عەلی زەندی
پێداچوونەوی ١٢:٢٨، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
محەمەد عەلی زەندی، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی 1956، لە شاری سنە لەدایکبووە، لە ئاستی هونەردا فرەبەهرەمەند بووە، خاوەن دەنگێکی خۆش و ژەنیارێکی باش بووە، لە هەڵبژاردنی ئاواز و شێوازی تایبەتییدا، جێدەستی دیار و سازە، هاوڕێی هونەرمەندانی کوردستان بووە، لە دیارترینیان ناسر ڕەزازی، نەجمەدینی غوڵامی و هونەرمەندی میللی ئیسماعیل سەردەشتی.
عەلی زەندی، زیاتر لە 20 ساڵ کاری لەسەر موزیک، ئاواز و گوتنەوەی گۆرانی کردووە، لەسەر دەستی حەسەن کامکار، فێری خوێندنەوە و نووسینی موزیک بووە.
- لە دیارترین بەرهەمەکانی عەلی زەندی: مامە کوڕنوو، ئەم شارە جێدێڵم، وە باوە یاڵ دیم، لێمگەڕێ، دڵ.
- لەماوەی مانەوەی لە وڵاتانی رۆژئاوادا، بەشداریی بەردەوامی هەبووە لە فێستیڤاڵە هونەرییەکاندا.
هونەرمەندی گەورەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕیکەوتی 05-04-2024 عەلی زەندی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەیەکى کەنەدا و لە تەمەنی 68 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
بەرھەمەکان
- ئەرمەنی
- خاڵۆ ڕێبوار
- باوەیاڵ
- زارا و ڕێحان
- بە جێت دیلم
- بۆ تۆ
- زارا گیان
- مامە کڕنوو
- دەردی ھیجران
- گوڵی زەرد و سوور
- بەھار ھاتەوە