تەیموور عەبدوڵڵا ئەحمەد (تەیمووری ئەنفال)
پێداچوونەوی ١١:٥٧، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
تەیموری ئەنفال کەسایەتییەکی دیاری کوردستانە و یەکێکە لە ڕزگاربوانی پرۆسەی ئەنفال و چەندین ساڵە بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەنفال دەکات.
تەیمور عەبدوڵڵا ئەحمەد دەڵێت: بیر لە ئێوارەی مانگی ئایاری ساڵی 1988 دەکاتەوە، کە لە تەمەنی 12 ساڵیدا خۆی و دەیان منداڵ و ژنی دیکە بە زۆر کەوتنە ناو چاڵێکی بیابان و سەربازە عێراقییەکان تەقەیان لێکردن.
تاوانەکەیان - کورد بوون بوو لە عێراقی سەدام حوسێن.
"دڵم لەگەڵ دایکم و خوشکەکانم لەو گۆڕەدا مرد".
تەیموور کە ئێستا تەمەنی 43 ساڵە و بە وردی بیری دێتەوە کە چۆن فیشەکەکان دایکی و دوو خوشکەکەی کوشتووە، دەڵێت "فلاشباکی دووبارەبووەوەم بۆ دێت، کاتێک دەخەوم بیری لێدەکەمەوە".
پێی وایە خوشکەکەی دیکەی لە چاڵێکی دراوسێدا تەقەی لێ کراوە و کوژراوە.