جەلال رۆستەم لامیع بابان (جەلال بابان)

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٠٩، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

جەلال بابان لە کۆلیژی سەربازی لە ئەستەنبوڵ ناوی تەواوی (جەلال رۆستەم لامیع بابانە)

107589410 .jpg

جەلال بابان یەکێک بووە لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی سەردەمی ئێراقی شاهانە، لە 20-03-1933 تا 28-10-1933 وەزیری بەرگری ئێراق بووە، جگە لەو پۆستانە پارێزگاری لیوای کەربەلا بووە لە ساڵی 1930.

24 105705.jpg

جەلال بابان سەرۆکی شارەوانی خانەقین و شارۆچکەی مەندەلی بووە

  • لە ساڵی 1933 وەک نوێنەری شاری هەولێر هەڵبژێردراوە.
  • زیاتر لە جارێک وەک ئەندامی ئەنجومەنی پیران هەڵبژێردراوە.
  • لە ساڵی 1932 وەزیری ئابووری و گواستنەوە بووە.
  • لە ساڵی 1933 وەزیری بەرگری بووە بۆ چەند مانگێک.
  • لە ساڵی1936 وەزیری کار و گواستنەوە و بریکاری وەزیری دارایی بووە.
  • لە ساڵی 1942 بووە بە وەزیری دارایی.
  • لە ساڵی 1948 کراوە بە وەزیری کار و گەیاندن/گواستنەوە.

جەلال بابان شارەزایی زمانەکانی عەرەبی و تورکی و ئینگلیزی بووە.

لە ساڵی 1948 وەزیری گەیاندن و شارەوانێکان بووە لە دوای شۆرشی 14ی تەموزی ساڵی 1958 ئێراق جێدەهێڵێت و بە خێزانەوە دەچێتە وڵاتی لوبنان لە رێکەوتی 23-10-1970 لە بەیروت کۆچی دوایی کردووە لە وەسێتنامەکەیدا هاتووە کە لە تەنیشت جەمال بابانی ئامۆزایەوە بنێژرێت، بۆیە لەسەر بنەمای وەسیەتنامەکەی لە گۆڕستانی ئیسلامی لە بەیروت بە خاک سپێردرا، هەروەها مەراسیمی پرسەکەی لە ماڵی (تۆفیق کیلانی) - هاوسەری ئیلهامی کچی لە ناوچەی کرادەی حەوت کۆشک بۆ گیراوە، هەروەها گۆڕێکی ڕەمزی لە گۆڕستانی کەرخ لە بەغدا لەلایەن ڕاگری پێشووی بنەماڵەی بابان، نەجیب جەمیل بابان بۆ دانراوە.

Jalal Baban.png

جەلال بابان یەک لە دامەزرێنەرنەرانی پارتی پاسەوانی سەربەخۆیی ئێراق( حزب حرس الاستقلال سنة 1920) بووە لە ساڵی 1920دا

لە رۆژنامەی (ملاحق) - (رجاء زامل الموسوي) دەنووسێت: (جلال بابان ومساهمته في تأسيس حزب حرس الاستقلال سنة 1920)، هەروەها لە درێژەی بەباتەکەیدا دەنووسێت:

ئەو پێشکەوتنەی ئێراق لە ساڵانی پێش ڕاگەیاندنی جەنگی جیهانی یەکەمدا بەخۆیەوە بینی، بووە هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک گەنجی سیاسی ئێراقی، جەلال بابان یەکێک بوو لەو سیاسەتمەدارانەی کە لە شاری بەغدا دەرکەوت، بەو پێیەی کاری بۆ دۆزی عەرەبی دەکرد و هەر لە سەرەتای گەنجیدا کە لە کۆلێژی سەربازی ئەستەنبوڵیش بووە نەیتوانیوە هەستی ناسیۆنالیستی بەرامبەر بە پرسی عەرەب کەم بکاتەوە لەوێش کاری بۆ دۆزی عەرەب کردووە. (رجاء زامل الموسوي) دەڵیت: جەلال بابان سەر بەهیچ کۆمەڵەیەکی کوردی نەبووە. لە یەکەم ڕۆژەکانی داگیرکردنی عێراقی لەلایەن بەریتانیاوە لە ساڵی 1914دا، لە پەیوەندی کاریگەردا بووە لەگەڵ لایەنە نیشتمانییەکانی ئێراق، کە ئەندامانی کۆمەڵەی پەیمان نوێنەرایەتیان دەکرد. لە ئیستەنبوڵ، دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەست، گەڕاوەتەوە ئێراق و چالاکییە نیشتمانییەکەی پراکتیزە کردووە، بۆ پرسی عەرەبی بە گشتی و پرسی عێراق بە تایبەتی کاریکردووە. جگەلەوەش جەلال بابان لە دوای ناکۆکی و دابەشبوونی کۆمەڵەی پەیمانی ئێراقی لە ناوخۆیاندا، بەهۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە ئەندامەکانی لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەریتانیاوە، جەلال بابان، عەلی بازرگان، مەحمود ڕەمز، عارف حکمەت، سەعید حەقی، شاکر مەحمود لە مانگی 2ی ساڵی 1919 کۆمەڵەیەکی سیاسی نهێنیان دامەزارند کە دواجار بە پارتی پاسەوانی سەربەخۆیی نهینی (حرس الاستقلال السري) ناسرابوو. هەروەها جەلال بابان لەبەردەم سەرۆک و دامەزرێنەری پارتەکەی، عەلی بازرگان سوێندی یاسایی خواردوو. لە کۆتایی مانگی 3ی ساڵی 1919 ئەندامانی سەرکردایەتی پارتکە هەڵبژێردرا، کە بریتی بوون لە جەلال بابان، مەحمود ڕامز، شاکر مەحمود، باقر ئەلشەبیبی، سدیق حەبا، موحیدین ئەلسهرەوەردی، سەعید حەقی، محەمەد حەسەن کوبا، سدیق ئەلشەهرەبانلی ، و عەبدولڕەزاق ئەلعەزری.