ ناو زەماوەندەکە کە خەڵکیکی زۆر لەو نێوەندەدا کوژرا لە نێویاندا عەدنان کاکە موراد برای لەمیعە و لەمیعەش هەردوو دەست و هەردوو پێکانی پەڕی. بووکەکەی مەندەلی لەگەڵ بریندارەکانی تردا گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلکرامەی بەغدا دوایی حەوت ڕۆژ لە تەمەنی 16 ساڵیدا لەمیعە کاکە موراد گیان لە دەست ئەدات.
حکوومەتی عێراق لەو سەردەمەدا پەیکەرێکی گەورەی بووکەکەی مەندلی لە دەروازەی شاری مەندەلی دانا، هەروەها ناوی گۆڕەپان و قوتابخانە و شەقامەکانی بە ناوی بووکی مەندەلی ناوە. هەروەها سینەمای عێراق فیلمێکی بەناوی (بووکی مەندەلی) بەرهەمهێنا، کە لە سینەماکانی بەغدا و شارەکانی تری عێراق و کوردستان نمایشکرا ئەوکاتە لە تەلەفزیۆنی عێراق نمایشکرا، فیلمەکەش بەشداری پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی کرد. بەڵام لە فیلمەکەدا بەهیچ شێوەیەک باسی لە کورد بوون خێلی قەرەلۆسی نەکرد و کوردبوونی لەمیعە کاکە موادیان شاردەوە.