سەرژمێری شارۆچکەی خانەقین لە ساڵی 1893دا
پێداچوونەوی ٠٥:٤٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
ئامادەکردنی: سەباح عەلی جاف
سەرژمێری شارۆچکەی خانەقین لە ساڵی 1893دا
لە کوتاییەکانی دەسەڵاتی عوسمانییەکاندا، قەزای خانەقین سەر بە وولایەتی بەغدا بووە، بەپێی سەرژمێرێک لەساڵی (1311ک/ 1893ز)، قەزاکە لە(2465) خێزان پێکهاتووە، لەو ژمارەیش (63) خێزان جولەکە، (6) خێزانی ئەرمەنی، ئەوانی تر موسڵمان بوون، ژمارەی دانیشتوان بەتێکڕا بریتی بووە لە(7218)کەس، لەو ژمارەیش (675) کەسیان مێ بوون، ژمارەی جولەکەکان بریتی بووە لە(354)کەس، ژمارەی ئەرمەنەکان (15)کەس بوون.
سەرچاوە: سالنامە ولایت بغداد، سنە ١٣١١ .