هێرۆ عەبدوڵڵا گۆران

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
621278.jpg

هێرۆ عەبدوڵڵا گۆران کچی شاعیری ناسراوی کورد گۆرانە.

لە ساڵی 1947 لە لەدایکبووە.

لەگەڵ (مومتاز نوری عەلی) هاوسەرگیری کردووە، هێرۆ گۆران لەگەڵ هاوسەرەکەی بایەخیان بە پەروەردەکردنی نیشتیمانپەروەرانە و پێشکەوتنخوازانەی هەر چوار منداڵەکەیان (ئاری، ئالان، ئەردەلان و تەلار) داوە و هەروا بۆ تەواوکردنی خوێندنی کۆلێژی بەرز. شاعیر و نووسەرێکی ناسراوە و هەر لە ساڵی 1964ەوە چەند کۆمەڵە کورتەچیرۆک و شیعری بڵاوکردۆتەوە.

یەکەمین کورتەچیرۆکی بە ناونیشانی (شەمەندوفەر) بڵاوکردۆتەوەو تاساڵی 1970 لەسەر بڵاوکردنەوەی کورتە چیرۆک بەردەوامبووە و لەوانە کورتە چیرۆکێک بە ناونیشانی(خەون) و یەکێکیتر بە ناونیشانی(تۆڵە) کە لە گۆڤاری (الثقافة الجدیدة)دا بڵاوکراوەتەوە.

هێرۆ گۆران چەندان وتاری لە ڕۆژنامە عەرەبی و کوردییەکاندا بڵاوکردۆتەوە، لەوانەش لە هەفتەنامەی(بیری نوێ - الفکر الجدید)دا، هەروا چەند بەرهەمی وەرگێڕدراو و چەندان پارچە شیعری نووسیوە و لە بەرهەمەکانیدا سەرنجی گیانی سەردەمانەو داهێنان دەدرێت، ویڕای بایەخدان بە کێشەکانی ئافرەتان و مرۆڤی چەوساوە و دەستنیشانکردنی وردی باری ڕاستەقینەی ژیانی کۆمەڵایەتی.

هەر لە سەرەتای ساڵانی حەفتاوە بۆتە ئەندامی شانازیی یەکێتی نووسەرانی کوردو لە چەندان کۆنگرەو کۆڕی یەکێتیی نووسەراندا ئامادەبووە.

هەرزوو بۆتە ئەندامی حیزبی شیوعی عێڕاق و کوردستان و بە دڵسۆزی و بێ کۆڵدان لەپێناو هێنانەدیی ئامانجەکانی حیزبدا خەباتیکردووە.

هەروا بۆتە ئەندامی پەیوەستگای بەرگری لە مافەکانی ئافرەتان و، هاوڕێ هێرۆ گۆران لەخەباتیدا جیاوازبووە و گەلێک خزمەتی گرنگی بەحیزبەکەی پێشکەش کردووە بەتایبەتی لە باودۆخی خەباتی نهێنیدا بەبێ ترس و سڵەمینەوە. هێرۆ گۆران مرۆڤێکی دڵسۆزە و زۆری بەخشیوە لە مەسەلەکانی خەباتی نیشتیمانی و خەباتی ئافرەتانی کوردستان و بۆ بەرگری لە مافەکانی ئافرەتان و یەکسانییان لەگەڵ پیاواندا لە هەموو بوارەکاندا. بەتایبەتی لە بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبی پێشکەوتنخوازدا داهێنانی ئەنجامداوە.

نووسەر هێرۆ گۆران دوا کۆمەڵە کورتە چیرۆکی بە ناونیشانی چرکەساتەکان و هەروا (شیعرەکان و....وتارەکان دەربارەی ئەفرەت و کۆمەڵ) ساڵی 2020چاپ و بڵاوکردەوە.[١]

  1. سەرچاوە:فەریدە عەبدوڵڵا