جەمیل ڕەنجبەر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مامۆستا و هۆزانەوان و پێشمەرگەو زیندانی سیاسی جەمیل ڕەنجبەر

401780367 .jpg

دوای دووجار زیندانی و ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، دوای خزمەتگەیاندنی بەبزاڤی ڕزگاری گەلی کوردستان لە هەردوو شۆڕشی ئەیلول و نوێ و پاش چەندین گیانبازی لە پێناو بیروباوەڕی ڕەوای کوردایەتی، لە گوندی جەلکانی پشدەر ڕەقەی بناری کێوەڕەش لە ناوچەی سەنگەسەر کاتژمێر 3ی پاشنێوەڕۆی ڕۆژی 18-11-1980 لە نەبەردییەکدا دەکەوێتە بەر بۆردومانی هێلیکۆپتەری دوژمن و دەبێت بە دووەمین شەهیدی خێزانەکەی، چونکە پێشتریش و لە شۆڕشی ئەیلولدا، یاسینی برای گیانی پاکی بەخشیوە بە کوردستان و شەهیدکراوە.

414457936 8492487438773.jpg

ڕەنجبەری شەهید ناوی تەواوی ( جەمیل ساڵح عەزیز)ە و لە گوندی (گۆمەگڕوو)ی سەر بە شاری هەولێر لە ساڵی 1948 لە دایکبووە.

کاتێک منداڵبووە، چوونەتە هەولێر و لەوێ نیشتەجێبوون، قۆناغەکانی خوێندنی سەرکەوتووانە بڕیوە و دەرچووی خانەی مامۆستایانی هەولێرە. شەهید ڕەنجبەر یەکێکە لەو تێکۆشەرانەی کە لە چەندین بواردا شارەزا و لێهاتوو بووە، ئەو تێکۆشەرێکی کوردایەتی و کادێری پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆڕشی ئەیلولبوو، مامۆستا و شاعیر و پێشمەرگە و زیندانی و ڕێبەرێکی سیاسیی بەئاگا بووە، ئەو ڕەنجەرێکی خەرمان و بەبەرەکەتی خەباتی کوردایەتی و لێپرسراوێکی سادەی ڕیزەەکانی خەباتگێری بوو.

شەهید جەمیل یەکێکە لەو تێکۆشەرانەی کە بەدەگمەن لەچەندین بواردا شارەزاو لێهاتوو بووە، ئەو تێکۆشەرێکی کوردایەتی و کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆرِشی ئەیلول بوو، مامۆستاو شاعیرو پێشمەرگەو زیندانی و ڕێبەرێکی سیاسیی بەئاگابووە، ئەو ڕەنجبەرێکی خەرمان بە بەرەکەتی خەباتی کوردایەتی و لێپرسراوێکی سادەی ڕیزەکانی خەباتگێرِان بوو.

ئەو لاوێکی خوێن گەرم بوو کە لەشەستەکانی سەدەی ڕابردوودا پەیوەندیی بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووەو دواتر لێپرسراوێتی (ناوچە)ی پێسپێردراوە، دیارە ئەوکات و سەردەمە لێپرسراوێتی ئەرکێکی گران بوو، بەئەنجامی گیانبازی و لێوەشاوەیش بەدەست دەخراو هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەتیشی تێدا نەبوو، خانەوادەی شەهید بەگشتیی لەرِیزی کوردایەتی و شۆرِشدا بوون و لایەنگری باڵی مەکتەبی سیاسیی (پ.د.ک) بوون، شەهید خۆیشی بیروباوەرِی چەپی هەبووە.

ئەگەرچی ڕەنجبەر پیاوی زۆربەی بوارەکانی ژیان بوو، بەڵام زیاتر لە ڕووی سیاسییەوە ناسرا، چونکە ئەوکاتە سیاسەتکردن و خەبات پیرۆزترین بوارێک بوو لە پێناوی ئازادی گەلی کورددا، بۆیە شەهیدیش هەموو ژیانی خۆی لەو ڕێگایەدا کردە قوربانی، ژیانێکی پڕ لە دەردی سەری و ئازار و ڕاکەڕاکی بۆ خۆی هەڵبژارد، ئەویش بۆ ئەوەی ژیانێکی ئارام و بێکێشە بۆ گەلەکەی فەراهەم بکات.

ساڵانی 1969 - 1970ڕۆڵیکی بەرچاوی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابیانیی کوردستان و (پ.د.ک) گێراوە و بەو هۆیەشەوە کەسێکی خۆشەویست و ناوسراویت شارێ هەولێر بووە، ساڵی 1974-1975 پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلول بووە.

430477073.jpg

دوای دامەزراندی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، دەبێتە لێپرسراوی کۆمیتەی هەولێری کۆمەڵە و دڵسۆزانە و خەمخۆرانە کارەکانی ڕایی دەکات.

هەروەها خاوەنی دیوانێکی ناوەزی شیعری بەرگرییە کە لە دێرەکانیدا ورە و بەهێزی تیادا دەبیندرێت. لە ماوەی دووجار دەستگیرکردنیدا ئازایانە دانی بەخۆدا گرتووە و نهێنییەکانی پاراستووە، ئەگەرچی ئەشکەنجەی و ئازارێکی زۆریش دراوە، بەڵام ئەو پیاوە نەکەوتن و نەبەزین بوو.

دواجار حوکمی ئەبەدی دراو بەهۆی لێبوردنی گشتییەوە ساڵی 1980 ئازاد کرا، هەر لە هەمان ساڵدا دەبێت بە پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ و ڕابەر سیاسی هەرێمی 5ی ئەو کاتەی هەولێر، بەڵام بەداخەوە تەمەنی پێشمەرگایەتی و ئەستێرەی خەباتی چەکداری ئەو کەڵەپیاوە زوو کشا و لە ڕۆژی 18-11-1980 بە هێڕشی هێلیکۆپتەری ڕژێمی داگیرکەری بەعس لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی دیکەدا شەهید دەکرێت.

0005 663.jpg
355116230 .jpg


بابەتە پەیوەستکراوەکان



تێبینی: تۆمارێکی تایبەت بۆ مانو بەرزنجی/ کوردکۆلێکت لەلایەن بەرێز (هەرەوەز جەمیل ڕەنجبەر) سەبارەت بە ژیان و کارنامەی شەهید( جەمیل ڕەنجبەر).