14-11-1784

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٢:٤٥، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی مێژوویی، ڕۆژی 14ی نۆڤەمبەری ساڵی 1784، لەلایەن (ئیبراهیم پاشا)ی میری بابانەوە شاری سلێمانی دامەزراوە ‌و پایتەختی میرنشینی بابانیش لە قەڵاچوالانەوە گوێزراوەتەوە بۆ سلێمانی شارەكەشی بە ناوی (سلێمان پاشا)ی باوكییەوە ناوناوە....»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی مێژوویی، ڕۆژی 14ی نۆڤەمبەری ساڵی 1784، لەلایەن (ئیبراهیم پاشا)ی میری بابانەوە شاری سلێمانی دامەزراوە ‌و پایتەختی میرنشینی بابانیش لە قەڵاچوالانەوە گوێزراوەتەوە بۆ سلێمانی شارەكەشی بە ناوی (سلێمان پاشا)ی باوكییەوە ناوناوە.

1524386525-120918.jpg

لە سەردەمی (ئیبراهیم پاشای) بابانیشدا کارێکی شارستانی گرنگ کرا کاتێ لە ساڵی 1784دا لە نزیک گوندی(مەڵکەندی) شاری سلێمانی بنیادنرا.

ئەوەبوو کۆشک و سەرای میری و مزگەوت و گەرما و بازاڕ و چەند خانوویەکی لێ دروستکرا. هەر لەم ساڵەدا دامودەزگای میرایەتی لە قەڵاچوالانەوە بۆ ئەم شارە گوازرایەوە و کرایە پایتەختی میرنشینەکە.

زۆری نەبرد سلێمانی بووە مەڵبەندێکی کارگێری و ئابووری و رۆشنبیری گرنگ لە کوردستاندا.