حەمەشوان ( حەمە تاتە)

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٠٥، ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ئامادەکردنی: '''کامەران عومەر سەریع''' وێنۆک حەمە شوان نازناوی حەمە تەماتە، بەڵام خۆی حەز دەکات بە حەمە شوان بانگی بکەن كاكە حەمە مرۆڤێكی دەرون و پاك و دڵسۆزە ئەوەی ڕۆژێك دیبێتی لەبیری ناكات ئەیناسێتەوە و بەگەرمی سڵاوی لێدەكات ..... ح...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: کامەران عومەر سەریع

04f8b742.jpg

حەمە شوان نازناوی حەمە تەماتە، بەڵام خۆی حەز دەکات بە حەمە شوان بانگی بکەن كاكە حەمە مرۆڤێكی دەرون و پاك و دڵسۆزە ئەوەی ڕۆژێك دیبێتی لەبیری ناكات ئەیناسێتەوە و بەگەرمی سڵاوی لێدەكات ..... حەمە شوان خۆشەویستێکی تری خەڵکی شاری سلێمانی، دێوانەیەکی تری گۆشەو کەناری ئەم خەڵکەی ئێرە، ناوی تەواوی خۆی - محەمەدی وەستا مەحمود- باوکی حەمە وەستایەکی کارامەو دەستڕەنگین بوو ، بەڵام هەر زوو وەفاتی کردووە،حەمە بەبێ باوک پەروەردە بووە. وەک دەگێڕنەوە لە زۆربەی خانوەکانی مەڵکەندی وەستایی کردوە ، وەستا مەحمود دوو کوڕو،کچێکی هەبوو، کە ناویان بەکرو حەمە شوان وەخوشکێکی هەبوو ناوی پەخشان بوو هەر لەمنداڵی دایکی نەیدەهێشت تێکەڵی منداڵی گەڕەک بێیت دائیمە دەرگا داخراوبوو . لە ژیانیاندا کەس هاتوچۆی نەکردوون..پە خشان نه خوشي یه كي هه بوو ڕووی و شێوه ي تيك دابوو ، هتا گەورە دەبوو زیاتر، دەبوو . بەسوتان ،،،کۆچی دوایی کرد؟!!براکەی ناوی بەکرە بە، (عەبوو) خەڵک بانگی دەکەن ژنی هانیوە دوو منداڵی هەیە،پیاوێکی رێک وپێک و بێ دەنگە ،ئیتر بۆ ئەوەی لەگەل ڕیتمی ناوی حەمە بگونجێ مناڵان ناویان لێ نابوو (عەبووبامێ و حەمە تەماتە)....

بە حەماڵی بژێوی ژیانی دەردێنێ، ماڵیان لە پشتی سەرایە گەڕەکی شێخان.

حەمە شوان لە بەرواری 01-07-1956 لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایک بوە، ژنی نەهێناوەو خۆی تەرخان کردوە بۆ خزمەتکردنی دایکی رەحمەتی ، وەک باسی دەکەن کاتێک کارگوزاربووە لە زانکۆی سلێمانی چەند کچێک حەزیان لێکردوەو پێیان خۆشبوە ببنە هاوسەری ، بەڵام حەمە تەماتە تەنیایی هەڵبژارد، کاتێک زانکۆی سلێمانی گوێزرایەوە بۆ هەولێر ئەم لە کۆلیژی کشتوکاڵ کارمند بوو لە کەڵەکی یاسین ئاغا، دواتر گەڕایەوە لە ساڵی ١٩٨٢لە سلێمانی لە فەرمانگەی ئیدارە محەلی دەبێتە فەرمانبەر، ئەو دەمانە یاسای ڕژێمی بەعس وابوو کە دەبێت هەر فەرمانبەرێک یەک شەو لە مانگێکدا خەفەر بێت لە فەرمانگەکەی خۆی، ئەرکەکەیش ئەوە بوو کە وەڵامی تەلەفۆن بداتەوەو بەرپرسەکان ئاگادار بکەت کە فەرمانگەکە چۆڵ نیەو خەفەری لێیە ، لەو سەردەمەدا فەرمانبەرانی ئەو شوێنە لەگەڵ حەمەشوان ڕێک کەوتن کە لە جیاتی هەموویان شەوانە خەفەریات بگرێت ، ئەوانیش لە بەرنبەری ئەم کارە لەناو خۆیان پارەی بۆ کۆبکەنەوەو بیدەنێ وەک پاداشتێک ، ئەم گڕێبەستە عەنتیکەیە ماوەیەک بەردەوام بوو ، جاروبار شەوانە هاوڕێکانی تەلەفۆنیان بۆ دەکردزۆرجار کچەکان و گاڵتەو قسەی خۆشیان لەگەڵ دەکرد، تاکو شەوێک ، فەرمانبەری خەفەر لە وێ نابێت و حەمە تەماتە وەکو هەموو جارێک لە جێگای ئەو خەفەر دەبێت.

بە ڕێکەوت شێخ جەعفەری پارێزگاری سلێمانی تەلەفۆن دەکات دەڵێت: ڕاستە کارمەندێک بە ناوی حەمە تەماتە لە جیاتی ئەوانی تر خەفەریات دەگرێت؟حەمە تەماتە نازانێت شێخ جەعفەرە وا دەزانێت هاوڕێکانی خۆیەتی و پێی ڕادەبوێرن لە وەڵامدا دەڵێت: گوو بخۆ ئەوە باشترین کارمەندی ئێمەیە ناوی حەمە شوانە، بە پیاوەتی خۆی ئەم خە فەریاتە قبوڵ دەکات ، لەسەر ئەم جنێوە، کارمەندەکە گیرا وە هەرچەندە ووتویەتی من نەبووم ...حەمە تەماتە بووە سجن کراوە، ئیتر ئەو زیندانیە بۆی بوو بە خێرو بەرەکەت و ئێستا بە ناوی زیندانی سیاسی تۆمار کراوە. حەمە شوان ئێستا خانە نشینە بە٢٠٠ھەزاردینار.. حەمە شوان ناوی زۆرشوێنی کۆنی شارو ناوی زۆرکەسایەتی وبەسەرهاتی زۆرخۆشی لایە .. زۆر حەزی بە پیاوەتی و ھاوکاری خەڵکە بەڵام ھەندێ کەسی خراپ گاڵتەی پێ دەکەن ئەمیش تورە دەبێیت،،، ھەیە نەخۆشە چێژ لەتورە بوونی حەمەشوان وەردەگرێ!!!....بەکورتی حەمە گیان پیاوێکی خۆشەویستە وخەڵکی شارەکەیە زۆر حەزی بە پیاوەتی و چاکەیە، هتا بڵێ ی دەست پاک ، حەمە هەرچی تەعزێ هەیە ئەچێت و هەموو ڕۆژێک هەموو چایخانەکانی ناو بازاڕ ئەچێت و هەموو کەسایەتییەکان بەسەر ئەکاتەوە و هەموو ڕۆژێک سڵاوێک لە هەموو دوکان داری بازاڕ ئەکەیت ئەوەش چیرۆکێکی تری مرۆڤێکی جوان و کەسێکی ڕۆح سوکی ئەم شارەیە.