شێركۆ بابان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٧:١٨، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
Sherko baban w.jpg

ناوی تەواوی دكتۆر شێركۆ بابان "شێركۆ عه‌بدولكه‌ریم تۆفیق بابان"ـه‌ و له‌ ساڵی 1953 له‌ چەمچەماڵ له‌دایكبووه‌.

خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ چەمچەماڵ ته‌واو كردووه‌ و قۆناغی ئاماده‌یی له‌ کەرکووک خوێندوویه‌تی.

له‌ ساڵی 1976 له‌ زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیای به‌غدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ساڵی 1980 چووه‌ته‌ فه‌ره‌نسا و له‌ ساڵی 1985 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ بواری ئه‌ندازیاری میكانیكی له‌و وڵاته‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و دوا وێستگه‌ی ژیانی مامۆستای به‌شی ئه‌ندازیاری میكانیكی بووه‌ له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.

دكتۆر شێركۆ بابان ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می جۆراوجۆری له‌ رێزمانی كوردیدا هه‌یه‌، ئه‌وانیش:

  • - بەرەو رێزمانی کوردی، بەرەو نووسین، 2000
  • - شرۆڤەکاری رێزمانی لە زمانی نووسیندا، 2000
  • - زمانی نووسینی رێزماندار، ھەولێر، 2008
  • - رستەسازی و شیتەڵکاری زانستی، 1996
  • - میکانزمە بنەڕەتییەکانی رستەسازی، 1997
  • - رێزمانی پاشگری دووپاتی «ەوە»، 2001
  • - رێزمانی کەسی سێیەمی تاک، 2004
  • - لە مۆرکە تایبەتییەکانی رێزمانی کوردی، 2000
  • - داینامیزمی جێناوی لکاو لە رستەسازیدا، 1997
  • - نەخشەی رۆنانی رێژەی کار، 1999

دكتۆر شێركۆ بابان، مامۆستای زانكۆ، له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری میكانیك له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و هاوكات نووسه‌ر و زمانناسی كورد، سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 10-06-2021 پرۆفیسۆر شێرکۆ بابان مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین، بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.[١]

  1. سەرچاوە: kurdistan24