ئاشتی هەورامی
ئاشتی هه‌ورامی ناوی ته‌واوی عه‌بدوڵا عه‌بدولڕه‌حمانه لەدایكبوی ساڵی 1948ی شارۆچکەی تەوێڵە یه .
ئاشتی هەورامی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ھه‌رێمی نه‌وت و گازی كوردستان بوو.
ئاشتی ھه‌ورامی له كابینه‌كانی پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م و ھه‌شته‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بوو..
ساڵی 1971 به‌كالۆریۆسی له نه‌وت به‌ده‌ستھێناوه له به‌غدا، له ھه‌مان ساڵ له كۆمپانیای نه‌وتی عێراق له به‌سره وه‌ك ئه‌ندازیار كاری كردوه.
ساڵی 1975 تاوه‌كو 1982 له بریتانیا وه‌ك ئه‌ندازیار له كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی به‌ریتانی كاریكردوه.
ساڵی 1987 ماسته‌ری له ئه‌ندازیاریی نه‌وت له سكۆتلاند به‌ده‌ستھێناوه.
ساڵی 1982 تاوه‌كو 1985 گه‌وره ئه‌ندازیاری ئینترابوه، ساڵی 2006 بوه‌ته وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان.
کۆچی دوایی ئاشتی هەورامی
لە رێکەوتی 20-10-2024 نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجامدراوە و پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكە كۆچی دواییكردوە.
بابەتە پەیوەستکراوەکان