دارا خونچە

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٧:٤٢، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «دارا ئەحمەد ناسراو بە (دارا خونچە) نووسەر و هۆزانەوان و سەرنووسەر و بەڕێوەبەری ماڵپەڕی (ئەمرۆ - EMRRO). وێنۆک هۆزانەوان و نووسەر و ڕۆژنامەنووس - جگە لەوەی حەوت ساڵ لە ساڵی (1985- 1991) پێشمەرگە بووە، خاوەنی چەند پەرتووکێکی ئەدەبیی و ڕامی...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

دارا ئەحمەد ناسراو بە (دارا خونچە) نووسەر و هۆزانەوان و سەرنووسەر و بەڕێوەبەری ماڵپەڕی (ئەمرۆ - EMRRO).

12-12-2024 083453.jpg

هۆزانەوان و نووسەر و ڕۆژنامەنووس - جگە لەوەی حەوت ساڵ لە ساڵی (1985- 1991) پێشمەرگە بووە، خاوەنی چەند پەرتووکێکی ئەدەبیی و ڕامیاریی و هزریی بووەو بەرهەمهێناوە.

چەند ساڵێکیش پێش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە شاخ دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردووە و لە ساڵی 1994 وەک سەرنووسەری یەکەمین ڕۆژنامەی ناحیزبیی بەناوی (رۆژنامەی ئەمڕۆ) یەکەمین بەردی بناغەی ڕۆژنامەگەریی ئازاد و سەربەخۆی کوردی داناوە،

ناوەناوەش وتار و بابەتی ڕۆژنامەنووسی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوکردۆتەوە، بۆ ماوەی چوار ساڵ (2003 - 2006) سەرۆکی (کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردی- کێرکلیس) بووە لە بەریتانیا، ئێستاش بەڕێوەبەری (ماڵپەڕی ئەمڕۆ) یە.

-12-2024 083742.jpg

بابەتە پەیوەستکراوەکان