داڕێژە:ههڵبژاردهی سێیهم
پێداچوونەوی ٢١:٥٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
دڵشاد مەریوانی
شاعیر و نوسەر و ئەکتەر و روناکبیری کورد - شەهید دڵشاد مەریوانی
دڵشاد محەمەد ئەمین فەتاحی مەریوانییە:
باوکی لە ساڵانی سی سەدەی بیستەمەوە لە گوندی کاڵێی خوارووی مەریوانەوە، هاتووەتە پێنجوێن، پاشان شاری سلێمانی هەر لەوێ ژنی هێناوە و نیشتەجێ بوە. لە 28-03-1947.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی هەر لەسلێمانی تەواو کردووە.
بۆ تەواو کردنی خوێندنی زانستگاچووەتە شاری بەغدا بەشی زمانو ئەدەبی کوردی لە زانستگای بەغدا، کۆلێژی زمان و ئادابی تەواو کردووەو سالی 1972 (بەکالۆریۆس) لیسانسی تیادا وەرگرتووە.
بەهۆی نۆبەرەیی خۆی لە خێزانەکەدا و هۆشیاری باوکی هەر لە ساڵی 1959-1962 لەخەباتی یەکێتی خوێندکارانی کاتی خۆی کاری کردووە.