سابیر کوردستانی
پێداچوونەوی ١١:٥٢، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە. سابیر کوردستانی خاوەنی چەندین گۆرانی بوو بە زمانی کوردی، کە وەک خۆی دەڵیت: زۆربەی گۆرانییەکانم ڕووداوێکی ڕاستی لە پشتەوەیە، بە تایبەتیی...»ەوە)
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە.
سابیر کوردستانی خاوەنی چەندین گۆرانی بوو بە زمانی کوردی، کە وەک خۆی دەڵیت: زۆربەی گۆرانییەکانم ڕووداوێکی ڕاستی لە پشتەوەیە، بە تایبەتیی ئەو گۆرانییانەی کە خۆم تێکستەکانیم نووسیوە.
سابیر کوردستانی لە منداڵییەوە بەھۆی بەکارھێنانی چارەسەری پزیشکی بەھەڵە بیناییی لەدەست دا.
لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکووک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابییانی کوردستان گۆرانی وتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکوو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی کەرکووک تۆمارکردووە، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد.. بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لەدەست دا.[١]
- ↑ سەرچاوە: ئاوێنە