ئەبوحەنیفەی دینەوەری- هەوڵێک بۆ نووسینەوەی یەکەم کتێبی مێژووی کورد

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٥:٣٤، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک ئەبوحەنیفە دینەوەری، رووەکناس و زانایەکی دیاری دینەوەر بووە، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی لە قۆناغی زێڕینی ئیسلامدا، کاریگەریی لەسەر زانست و بەدەستخستنی زانیاریی دروستکردووە، بەرەچەڵەک کوردە، یەکەم کەسیش بووە مێژووی کوردی ل...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
156947939 .jpg

ئەبوحەنیفە دینەوەری، رووەکناس و زانایەکی دیاری دینەوەر بووە، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی لە قۆناغی زێڕینی ئیسلامدا، کاریگەریی لەسەر زانست و بەدەستخستنی زانیاریی دروستکردووە، بەرەچەڵەک کوردە، یەکەم کەسیش بووە مێژووی کوردی لە دووتوێی کتێبدا تۆمار کردووە.

ئەبوحەنیفە ئەحمەد، کوڕی داود، کوڕی وەنەندی دینەوەرە، سەرەتای سەدەی سێیەمی کۆچی لەدایکبووە، کە بەرەچەڵەک، دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی دینەوەری رۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە گوتەی عیمادەددین دەوڵەتشاهی، شاری دینەوەر لە ناوچەی کرماشان، لە بنەڕەتدا لانکە و بنکەی دەرکەوتنی ئاین بووە، بەدیاریکراوییش ئاینی زەردەشتی، هەر لەسەر ئەم بنەمایە، ناوەکەی لە دین ئاوەرەوە چەسپاوە، کە لە سەردەمی کۆندا، ناوەندی دەسەڵات و پایتەختی دەوڵەتی حەسنەوی کوردی و ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و لێکۆڵینەوەی زانستی بووە بۆ میدەکان، لەسەر رێی ئاوریشم بووە.

ئەبوحەنیفە دینەوەری، لە ئاستی ناوچەی دینەوەردا، کەسایەتییەکی زانا و خاوەن توانایەکی هەمەچەشن بووە، رووەکناس، مێژوونووس، بیرکار و ئەستێرەناسی زانیوە، بەمەبەستی فێربوونی زانست، رووی لە شارەکانی ئەسفەهان، کووفە و بەسرە کردووە، لە بوارەکانی ئەدەب، رەوانبێژی، رێنووس، فەلسەفە و مێژوو خوێندوویەتی.

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کاتدا، ئەبوحەنیفەی دینەوەری، شارەزاییەکی گەورە لە رووەکناسییدا پەیدادەکات، هەر لە چوارچێوەی ئەم بوارەدا، ناوبانگ پەیدادەکات و سەرچاوەیەکی گەورە بەناوی "کتێبی رووەک" دەنووسێت، کە بە کارێکی گرنگی لێکۆڵینەوەیی دادەنرێت و تیایدا ناوی چەندین رووەکی جیاوازی تیادا تۆمارکراوە، ئەم کتێبە، وەرچەرخانێکی گەورە دەبێت بۆ سەردەمی خۆی، ئەو زانستە پێشکەشی خەڵک دەکات کە لەوەوبەر پێی ئاشنا نەبوون، زۆرێک لە زانایانی سەردەم و پاش خۆی، سوودێکی گەورەیان لێدیوە.

لە ئاستی نووسینەوەی مێژووی کورددا، دەستپێشخەرییەکی گەورەی کردووە، دینەوەری لە کتێبی "رەچەڵەکی کوردەکان"، بنەڕەت و مێژووی کورد تۆمار دەکات، بەم چەشنە، دەبێت بە یەکەم کەس لە ئاستی مێژووییدا، رووداوە کوردییەکان تۆماربکات و پێش دیارترین مێژوونووسەکانی کورد کەوتووە، لە دیارترینیان، شەرەفخانی بەدلیسی، بەڵام ئەوەی جێی گومان و سەرسوڕمانە، ئەم کتێبە، هیچ سەرچاوەیەکی نەماوە و ئێستا بە یەکێک لە کتێبە دیارنەماوەکان هەژماردەکرێت.

لە ئاستی ئەستێرەناسییدا، دینەوەر ناوێکی دیار بووە، خاوەنی خانە و ژووری تایبەت بووە بە ناسینی ئەستێرە و لێکۆڵینەوە لەسەر دیاردە گەردوونییەکان، هەروەکو ئەستێرەناسی ئێرانی، عەبدولرەحمانی سۆفی گەواهی بۆ دەدات؛ دینەوەری، دەزگا و پێداویستییەکانی دینەوەریی هێندە باش و وردەکار بوون، پاش خۆی، لەسەر دەستی قوتابییە بەرەوپێشچووەکانی بەکارهێنراونەتەوە، جەخت لەوەش دەکاتەوە، سەدان ساڵ پاش خۆی، بەرهەمەکانی وەکو سەرچاوەیەکی گرنگ بەکارهێنراون لە زانستی ئەستێرەناسییدا، لە هەمانکاتدا، سۆفی شیرازی ئاماژە بەوە دەدات، کتێبەکانی دینەوەری لە بواری کەشناسییشدا کاریگەر بوون و لە باشترین سەرچاوەکانی سەردمی خۆی بوون لە ناسینەوەی دیاردە ژینگەییەکان.

لەتێکڕای ژیانە زانستی و مێژووییەکەی خۆیدا، ئەبوحەنیفەی دینەوەری، زیاتر لە 20 کتێبی گرنگی لە بوارە جیاوازەکاندا نووسیوە، لە دیارترینیان:

  • کتێبی راڤەی قورئان
  • کتێبی رەچەڵەکی کوردان
  • کتێبی رووەک
  • کتێبی جەوهەرەکانی زانست
  • کتێىی شیعر و شاعیران
  • کتێبی مێژوو
  • کتێبی دەوڵەتان[١]
  1. سەرچاوە:channel8