12-12-2024

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٣ قۆڵەوە هێرشی کردە سەر بەنداوی تشرین.

-20241210.jpg

داگیرکەران هێرشیان کردەسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ.

سوپای تورکی داگیرکەر لە سێ قۆڵەوە بە تانک و زرێپۆس هێرش دەکاتە سەر بەنداوی تشرین. شەڕڤانانی قەسەدە لە بەرامبەر هێرشەکاندا خۆڕاگری دەکەن.

دوای ئەوەی شەڕڤانانی قەسەدە بە توندی بەرپەرچیان دانەوە، شەڕێکی دژوار دەستیپێکرد و شەڕەکە تا تۆمارکردنی ئەم تۆمارە بەردەوامە.[١]

.....

دادگایەک لەلاهای سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر هاوڵاتییەکی هۆڵەندیدا سەپاند، ئەمەش بەهۆی پەیوەندیکردنی بوە بەداعش‌و ئافرەتێکی ئێزدیشی کردبوو بەکۆیلە.

دادگا سزای زیندانیکردنی بۆ حەسنا ئەی کە ئافرەتێکی تەمەن 33 ساڵەو دانیشتوی ڕۆژهەڵاتی هۆڵەندایە دەرکرد، سزاکەش بەتۆمەتی بەکۆیلەکردنی ئافرەتێکی ئێزدی‌و دڵسۆزی بۆ داعش پەرەپێدانی تاوانە تیرۆریستییەکان‌و هەروەها گیانی کوڕە بچوکەکەشی خستوەتە مەترسی".

26652cb2b55f.png

دادگاکە چوارشەممە، 11ی کانوونی یەکەمی 2024، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەکۆیلەکردنی ئافرەتێکی ئێزدی تاوانێکی دژ بەمرۆڤایەتییە".

هەر بەگوێره‌ى بەیاننامەکە، حەسنا ئەی، لەساڵی 2015 لەگەڵ کوڕە چوار ساڵانەکەی چوەتە سووریا، ئەوەش دوای شەش مانگ لەڕاگەیاندنی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی ئەم وڵاتە بوە.

بەگوێرەی وتەکانی دادگا، "سزادراوەکە لەسوریا هاوسەرگیریی لەگەڵ چەکدارێکی ئەو ڕێکخراوەدا کردوەو منداڵێکی لێى بوە، دواتر بۆ ماوەیەک لەماڵی چەکدارێکی دیکەدا ژیاوە کە ئافرەتێکی ئێزدی کردوە بەکۆیلە".

دادگا سەلماندویەتی، هاوڵاتیە هۆڵەندیەکە ئاگاداری کارەکانی ڕێکخراوەکە بوەو هیچی نەکردوە بۆ ئاسانکاریی ژیانی ئێزدییەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "سزادراوەکە فەرمانی بەئافرەتە ئێزدییەکە کردوە کارەکانی ماڵەوە بکات‌و ئاگاداری کوڕەکەی بێت".

حەسنا ئەی لەتشرینی دوەمی 2022 لەکەمپی دەستبەسەرکردندا لەسوریا لەگەڵ 11 ئافرەتی دیکەی هۆڵەندی‌و 28 لەمنداڵەکانیان گەڕانەوە هۆڵەندا، بەگوێرەی کەناڵی 'نوس' ئەو ئافرەتانە لەکاتی گەیشتنیان بۆ هۆڵەندا بەتۆمەتی تاوانی تیرۆریستی دەستگیرکراون.[٢]


....

بەگوێرەی ئاماری هێرشەکانی15 ڕۆژی ڕابردووی مانگی کۆتایی مانگی 11ی ساڵی 2024 بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا،52 هاوڵاتی شەهیدبوون و لانیکەم28 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

وردەکارییەکان بەم شێوەیە:

لە27ی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 مستەفا بەرەکات تەمەن 17 ساڵ لە بۆردومانی شاری منبج دا بریندار بوو.

