زمانی یه‌كگرتوو
كتێبی (زمانی یه‌كگرتووی كوردی) مانیڤێسته نووسینی: ڕێبوار حه‌مه‌تۆفیق
پرسى گفتوگۆكردن و نووسین له‌باره‌ی (زمانی یه‌كگرتووی كوردی)یه‌وه، مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 193٤ و (كۆنگره‌ی كوردناسه‌كانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت) ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك داوایان كردبوو بۆ به‌ستانداردكردنی زمانی كوردی، پشت به شێوه‌ی كرمانجی ژووروو ببه‌سترێت، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه هه‌روه‌ك پێشنیاز و ئه‌گه‌رێك ماوه‌ته‌وه و كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی به‌دوادا نه‌هاتووه. له‌پاش ئه‌م هه‌نگاوه، مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز، یه‌كه‌م زمانه‌وان و زمان‌ناسی كورد‌ه كه هه‌وڵی داوه به‌شێوه‌یه‌كی ورد و زانستی سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌م پرسه بخاته ڕوو و مانڤێستێك بۆ زمانی یه‌كگرتووی كوردی دابنێت. سه‌ره‌تای ئه‌م بیرۆكه‌یه‌شی بۆ ساڵی 1952 بۆ 1953 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك خوێندكار بووه له زانكۆی به‌غداد و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا، ویستوویانه چه‌ند زاراوه‌یه‌كی زانستی بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌ربگێڕن. له‌و كاتانه‌دا، بیروباوه‌ڕی ژماره‌یه‌ك له ڕۆشنبیر و خوێنده‌وارانی كورد وه‌ها بووه كه زمانی كوردی بۆ ئه‌وه ناشێت ده‌قی زانستی پێ بنووسرێت و له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه هه‌ر هه‌وڵێك كه ده‌درێت، بێسووده و زیانی له قازانجی زۆرتره. بۆ درێژه‌دان به‌م بیرۆكه‌یه‌ی و له‌و باوه‌ڕه‌وه كه پرۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌توانن كاریگه‌ری زیاتریان هه‌بێت، كاتێك وه‌ك مامۆستای زانست له كه‌ركووك دامه‌زراوه، ساڵی 19٥٦ چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كی به ناوی (سه‌ره‌تای میكانیك و خۆماڵه‌كانی ماده) بۆ خوێندكاران ئاماده‌كردووه -كه دواتر و له ساڵی 1960 وه‌ك نامیلكه‌یه‌ك چاپ كراوه- ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی مامۆستا جه‌مال، به یه‌كه‌م كتێبی زانستی داده‌نرێت كه به زمانی كوردی نووسرابێت، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی زانستی (كوردی - عه‌ره‌بی - ئینگلیزی)یشه كه پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كوردی كرابێت. هه‌ر له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی، له ساڵی 1957 به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و له كتێبی (خوێنده‌واری به زمانی كوردی)، جارێكی تر له ده‌رگای پرسی زمانی یه‌كگرتووی كوردی داوه‌ته‌وه و باسی له هۆی یه‌كنه‌گرتنی شێوه‌كانی زمانی كوردی كردووه و له ڕووی (ڕامیاری، ناوه‌ندی زانستی و پاڵپشتی ئاینی)یه‌وه جۆری چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ پێشنیاز كردووه. هه‌ر هه‌مان ساڵ، كتێبی (نووسینی كوردی به لاتینی) نووسیوه و به پێچه‌وانه‌ی كۆنگره‌ی كوردناسه‌كانی (یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت)ـه‌وه ده نووسێت (یه‌كه‌م هه‌نگاو كه ئه‌بێ بینێین له‌م ڕێگه‌یه‌دا، یه‌كخستنی شێوه‌كانی زمانه‌كه‌یه به جۆرێك كه هه‌موو كوردێك له‌وی تر بگات... به پله‌ی یه‌كه‌میش بۆ نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌و شێوانه دانانی ئه‌لفوبێیه‌كی یه‌كتایه كه هه‌موو لایه‌كی كوردستان پیڕه‌وی بكات. چونكه ئه‌م پیته عه‌ره‌بییانه‌ی ئیسته به‌كاریان ئه‌هێنین، ئه‌گه‌رچی ده‌ستكاریش كرابن، ناتوانن بمانگه‌یه‌ننه ئه‌م ئه‌نجامه و هه‌ر ئه‌م تیپانه‌ن بوونه‌ته به‌ردی ڕێگر له به‌رده‌ممانا.) به‌م جۆره و به به‌بێ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ، پرسی زمانی یه‌كگرتوو وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ره‌كی به ته‌نها له‌لای مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز ماوه‌ته‌وه تا ساڵی 1959 و (كۆنگره‌ی مامۆستایانی كورد له عێراق) كه جارێكی تر هێنراوه‌ته‌وه به‌ر باس و دوور له خوێندنه‌وه‌ی (سیاسی، زانستی، ئاینی) و به‌هه‌مان پشووی كۆنگره‌یكی كوردناسانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، ئه‌مانیش پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه كه شێوه‌یه‌كی دیاریكراو (شێوه‌ی ناوه‌ڕاست)ی زمانی كوردی بكرێته بناغه‌ی ستانداردی زمانه‌كه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ناكۆكی نازانستی پرسه‌كه‌ی خه‌ستتر كرده‌وه و هه‌نگاوێكی تر له به‌دیهێنانی زمانی یه‌كگرتووی كوردی دووری خسته‌وه. ڕووداوه‌كانی كۆتایی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌جۆرێك بوون -وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز هیوای پێییان بوو- بتوانن ڕۆڵیان هه‌بێت له به‌دیهێنانی زمانی یه‌كگرتووی كوردیدا، بۆ نموونه دامه‌زراندنی ناوه‌ندی زانستی (زانكۆی سلێمانی 1968)، (كۆڕی زانیاری كورد 1970)، هه‌روه‌ها جۆرێك له كرانه‌وه‌ی ڕامیاری له عێراق و به‌شه‌كه‌ی باشووری كوردستان، به‌تایبه‌ت له دوای به‌یاننامه‌ی یازده‌ی ئازاری 1970ه‌وه، دوو هۆكاری ئه‌رێنی بوون بۆ گرنگیدانی زیاتر به پرسه‌كه، به‌ڵام له‌باره‌ی ئاینییه‌وه، مامۆستا جه‌مال ڕووی گله‌یی له زانانایانی ئاینی كورد‌ه كه نه‌یانتوانیوه نووسین و وه‌رگێڕانێكی وه‌ها به زمانی كوردی به‌رهه‌م بهێنن كه دواجار بڕژێته خزمه‌ت زمانی یه‌كگرتووی كوردییه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوودا (مارتن لۆته‌ر)ی ئه‌ڵمانی كردویه‌تی و به‌شێوه‌ی (ساكس) ئینجیلی له لاتینییه‌وه كردووه به ئه‌ڵمانی، یان چۆن شێوه‌ی (قوره‌یش) له‌لای عه‌ره‌به‌كان به هۆی ئه‌وه‌ی قورئانی پێ نووسراوه‌ته‌وه بووه به هۆكاری هێنانه‌دی زمانی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی. هاوكاتی كرانه‌وه‌ی زانستی و ڕامیاری، ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می تایبه‌ت به پرسه‌كه بڵاوكرونه‌ته‌وه، له‌وانه: كتێبی (سه‌رنجێ له زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو، د. عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ، 1971)، وتاری (زمانه ئه‌ده‌بییه‌كه‌مان چۆن توانا و ئاسانتر بكه‌ین؟