لەمیعە کاکە موراد عەلی قەرەلۆسی - بووکی مەندەلی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٦:٢٠، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

24 104111.jpg

ناوی لەمیعە موراد کاکە عەلی قەرەلۆسی، لە خێڵی قەرەلۆسی کوردن. چیرۆکەکەی چیرۆکێکی ڕاستەقینە و خەیاڵ و ئەفسانەی جەنگ نییە. لەمیعە موراد کاکە عەلی لە ڕێکەوتی 01-02-1967 لە شاری مەندەلی لە دایک و باوکێکی کورد لە دایکبووە.

لەمیعە موراد کاکە عەلی ئەو بووکە کوردە بوو کە لە 26-02-1983لە ڕۆژی زەماوەندەکەیدا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی ئێرانی بۆ سەر شوێنی هاوسەرگیرییەکە هەر چەندە گوومانی ئەوە دەکرێت کە ئەم کارە بەعس خۆی کردبێتی بەو پێیەی هەموو موشەکەکان دەکەوتە گەرەکە کورد نشینەکانەوە. لەمیعە موراد کاکە عەلی قوربانی دەستی دوو دوژمنەکەی کورد بوو چ ئێران و چ عێراق.

66443791 .jpg

لە کاتی زەماوەندەکەی لەمیعەدا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی ئێرانی بۆ ناو زەماوەندەکە کە خەڵکیکی زۆر لەو نێوەندەدا کوژرا لە نێویاندا عەدنان کاکە موراد برای لەمیعە و لەمیعەش هەردوو دەست و هەردوو پێکانی پەڕی. بووکەکەی مەندەلی لەگەڵ بریندارەکانی تردا گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلکرامەی بەغدا دوایی حەوت ڕۆژ لە تەمەنی 16 ساڵیدا لەمیعە کاکە موراد گیان لە دەست ئەدات.

حکوومەتی عێراق لەو سەردەمەدا پەیکەرێکی گەورەی بووکەکەی مەندەلی لە دەروازەی شاری مەندەلی دانا، هەروەها ناوی گۆڕەپان و قوتابخانە و شەقامەکانی بە ناوی بووکی مەندەلی ناوە. هەروەها سینەمای عێراق فیلمێکی بەناوی (بووکی مەندەلی) بەرهەمهێنا، کە لە سینەماکانی بەغدا و شارەکانی تری عێراق و کوردستان نمایشکرا ئەوکاتە لە تەلەفزیۆنی عێراق نمایشکرا، فیلمەکەش بەشداری پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی کرد. بەڵام لە فیلمەکەدا بەهیچ شێوەیەک باسی لە کورد بوون خێلی قەرەلۆسی نەکرد و کوردبوونی لەمیعە کاکە موادیان شاردەوە.

پەیکەری بووکی مەندەلی لەلایەن هونەرمەند سوهەیل ئەلهنداوی دروستکراوە.
پەیکەری بووکی مەندەلی لەلایەن هونەرمەند سوهەیل ئەلهنداوی دروستکراوە.