لە 28ی مانگدا، لە بۆردومانی گوندی خرناتا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا، دەلیل فەوازی ئیبرۆ 28ساڵ، بریندار بوو.

لە 30ی مانگدا جوان محەمەد عەلی تەمەن 26 ساڵ لە عەفرین بریندار بوو.

لە 30ی مانگدا لە گوندی گەورەی ناوچەی شێراوا بە هۆی بوردومانەوە منداڵێک بریندار بوو.

لە 01ی کانوونی یەکەمدا لادێکانی شاری حەڵەب بۆردومان کران. لە ئەنجامدا ٤کەس بریندار بوون کە ٢ کەسیان منداڵە ناوەکانیان وەهایە: خدر محەلی02 ساڵان، زەینەب موراد 03 ساڵ، محەلی محەلی 44 ساڵ، کەنجۆ ڕەمۆ 41 ساڵ.

لەهەمان ڕۆژدا لە ڕێگای قامیشلۆ – بەهۆی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێک لە حەسەکە. عەزیز شێخۆی تەمەن20 ساڵ شەهید بوو.

لە 02ی کانوونی یەکەم 2024، بنەماڵەیەکی کورد کە لە شەهباوە بەرەو حەڵەب لە ڕێدا بۆردومانکران. لە ئەنجامدا جەماڵ مورسل و حەسەنی کوڕی تەمەن 25 ساڵ شەهید بوون و هاوسەر و کچەکەی جەماڵیش بە سەختی بریندار بوون.

لە 02ی کانوونی یەکەم ساڵی 2024، ئەحمەد حسۆ و هاوسەرەکەی لە ڕێگای تل ڕفعەت بۆ عەفرین، هێرش کرایە سەریان. ئەحمەد حسۆ شەهید بوو، هاوسەرەکەی بە سەختی بریندار بوو.

لە 04ی کانوونی دووەم 2024 بەهۆی بوردومانی فڕۆکەوە لە شاری دێریک ئەنەس محەممەد و عەبدوڵا ئەحمەد شەهید بوون و02 کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە 05ی کانوونی دووەم 2024 بە هۆی هێرشی هاوەن بۆ سەر گوندەکانی تل تۆرین و فارات لە ڕۆژئاوای منبج، نەدیمە ئەل حسێن ئەل حەمودی 45 ساڵ شەهید بوو، هەروەها سەیدا ئەل فەرەج ٤٥ ساڵ بە سەختی بریندار بوون.

لە05ی کانوونی یەکەم 2024، لە هێرش بۆ سەر گوندی عەرەب حەسەن لە منبج سارا حاج حەسێن تەمەن 30 ساڵ بریندار بوو. زەهرا عەلی ئەلجەبان تەمەن 23 ساڵ و ئەحمەدی برای لە هێرشی سەر گوندی ئەلبو زاخێ شەهید بوون.

لە 07ی کانوونی دووەم 2024 گوندی جب مەخزۆم لە کانتۆنی منبج بۆردومان کرا. لە ئەنجامدا فاتمە ئەل محەممەد 23 ساڵ و جەبلەت ئەل حەمرا تەمەن 48ساڵ بریندار بوون.

لە 09ی کانوونی دووەمی 2024 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفرۆکەواندا بۆ سەر گوندی ئەل موستارەحا لە ڕۆژئاوای شاری عەین عیسا 12هاوڵاتی مەدەنی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، کۆمەڵکوژ کران. ناوی کەسە کوژراوەکان وەهایە؛ ئیبراهیم ئەل ئیدۆ، ڕوقیە محەمەد، کەوسەر ئەل ئیدۆ، لۆما ئەل ئیدۆ، عەبدولقادر ئەل ئیدۆ، محەممەد مستەفا ئەل ئیدۆ، تورکیە ئەل ئیدۆ، فەوزیە ئەل ئیدۆ، نەدا مستەفا ئەل ئیدۆ، فیتێم حەبێش ئەل ئیدۆ.

لە 09ی کانوونی دووەم 2024، لە هێرشی درۆن بۆ سەر گوندی خەرافان لە منبج، ١٠هاووڵاتیی مەدەنی کۆمەڵکوژ کران.