، گۆڤاری كۆڕی زانیاری كورد، 1973) و ئه‌و چه‌ندین وتارانه‌ی كه به‌درێژایی گۆڤاری كوڕی زانیاری كورد، به‌تایبه‌ت له‌نێوان ساڵانی 1970 بۆ 1974دا بڵاوبوونه‌ته‌وه. له درێژه‌ی ئه‌و گرنگیدانه‌ی كه كۆڕی زانیاری به زمانی كوردی ده‌دا، مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز ساڵی 1974 بابه‌تێكی فراوانتر و زانستی‌یان تر و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گرانه‌ی زانستی، تایبه‌ت (زمانی یه‌كگرتووی كوردی) له ئه‌وروپاوه نووسیوه و ناردویه‌تییه‌وه بۆ عێراق تا به‌شداری پێ بكات له‌و گه‌رموگوڕییه‌وه كه له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كان هاتبووه ئاراوه، به‌ڵام دوو ساڵ چاوه‌ڕوانیكردن، نه به‌رهه‌مه‌كه‌یان بۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه و نه وه‌ڵامیشیان داوه‌ته‌وه، بۆیه به‌ناچاری چووه‌ته‌وه به‌سه‌ر ڕه‌شنووسی ئه‌و ده‌ستخه‌تانه‌ی كه پێشتر ئاماده‌ی كردووه و پاش ٦٤٨ كاتژمێر كاركردن و پێداچوونه‌وه و كه‌م و زیادكردن، ساڵی 1976 به تیراژی 600 دانه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا مانڤێست و كتێبی (زمانی یه‌كگرتووی كوردی) بڵاوكردووه‌ته‌وه. كتێبی (زمانی یه‌كگرتووی كوردی) جیاواز له هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌م و بۆچوونانه‌ی له باره‌ی پرسی زمانی یه‌كگرتووی كوردییه‌وه به‌درێژایی نه‌وه‌د ساڵی ڕابردوو، له بڵاوكراوه و كۆنگره و كۆنفرانسه زمانه‌وانییه‌كاندا خراونه‌ته ڕوو و بڵاو بوونه‌ته‌وه، جێی گرنگیپێدانی زۆرتره، چونكه: 1- یه‌كه‌م كتێبه تا ئێستا له چوار ڕووی زانستی زمانه‌وه (مۆرفۆلۆژی، فۆنۆلۆژی، لێكسیكۆلۆژی و ئۆرتۆگرافی) له پرسی زمانی یه‌كگتووی كوردی ڕوانیبێت و نموونه‌ی به وشه و زاراوه‌ی جیاواز و به هه‌ردوو تیپی (ئارامی) -كه‌پێی ده‌وترێت عه‌ره‌بی- و لاتینی ڕێنووس خستبێته به‌ر چاو. 2- به‌پێی میتۆدی (مێژوویی - به‌ڵگه، به‌راوردكاری، ڕه‌خنه‌ی زمانه‌وانی)، باری مێژوویی و هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و هۆكارانه‌ی زمانی یه‌كگرتوو ده‌هێننه ئاراوه، چۆنێتی هێنانه‌دی زمانی یه‌كگتووی كوردی باس كردووه. 3- نووسه‌ر له ئه‌زموونی ده‌یان ساڵه و كرداره‌كییه‌وه هاتووه و ئه‌زموونێكی دووری له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌دا هه‌یه، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات (نووسەری ئەم چەند لاپەڕەیە، وەک زمانەوانێکی کورد، خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ بەرامبەر ئەو ئەرکەی کەوتووه‌ته سەر شانی. لەبەر ئەوە ناتوانێ بێلایەن بووەستێ لە ئاستی ئەو کەینووبەینانەدا کە لە دژی زمانی نەتەوەکەمان دەکرێ، لەژێر پەردەی دڵسۆزیی ڕواڵەت و شارەزایی درۆزنە و جرتوفرت و چاوبەستدا. بۆیە بە پێویستی دەزانێ، ھێندێ لەو زانیارییانەی کە لە ماوەی بیست و دوو ساڵ خەریکبوونیدا بە زمانی کوردییەوە کۆی کردوونەتەوە، چ لە کاتێکدا کە لە کوردستان ژیاوە و چ لە کاتێکدا کە لە زاستگەکانی ئەوروپادا خوێندوویەتی و دەرزی تێدا وتوونەتەوە، پێشکەش بە ھاووڵاتییەکانی بکات، بۆ سەرنجلێدان و لێکۆڵینەوە و کردنی بە بنچینەیەک بۆ دەمەتەقە