چەند بیرەوەرییەک لەگەڵ حەمە جەزا

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٢:٥٢، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک چەند بیرەوەرییەک لەگەڵ '''حەمە جەزا''' سەمەد چاوشین پاش ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٢ ھونەرمەند حەسەن زیرەک کۆچی دوایی کرد، ئەوەبوو '''حەمە جەزا''' بەلاوانەوەیەک بۆ کۆچی زیرەک زیاتر دەرکەوت، کەزیاتر باسی ئەوەی دەکرد ( لە پاش تۆ زیرەک کێ...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
385766370.jpg

چەند بیرەوەرییەک لەگەڵ حەمە جەزا

سەمەد چاوشین

پاش ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٢ ھونەرمەند حەسەن زیرەک کۆچی دوایی کرد، ئەوەبوو حەمە جەزا بەلاوانەوەیەک بۆ کۆچی زیرەک زیاتر دەرکەوت، کەزیاتر باسی ئەوەی دەکرد ( لە پاش تۆ زیرەک کێ بڵێ گۆرانی) بەڵام وای لێھات حەمە جەزا خۆی بووە گۆرانی بێژ و مەقام بێژ ھەرزوو ناوی گەشایەوە لە نێو ئاسمانی کوردەواریدا.

کە لە ساڵی ١٩٧٤ مفاوەزاتی نێوان رژێم و سەرکردایەتی کورد تێکچوو زیاتر ئاشنا بووین بە حەمە جەزا بەچەند سرودێک لەوانە ( لاوانەوەیەک بۆ کچە کوردی لە سێدارە دراو لەیلا قاسم... بەناونیشانی خوشکە لەیلا. ھەروەھا سرودێکی تری دەرکرد ھەر لەو ساڵەدا لەناونیشانی (کوردستانە... کوردستانە، ھەم گەرمیان و ھەم کوێستانە).

لە پاش کارەساتی شومی جەزائیر لە ٦/٣/١٩٧٥ کە شۆرشی کورد بەپلانی داگیرکەران و نەیارانی کوردستان توشی شکست ھات.

ھونەرمەند حەمە جەزا زیاتر لە ھەولێر گیرسایەوە، لەو سەردەمەی ئەو لە ھەولێر بوو ئێمە خوێندکاری ئامادەیی بووین زۆر تینوی دەنگی ھونەرمەند حەمە جەزا بووین چونکە ھونەرمەندێک بوو ھەمیشە لەخەمی گەلەکەیدا بوو ئیتر ھەموو گەنجانی ئەو سەردەمەی کوردستان کەوتنە نامە گۆرینەوە لە رێگای پۆستەوە لەگەڵ ئەو ھونەرمەندە.

ئێمەش کۆمەڵێ گەنج بووین مانگانە نامەمان لەگەڵ ئەو ھونەرمەندە ئاڵو گۆڕ دەکردەوە، لەو سەردەمانەش مامۆستا ھێمن مەھابادی شاعیر لە بەغدا بوو، ھەر کە ئەو شیعرێکی لە پاشکۆی عێراق یاخود لە بەیان، رەنگین، ھاوکاری بڵاو دەکردەوە یەکسەر حەمە جەزا دەیکردە گۆرانی. تاوایلێھات حەمە جەزا زۆرترین شیعری مامۆستا ھێمنی کردە گۆرانی و مەقام لەوانە: عیشق و ئازادی، موو ناپسێنم، رێژنە، شەنگە بێری ، چارەنوسی شاعیر. تاوایلێھات ھێمن و حەمە جەزا دووناوبون لەو سەردەمەی ئێمەدا جیابونەوەیان نەبوو لە یەکتر ھەروەک چۆن لە عەرەبدا دەبینین (نزار قەبانی و کازم ساھیر) لێک جودانابنەوە، ئەو دوو کەڵە پیاوەی کوردیش ھەروابوون.

لەو سەردەمەی مامۆستا ھێمن لە بەغدا بووە لە نەخۆشخانەی (ابن رشد) بوو لە بەغدا کۆمەڵێ خوێندکاری کوردی کەرکووک سەردانی مامۆستا (ھێمن)یان کردبوو لە نەخۆشخانە ووتبوی زۆر سەیرم دێ چۆن (حەمە جەزا) توانیویەتی چارەنوسی شاعیر بکاتە گۆرانی چونکە شیعرێکی دوور و درێژە، تیایدا ھاتوە : بەھار بوو فەسڵی زستانم ئەگەر یارم لەگەڵبایە، درۆیە گەر گوتویانە بە خونچەیەکی بەھار نایە. کە شۆرشی نوێ ھەڵگیرسایەوە ھەرزوو حەمە جەزا قایل نەبوو سرود بە شان و باڵی سەدام و قادسیە دۆراوەکەی بڵێ و خۆی گەیاندە نێو شۆرش لەوکاتەدا کە ئەو پەیوەندی بە شۆرشەوە کرد سەدایەکی زۆری دایەوە. کە لە ٢١/٣/١٩٨٤یشدا ئاھەنگی گەورەی سورداش ئەنجامدرا دووبارە حەمە جەزام لە سورداش بینیەوە بە ورەیەکی بەرز و پۆڵاینەوە، دوای راپەرینیش لەھەموو کوردستان ئاھەنگەکانی بەردەوام بوو، لەوانە (مەڕۆ مەڕۆ، ھۆ کاکی پێشمەرگە، رۆڵەی زیندانی). دوای پرۆسەی ئازادیش ئاھەنگێکی لە کەرکوک لە ھۆڵی چالاکی قوتابخانەکان سازکرد کە زۆربەی کەرکوکییەکانی ھێنایە جۆش و خرۆش .

کە لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمجار بەرێز مام جەلال بووە سەرۆک کۆماری عێراق، مەڵبەندی دووی کەرکوکی ( ی ن ک) و مەڵبەندی سێی (ی ن ک) ئاھەنگێکیان بە ھاوبەشی لە شارۆچکەی پردێ ئەنجامدا، دیسانەوە حەمە جەزام بینیەوە کە ئاھەنگەکەی ئەوەندەی تر بە گۆرانیەکانی پڕ جۆش و خرۆشتر کرد، دوای ئاھەنگەکە ووتی: کەرکوک و مام جەلال و یەکێتی زۆر لەوە زیاتر ھەڵدەگرن کە ھونەرمەندێکی وەکو من چەند ساتێکی خۆی بۆ تەرخان بکات.. بۆیە لێرەوە منیش وەکو کەرکوکیەک سڵاو و رێز بۆ یادی کۆچی دوانزە سالةى ئەو ھونەرمەندە دەنێرم و دەڵێم کاکە حەمە تۆ لە ماوەی تەمەنی ٦١ ساڵی خۆتدا ئەوەندەت بۆ گەلەکەت کردووە کە ھەتاھەتایە لە بیر نەکرێیت.