دارا خونچە
دارا ئەحمەد ناسراو بە (دارا خونچە) نووسەر و هۆزانەوان و سەرنووسەر و بەڕێوەبەری ماڵپەڕی (ئەمرۆ - EMRRO) https://www.emrro.com/.
هۆزانەوان و نووسەر و ڕۆژنامەنووس - جگە لەوەی حەوت ساڵ لە ساڵی (1985- 1991) پێشمەرگە بووە، خاوەنی چەند پەرتووکێکی ئەدەبیی و ڕامیاریی و هزریی بووەو بەرهەمهێناوە.
چەند ساڵێکیش پێش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە شاخ دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردووە و لە ساڵی 1994 وەک سەرنووسەری یەکەمین ڕۆژنامەی ناحیزبیی بەناوی (رۆژنامەی ئەمڕۆ) یەکەمین بەردی بناغەی ڕۆژنامەگەریی ئازاد و سەربەخۆی کوردی داناوە،
ناوەناوەش وتار و بابەتی ڕۆژنامەنووسی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوکردۆتەوە، بۆ ماوەی چوار ساڵ (2003 - 2006) سەرۆکی (کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردی- کێرکلیس) بووە لە بەریتانیا، ئێستاش بەڕێوەبەری (ماڵپەڕی ئەمڕۆ) یە.
بابەتە پەیوەستکراوەکان