لەسەرکردن.) سه‌ره‌ڕای پڕ ئه‌زموونی و لێزانی نووسه‌ر له بابه‌ته‌كه‌دا، هێشتا له ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانیدا به‌شی ئه‌وه‌ی تێدا هێشتووه‌ته‌وه كه كه‌سانی تر ده‌توانن درێژه به بۆچوون و باوه‌ڕه‌كانی نووسه‌ر بده‌ن، چونكه هه‌موو پرسه‌كه زۆرت هه‌ڵده‌گرێت و به‌شی كه‌سانی شاره‌زای تری پێوه‌یه. 4- ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتی به شێوه‌ی (كرمانجی ژووروو و ناوه‌ڕاست) به‌ستووه، به‌ڵام مافی شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی تری زمانه‌كه‌دای نه‌سه‌پاندووه و به یه‌ك ئاست لێیانی ڕوانیوه. ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و گرنگتره ئه‌وه‌یه كه له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ین، كێ ده‌ست پێ بكات، چۆن ده‌ست پێ بكه‌ین. چونكه نووسه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی (عیسمه‌ت شه‌ریف)ـه‌وه‌یه كه با واز له شێوه‌كانی كوردی بهێنین و هه‌ریه‌كه بۆ خۆی پێی بنووسێته‌وه و پێی بخوێنێته‌وه و پێویستمان به زمانێكی یه‌كگرتوو نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی (د. كه‌مال فوئاد) و كۆنگره‌ی كوردناسان و مامۆستایانیشدا نییه كه (له دوو شێوه‌ی كرمانجیی ژووروو و كرمانجیی ناوه‌ڕاست) با یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین و ئه‌وی تریان كه‌نار بخه‌ین. به‌ڵكو نووسه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه له‌ناو ئه‌و هۆیانه‌ی ده‌بنه دروستبوونی زمانێكی یه‌كگرتووی ئه‌ده‌بی، له (سه‌پاندنی شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ر گه‌لیكدا، له‌خۆوه دروستبوونی شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی، هه‌وڵدانێكی ڕێكخراوی زانستانه‌ی له‌سه‌رخۆ بۆ هێنانه‌به‌رهه‌می زمانێكی ئه‌ده‌بی) با سێیه‌میان كاره‌كه بكات و ناوه‌ندێكی زانستیی (كۆڕی زانیاریی كورد) كاره‌كه بكات نه‌ك تاكه كه‌سێك. بۆ په‌یداكردنی كادری زمانه‌وانیش با هاوشانی ناوه‌نده‌كه ساڵانه چه‌ند خوێندكارێكی لێوه‌شاوه له ده‌رچووانی به‌شی كوردی زانستگه‌كانی به‌غداد و سلێمانی بنێررێنه ئه‌وروپا بۆ خوێندنی (زانستی زمانه‌وانیی گشتی) و خوێندنی (فیلۆلۆژیای ئێرانه‌وانی) تا ببنه پسپۆڕ بۆ زمانه‌وانیی كوردی. له یه‌كه‌م هه‌نگاوی موتوربه‌كردنی دوو شێوه سه‌ره‌كییه‌كه‌شدا، پشت به به‌كارهێنانی ئه‌و وشانه ده‌به‌ستێت كه زانستییانه‌تر داڕێژراون له هه‌ردوو شێوه‌كه‌دا و بژارده‌یان ده‌كات. بۆ خستنه ڕووی نموونه‌یه‌ك له‌م شێوه یه‌كگرتووه‌ی كه مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز پێشنیازی كردووه و هه‌م ناوه‌رۆك و هه‌م شێوه‌كه‌شی تێدا به‌رجه‌سته‌یه، منیش به هه‌مان نموونه كۆتایی پێ ده‌هێنم: (ئه‌ز ناخوازم له خۆمه‌وه پێشبینی بكه‌م، چونكه نازانم پاشه‌ڕۆژی زمانی كوردی و سنووری بڵاڤبوونه‌وه‌ی وی چۆن ده‌بێ، به‌ڵام ده‌كارم له ئه‌مڕۆوه بێژم هه‌گه ڕۆشنبیرانی كورد ته‌ڤییه‌ك ئالیكاری بكه‌ن و به هه‌ستی خاوێن و زێڵی پاكه‌وه كار بكه‌ن، ڕۆژێك دێ گه‌لی كورد مینا گه‌لانی دی جیهان، ده‌بێته خاوه‌نی زمانی یه‌كگرتووی خۆی.)
پۆل: وتار