لە 09ی کانوونی دووەم 2024، گوندەکانی مهەرمەلا و هەرمەل لە زرگانێ لەلایەن درۆنەوە بۆردومان کران. کەسێک شەهید بوو، ٢ کەسیش بریندار بوون.

لە 09ی کانوونی یەکەم 2024لە ناوچەیەکی نێوان شۆرا ڕۆژئاوا و شۆرا ڕۆژهەڵات لەسەر ڕێگای زرگان – دربێسی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی بوردومان کرا. لە ئەنجامدا 03 هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون و لە گوندی کۆن ئەفتار 02 منداڵ کوژران.

لە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، چەتەکانی SMO چوونە ناو نەخۆشخانەیەک لە منبج کە بریندارانی مەدەنی تێدا چارەسەریان بۆ دەکرا، بە شێوەیەکی دڕندانە 02 برینداریان شەهیدکرد.

ڕۆژی 10ی کانوونی یەکەم 2024، لە ئەنجامی هێرشی سەر گوندی جەعدا مەزن لە باشووری ڕۆژئاوای کۆبانێ، 02کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو.

لە 10ی کانوونی دووەم 2024 لە ڕۆژئاوای عەین عیسا، لە بۆردومانی گوندی سەفیە، خەلیل سلێمان، وەدا سلێمان، محەمەد ئەلعەبو، عەبدولکەریم ئەلعەبو، دەلال سلێمان، نادیە سلێمان، قاسم سلێمان و منداڵێکیان بە ناوی حسام سلێمان، بەگشتی 08کەس کۆمەڵکوژ کران.

لە 10ی کانوونی یەکەم 2024، لە هێرشی سەر منبج ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیە کامار ئەلسوود، عایشە عەبدولقادر و ئیمان، شەهید بوون.

لە 11ی کانوونی یەکەم 2024، ئەو ئەمبولانسەی بریندارەکانی بۆ کۆبانێ دەبرد لەسەر ڕێگای سیرین- بەنداوی تشرین بوردومان کرا. لە ئەنجامدا شۆفێری ئەمبولانسەکە و بریندارێک شەهید بوون و پەرستارێک لە گەڵ بریندارێک بە سەختی بریندار بوون.

هەروەها لە ئەنجامی هێرشی سەر گوندی تل جوما کەسێک بریندار بوو.

بە هۆی بوردومانی ئۆتۆمبێلێک لە ڕێگای قەرەقۆزاخ کە 11کەسی تێدابوو. کەسێک بەناوی زاهدە کوسی 60ساڵ کوژرا، منداڵێکیش بریندار بوو.

بەهۆی سەرماوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی سوریا، ئەڤین جوما، بەبیری هێنایەوە کە بەسەدان هەزار کەس ناچار بوون لە شەهبا و تل ترەتەوە کۆچ بکەن و وتی: "هێرشێکی سیستماتیک دژ بە گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت، بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی ئارام لە شەهباوە گەلەکەمان ناچار بوون کۆچ بکەن. لە ڕێگادا ١١کەس گیانیان لەدەستدا کە منداڵیشیان تێدابوو، بەسەدان هەزار کەس لە گەلەکەمان بێ ماڵ و حاڵ دەربەدەر کران."

کۆمەڵکوژی، تاڵان و دزی

ئەڤین جوما ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان بۆ سەر منبج کە دەستیپێکرد ئێستا لە شارەکانی دیکەی بڵاو بووەتەوە و ڕایگەیاند: "ئێستا منبج لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت، هەروەها تاڵانی، دزی و کۆمەڵکوژی ڕوودەدات. هەروەها ڕۆژانە هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکە لە زیادبووندایە، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دڕندەیی ئەنجام دەدەن و کەسانی مەدەنی بە ئامانج دەگرن."[٣]

  1. سەرچاوە:anfsorani
  2. سەرچاوە: ئاوێنە
  3. سەرچاوە:anfsorani