سەڵاحەدینی ئەیووبی لە نێوان کورد بوون و فەرەنسی بوون
ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی
لە ماوەی چەند دەیەیەکدا سەڵاحەدینی ئەیووبی چووە ناو چەند ئەفسانەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەوروپێکانەوە.
لە کتێبی Estoires d’Outremer et de la naissance (‘چیرۆکەکانی دەرەوەی وڵات و لەدایکبوونی سەلاحەدین"، سەرچاوەیەکی فەرەنسی لە سەدەی 13،،Verhalen uit het buitenland en over de geboorte van Saladin’, een Franse bron uit de 13e eeuw) باس لەوە دەکات کە سەڵاحەدینی ئەیووبی لە ڕاستیدا لە بنەماڵەیەکی سەنگینی فەرەنسییەوە لە دایکبووە.
سەرچاوەیەکی تر لە سەدەی 14دا، لۆردێن دی شیڤالێری L’Ordène de Chevalerie (‘Ridderorde’) ('سوارچاکان') لەوەش زیاتر دەڕوات: دەوترێت کە سەڵاحەدینی ئەیووبی لە لایەن شاسوارەکانی فرانکییەوە ئاراستەکراوە وەک سوارچاکی ڕۆژئاوایی ئاماژەی بە سەڵاحەدینی ئەیووبی کردووە . نووسەری بێناو سەڵاحەدینی ئەیبووبی وەک نموونەیەک بۆ سوارچاکی مەسیحی دەبینی. ئارگومێنتێکی سەرنجڕاکێشە کاتێک دەبینی سەرکەوتنەکانی سەڵاحەدینی ئەیووبی لە پێناو مەسیحدا بووە.
تێبینی:
The Ordene de chevalerie (or Ordre de chevalerie) شیعرێکی فەرەنسی کۆن و بێناوە (Anonymous) کە لە دەوروبەری ساڵی 1220 نووسراوە . چیرۆکە شیعرەکە چیرۆکێکی خەیاڵییە کە لەسەر بنەمای کەسایەتی و ڕووداوە مێژووییەکان لە شانشینی قودس و دەوروبەری پێش جەنگی خاچپەرستی سێیەم دامەزراوە. دوایی ناونیشانەکە گۆڕاوە بۆ Order of Knighthood. ئەتوانین بڵین - Ordre de chevalerie یەکێکە لەکاریگەرترین دەقە دیداکتیکەکانی ئاراستەکراوەکان کە تەرخانکراوە بۆ سوارچاکی لە ئەورووپا هەم لە فەرەنسا و چ لە شوێنەکانی دیکەش پێشوازییەکی بەرفراوانی بەدەستهێناوە. کارەکانی بە ڕوونی بۆ پەیڕەوانی ئاینی مەسیحییە کە هەوڵدەدات "شوێنی گونجاوی خۆی لە کۆمەڵگەیەکی مەسیحیدا بۆ سوارچاکەکانی دیاری بکات.